| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 11 » کەیج کۆشکە مێژووییەکەى دەفرۆشێ
02:54:38 کەیج کۆشکە مێژووییەکەى دەفرۆشێ |
ئاى سمارت - تایبەت
ئەستێرەى ناسراوى هۆلیۆد (نیکۆلاس کەیج) رایگەیاند بڕیارى داوە ئەو کۆشکەى لە ئەڵمانیا هەیەتى بیفرۆشێ، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەى ئەو زەوی و زارەى کە هەیەتى، کەیج رایگەیاند کە ئەو پارەیەکەى یەکجار زۆرى بۆ چاککردنەوەى ئەم کۆشکە مێژوییە تەرخانکردووەو پارەیەى زۆریش دەدات بە چاودێریکردنى، لەگەڵ ئەوەى کاتێکى واى نیە کە سەردانى کۆشکەکەى بکات، کەیج راشیگەیاندبوو کەنزیکەى ساڵێکە سەردانى ئەم کۆشکەى نەکردووە، لەگەڵ ئەوەى کەیج خۆشەویستیەکى زۆرى بۆ کۆشکە مێژوییەکان هەیە بەڵام بەهۆى ئەوەى ساڵێکە سەردانى ئەو کۆشکەى نەکردووە کە دەکەوێتە هەرێمى بافاریاى باشورى ئەڵمانیا و، بەهۆى ئەو کارانەى لە هۆلیوود هەیەتى بۆ ساڵێکى تریش ناتوانێ سەردانى بکات بۆیە ناچارە بیفرۆشێ. شیاوى باسکردنە کە کەیج ژمارەیەک کۆشکى گەورەى هەیە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانى جیهان، لە گرنگترینیان کۆشکێکى زۆر گەورەیە لە دوورگەى باهامایە، ئەو شوێنەى کە ئەستێرەکانى هۆلیوود حەز بە ژیان دەکەن لەسەرى.
|
|
مشاهده: 498 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|