ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2009 » ئایار » 11 » نانۆ بە 20 وەرەقەیە
03:00:25
نانۆ بە 20 وەرەقەیە
ئاى سمارت - تایبەت
 

گروپی تاتاى هیندى هەرزانترین ئۆتۆمبێلى لە جیهان خستە بازارەکانەوە کە نرخەکەى تەنها 2هەزار دۆلارە و بۆ چینى ناوەراست دروستکراوە.
ئەمەو گروپەکە ئۆتۆمبێلى "نانۆ"ى بە "شۆرشێکى" نوێ وەسفکرد و لە نێو هەڵایەکى راگەیاندنىگەورە نمایشکرا، مانگێک پێش ئەوەى بخرێتە بازارو بەسەر وەکیلەکان دابەش بکرێ.
ئەمەو تاتا لە پێشانگاى نمایشکردنى ئۆتۆمبێل لە ئازارى رابردوو بەڵێنى بە هیندیەکان دا کە ئۆتۆمبێلى نانۆیان بەرامبەر بە سەدهەزار روپیە(دوو هەزار دۆلار)پێبفرۆشێ، و لەساڵی 2010 یان 2011ش دەخرێتە بازارەکانى ئەوروپاوە بەڵام بە 5هەزار یۆرۆ(بەهۆى ئەو کوالێتانەى کە رێکە لەگەڵ سەلامەتى و ژینگە).
بەڵام تاتا مەبەستى دەیان ملیۆن خێزانى هیندیە لە جینەکانى ناوەراست کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ئۆتۆمبێلى نوێ بکرن.
کۆمپانیاى تاتا لەمساڵدا 30تا 50هەزار نموونە بەرهەمدێنێت لەکاتێکدا وابڕیاربوو کە 250هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمبێنێت لەم بارەیەوە کۆمپانیاى "تاتا مۆتۆرز" رایگەیاند کە وازى لەو ژمارەیە هێناوە بەهۆى ئەو گرفتانەى لەکاتى دروستکردنى هاتۆتە پێشیان، کۆمپانیاکە لە ئۆکتۆبەرى رابردوو ناچاربوو واز لەو کۆمپانیا ئامادەیە بهێنێ کە لە ولایەتى بەنگال هەیەتى بەرامبەر بە یەکێکى تر لە ولایەتى گۆجارات.
ئەمەو نانۆ مەکینەیەکى بچوکى هەیە کە 624سانتیمەترە(کە دەکاتە ئەوەندەى مەکینەى ماتۆرسکیلێکى مامناوەند)بەڵام ساردکەرەو پەنجەرەى ئۆتۆماتیکى نیە.
"تاتا مۆتۆرز"راشیگەیاند کە تاکۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت ئۆتۆمبێلەکانى کۆمپانیا نوکێکەى ئامادە بکات.
 

مشاهده: 637 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2026
تستخدم تكنولوجيا uCoz