ISmart
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی HBO رایگه‌یاند: ژولیان مۆر ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی رۆڵی سارا پایلین ده‌گێڕێت له فیلمێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2008 به‌رهه‌مده‌هێنرێت، فیلمی"كایه‌كه گۆڕانكایری به‌سه‌ردا دێت" باس له كێبڕكێیه‌كی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌كات له‌ساڵی 2008دا. ژولیان مۆر له‌م فیلمه‌دا رۆڵی سارا پایلین ده‌گێڕێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی 2008دا وه‌ك جێگری جۆن مه‌كین ناوزه‌ند كرا. هه‌روه‌ها ژولیان مۆر ته‌مه‌ن 50ساڵ تائێستا چوارجار كاندیدی خه‌لاَتی ئۆسكار بووه. پێده‌چێت پایلین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بۆ ساڵی 2012 خۆی بپاڵێوێت.
|