ئاى سمارت
له‌دوای چه‌ندین ڕۆڵ و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی و سه‌ركه‌وتنی له گشت بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ژنه ئه‌كته‌ری به ڕه‌گه‌ز ئوسترالی "نیكۆڵ كیدمان" له گۆشه‌یه‌كی تره‌وه ده‌یه‌وێت خۆیمان پێ بناسێنێته‌وه كه ئه‌ویش جوانیی جه‌سته و چۆنێتیی ڕاگرتنی به‌و شێوه جوان و ڕێكییه‌ی ئێستای. "نیكۆڵ" له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه به‌ده‌ستیهێناون چ له‌بواری نواندن یان جوانیی جه‌سته‌ی، پارێزگاریی لێبكات. هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما، له‌و بڕوایه‌دان سه‌ركه‌وتنه‌كانی "نیكۆڵ" جگه له‌وه‌ی كه ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووه، جوانیی جه‌سته‌ی هۆكارێكی تری سه‌رنجڕاكێشان بووه، هه‌ر بۆیه به بڕوای "نیكۆڵ" جوانترین به‌شی جه‌سته‌ی ژن، پێكهاتووه له (سنگ و سمت) كه هۆكارێكی به‌ده‌ركه‌وتنی مێیینه‌یی ژنه له‌جیهاندا. "نیكۆڵ" له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "من ڕۆژانه 50 خوله‌ك مه‌له ده‌كه‌م و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی نان خواردنم هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار ده‌چم بۆ یاریی تێنس". "نیكۆڵ" ساڵی 1990 ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مریكی "تۆم كروز" دروستكردووه و ساڵی 2001 جیابوونه‌ته‌وه.
|