ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2011 » ئازار » 18 » كۆتایی ئەستێرەیەك
17:47:19
كۆتایی ئەستێرەیەك
ISmart


دواجار ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی رۆناڵدۆی بەرازیلی لەتەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی لەیاریكردن راگەیاند.

رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممەی رابردوو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ‌و بەچاوی  فرمێسكاوییەوە بەیەكجاری وازهێنانی لەیاریكردن راگەیاند پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەدەست پێكانەوە ناڵاندی.

هەرچەندە رۆناڵدۆ ماوەیەك بوو گەڕابوویەوە یاریگاكان، بەڵام نەیتوانی بگەڕێتەوە ئاستی جارانی‌و كێشە جەستەییەكانی بەردەوام بوو، بۆیە كۆتایی بە یاریكردن هێنا.

ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی لەساڵی 1994 و 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا جامی جیهانیان بەدەستهێنا‌و لەگەڵ ئەو یانانەشدا كەیاری تێداكردووە‌و چەندین نازناوی لەگەڵیان بەدەستهێناوە.

رۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لەتۆماركردنی ژمارەی گۆڵ لە جامی جیهانیدا‌و خاوەنی (15) گۆڵە، پێشتریش رایگەیاندبوو كەلەكۆتایی 2011 كۆتایی بە ژیانی وەرزشی دەهێنێت، بەڵام پێكانە بەردەوامەكانی‌و دەركردنی یانەكەی لە پاڵەوانێتی كوبا لیبرتادوریس هۆكاربوون بۆ ئەوەی بڕیارەكەی پێش بخات.

رۆناڵدۆ لەمیانەی ژیانی وەرزشیدا روبەڕووی سێ پێكانی سەخت بوویەوە لەئەژنۆیدا لەساڵانی 1999 ، 2000 ، 2008.

رۆناڵدۆ خاوەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە لەساڵانی 1996، 1997، 2002، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەشداری 97 یاری كردووە‌و 62 گۆڵی تۆماركردووە، سێ جار بەشداری جامی جیهانی كردووە‌و دوو جاریان (ساڵانی 1994، 2002) لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بونەتە خاوەنی جامەكە، هەر لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەساڵی (1997، 1999) دوجار جامی كوبا ئەمەریكای بەدەستهێناوە‌و لەساڵی 1997 یەك جار جامی كیشوەرەكانی لەگەڵ بەرازیل بەدەستهێناوە.

مشاهده: 764 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2024
تستخدم تكنولوجيا uCoz