| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 16 » هۆلیود له‌به‌غدا.. جولیا عیراق جێده‌هێڵێت و به‌دوای خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێت
12:48:52 هۆلیود له‌به‌غدا.. جولیا عیراق جێده‌هێڵێت و به‌دوای خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێت |
ده‌نگوباس – ئاى سمارت

له فیلمێكی كۆمیدی رۆمانسیدا نوێیدا جولیا رۆبێرتس رۆڵی سه‌ربازێكی گه‌ڕاوه ده‌بینێت له عیراق، له‌م فیلمه‌دا بێجگه له‌جولیا رۆبێتس چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تری سینه‌ما به‌شدارن له‌وانه جێسیكا و هاساوی ئه‌لبا، چیرلی ماكلاین، جێنیفه‌ر گارنه‌ر. ئه‌م فیلمه ناوی "ڤالانتاین ده‌ی"یه‌و چیرۆكی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به‌چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازه كه له‌رۆژی ڤالانتایندا ده‌گه‌ڕێن به‌دوای خۆشه‌ویستیدا له‌و كه‌ساتییانه‌ش "رۆبێرتس"ی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار و جێسیكا بیال‌و واشتۆن كاچه‌ر و ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتووی سینه‌مای ئه‌مریكی برادلی كۆپه‌ره. له‌م فیلمه‌دا ماكلاین رۆلی دایكی جولیا رۆبێرتس ده‌بینێت، هه‌روه‌ها "ئاڵ هاساوی"ی پاڵێوراو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار رۆڵی یاریده‌ده‌رێك ده‌بینێت له ئاژانسی به‌هره‌كان له‌لۆس ئه‌نجلۆس. فیلمی "ڤالانتیان ده‌ی" له‌به‌رهه‌می ستۆدیۆی "نیو لاین"ه كه له‌م دواییانه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه له‌فیلمێكی تری كۆمیدیدا به‌ناوی "هیز جه‌ست نۆن زات ئۆن تو ی‌و"، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان فیلمی "ڤالانتاین ده‌ی" هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی له به‌غدا وێنه گیراون. به‌پێی رای شاره‌زایانی بواری فیلمسازی ئه‌و فیلمانه‌ی كه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی عیراق بوون له‌سه‌ر ئه‌مریكا ئاماده‌بوون‌و ده‌ركه‌وتنێكی كه‌میان هه‌بووه له جیهانی سینه‌مادا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان چه‌ند خه‌ڵاتێكی گرنگیان به‌ده‌ست هێناوه وه‌ك فیلمی "ریده‌كتد" كه به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری گه‌وره "بریان دی باڵما" بوو توانی له فیستیڤاڵی سینه‌مایی ڤینیسیادا خه‌ڵاتی "شێری زیوین" وه‌ربگرێت. مێژووی سینه‌مای ئه‌مریكی پڕه له ئازاری جه‌نگه‌كان و له‌مباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری فیلمی به‌رهه‌مهێنراوه جا چ له‌كاتی جه‌نگه‌كاندا بووبێت یان له‌دوای كۆتایی هاتنیان، بۆنمونه له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین فیلم به‌رهه‌مهێنران، هه‌روه‌ها له‌كاتی جه‌نگی ڤێتنامیشدا به‌هه‌مان شێوه، نمونه‌ی فیلمه‌كانی شه‌ڕی ڤێتنام فیلمی "كۆماندۆس له ڤیتنام" له‌ده‌رهێنانی مارشاڵ تۆمبۆس، كه ئه‌م فیلمه ده‌یه‌وێت رۆڵی ئه‌مریكا بخاته‌ڕوو له‌یارمه‌تیدانی گه‌لی ڤێتنام بۆ رزگاركردنی له‌ده‌ستی ده‌ستی دیكتاتۆری سوور.
|
|
مشاهده: 580 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|