ئاى سمارت
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی میسر، چه‌ندین رووداوی نوێ له‌و وڵاته‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا هه‌ر له دادگاییكردنی سه‌رۆكی پێشوو و خانه‌واده‌كه‌ی تا به‌رپرسانی حكومه‌ت، نوێترین رووداو هه‌ڵمه‌تێكی میسرییه‌كانه بۆ كاندیدكردنی كچه گۆرانیبێژێكی لوبنانی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ستبه‌كاربوو. زیاتر له 500 كه‌س په‌یجێكی ئه‌لكترۆنییان به‌ناوی "پشتگیری هه‌ڵمه‌تی كاندیدكردنی هه‌یفا وه‌هبی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر" دروستكرد. ئه‌و كه‌سانه رایانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی دروستكردنی ئه‌و په‌یجه بۆ خۆشی و ده‌ربڕینی واقیعی سیاسی ئاڵۆزی میسره. ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یجه پێیانوایه له حاڵه‌تێكدا هه‌یفا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، میسر ده‌بێت جه‌مسه‌ری یه‌كه‌می جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گشت وڵاتاندا به‌ره‌وپێش ده‌بات. ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت نه‌بیل عه‌ره‌بی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر وه‌ك ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ستبه‌كاربووه، سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا تا 13ی ئه‌م مانگه.
|