ISmart
دوا زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی كۆمپانیای كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مێكی نوێیه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای ئه‌پڵ ئای فۆنی (5G) واته ئای فۆن 5 به‌رهه‌م ده‌هێنێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆمه‌ڵێكی زۆر له نوێگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و جیاوازی تیادا دابینبكات، له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه له ئای فۆنی 5دا هه‌یه بریتین له گۆڕینی سیستمی تۆڕی 3G بۆ تۆڕی 4G كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ته‌له‌فۆنی ڤیدیۆیی به كوالێتییه‌كی زۆر به‌رز له چاو 3G، توانای به‌رگری شاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رگی مۆبایله‌كه له هه‌ر شوخت یان ڕووشاندێك، توانای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌ی 14 كاتژمێر به قسه‌كردن و كارپێكردنی گۆرانی و ڤیدیۆ به به‌رده‌وامی كه ئه‌مه له ئای فۆن3دا بۆ ماوه‌ی 7 كاتژێر بوو و له ئای فۆن 4یشدا بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێره، توانای دۆزینه‌وه‌ی شوێن و توانای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوی به‌كارهێنه‌ر كه ئه‌مه زۆر گرنگه و ده‌توانێت ئای فۆن له‌دزی بپارێزێت به‌وه‌ی كه ته‌نها ده‌موچاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی واته خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه به‌هۆی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌موچاوه‌وه كارده‌كات و جگه له‌وه به هیچ ده‌موچاوێكی تر كار ناكات.
جیاوازی له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تری ئای فۆن ئه‌وه‌یه كه به كیبۆردی به‌شێوه‌ی QWERTY كارده‌كات ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌شێوه‌ی له‌مسیش كار ده‌كات واته دوو سیستمی كیبۆردی هه‌یه له‌مس، كویرتی.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت وه‌كو كارتی بانكی به‌كاربهێنرێت و هه‌موو كاره بانكیه‌كانی پێ ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه‌ی كه تائێستا نه‌زانراوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه؟ ده‌بێت نرخه‌كه‌ی چه‌ند بێت؟ به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له مانگی حه‌وت یان هه‌شتی ساڵی 2011دا بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه و نرخه‌كه‌شی نزیك بێت له‌نرخی ئای فۆن4.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:
• Touch Screen
• Camera: 8 Megapixel
• Memory: 32GB,64GB
• Operating System: iOS 5
• Processor: 1.5 Dual core
• Keyboard: QWERTY
• Color: Black