ئاى سمارت
ئه‌مساڵ شارى نیویۆرك پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى جیهان و بووه‌پایته‌ختى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان.
گۆ ڤارى (فۆربس) ى ئه‌مریكى تایبه‌ت به‌كاروبارى ئابوورى باسى له‌وه‌كردووه‌كه‌ئه‌مساڵ شارى نیویۆرك بۆته‌پایته‌ختى ده‌وڵه‌مه‌ندانى جیهان، ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ساڵى رِابردوو ژماره‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌وشاره‌له‌ملیاردێره‌كان له(71) كه‌سه‌وه‌بۆ (55) كه‌س كه‌مبۆته‌وه‌ئه‌ویش له‌به‌ر ته‌نگژه‌ى دارایى.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ى كه‌له‌گۆڤاره‌كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌باسى له‌وه‌ش كردووه‌كه‌زۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ساڵى رِابردوو خاوه‌نى سه‌رمایه‌كى زیاتر بوونه‌و ئه‌مساڵ زۆر له‌سامانه‌كه‌یان كه‌مبۆته‌وه.
گۆڤارى فۆربس نووسیویه‌تى كه‌شارى مۆسكۆ ساڵى رِابردوو (77) ده‌وڵه‌مه‌ندى ملیاردێرى تێدابووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژماره‌یان بۆته(27) ده‌وڵه‌مه‌ند.
هه‌روه‌ها شارى له‌نده‌نیش له‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌بوونى 28 ملیار دێر و شارى تۆكیۆخاوه‌نى 10 ملیار دێره‌و شارى ساوپاوڵۆله‌به‌رازیل خاوه‌نى 10 ملیار دێره‌و شارى مۆمباى له‌هیندستان خاوه‌نى 10 ملیار دێره‌و وویلایه‌تى شیكاگۆ خاوه‌نى 10 ملیار دێره‌و وویلایه‌تى سان فرانسیسكۆ خاوه‌نى 12 ملیار دێره‌و شارى ئه‌سته‌مبۆڵخاوه‌نى 13 ملیار دێره‌و وویلایه‌تى تكساس خاوه‌نى 14 ملیار دێره‌و وویلایه‌تى لۆس ئه‌نجیلۆس و كالیفۆرنیا خاوه‌نى 17 ملیار دێرن و شارى هۆنگ كۆنگ له‌چین خاوه‌نى 21 ملیار دێره‌و شارى مۆسكۆى پایته‌ختى رِووسیاش خاوه‌نى 27 ملیار دێره.
|