ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2010 » تشرینى یەکەم » 19 » باشترین وڵاتانى جیهان
18:12:40
باشترین وڵاتانى جیهان

وەرگێرانى: عەبدوڵڵا حەوێز
ژێدەر: گۆڤاری نیوزویک
 
 
هەروەک چەندین نەتەوەى جۆراوجۆر لەحیهان هەیە، پرسیاری ئەوەى کە ئایا جێگایەک هەیە کە باشترین شوێن بێت بۆ ژیان سادەیە بەڵام لەهەمان کاتدا سەرنج راکێشیشە. لەبارەى ئەم پرسیارەوە نیوزویک لیستک پێشکەش دەکات لەبارەى باشترین وڵاتانى جیهان. لەگەڵ ئەوەى چەند پێوەر هەیە بۆ ئەوەى کە باشترینى ئەو لیستەى پێ دەستنیشان بکەین، ئێمە پێنج پێوەر هەڵدەبژێرین کە پێمان وایە لەهەمووان گرنگترن ئەوانیش: تەندروستى، جوڵەى ئابوری ( کرانەوەى ئابوری هەریەک لەو وڵاتانە)، پەروەردە، ژینگەى سیاسی و، کوالێتى ژیان. هەروەها لەبەر ئەوەى کە لە وڵاتێکى بچووکی وەک فینلاند ئاسانترە کوالێتى ژیان بەرەوپێشببرێت، بۆیە ئەم لیستە لە شێوەى سەبکەتەگۆری لەسەر بنەماى داهاتى تاکەکەس و قەبارەى ئەم وڵاتە ئەوانیش نمایش دەکات. هەموو زۆربەى لیستەکانى تر، ئەم لیستەش پێرفێکت نیە، بەڵام لیستێک پێشکەش دەکات کە چەندین موفاجەئەو وەڵامى تێدایە لەبارەى ئاخۆ دەبێت چ وڵاتێک تەندروستیترین وڵات بێت یاخود، بۆ وڵاتانى ئەسکەندەناڤیا هەمیشە لە سەرووى لیستەکەوە دێن و، بۆچی لیستى باشترین وڵاتانى جیهان زیاتر لە یەک براوەى تێدایە.
فینلاند
 
سەرباری زستانێکى درێژ، فینلاند باشترین وڵاتە، لە ریزبەندی لیستەکەدا لەسەرووى هەموو وڵاتانى ترەوە هاتووە و، هەروەک باشترین وڵاتى بچوکیشە، بەرزترین داهاتى تاکەکەس و باشترین سیستمى پەروەردەى هەیە. خوێنکارانى، پلەى یەکەمن لە زانست و پلەى دووەمن لە هەریەک لە خوێندنەوە و بیرکاریدا لەساڵی 2006 (کە نوێترین داتایە کە لەبەردەست دابێت) بەپێی پرۆگرامى هەڵسەنگاندنى نێودەوڵەتى خوێنکار، بۆ خوێنکارانى تەمەن 15 ساڵان. هەموو مامۆستایانى بەلاى کەم پلەى ماستەریان هەیە و، زۆربەى خوێنکارانیش یارمەتى زیاتر دەدرێن: هەموو ساڵێک نزیکەى یەک لەسەر سێی خوێنکاران کاتیان بۆ تەرخان دەکرێت کە مامۆستاى تایبەت وانەیان پێ بڵێتەوە
.
 
باشترین وڵاتى مامناوەند: ئوسترالیا
لەگەڵ رێژەیەکى کەمى بێکاری کە دەگاتە 5.6 لەسەردا لە 2009، هەروەها ئابوریەک کە بەیەکێک لە تەندروسترین ئابوریەکان دادەنرێت تەنانەت لەکاتى قەیرانە داراییەکەش، ئوسترالیا لە تەواوى لیستەکەدا ریزبەندی چوارەمى وەرگرتووە. لە کەتەگۆری وڵاتە مامناوەندەکانیش سەرووى لیستەکەى گرتووە بەهۆى ئەو ژینگەى سیاسی و، سیستمە تەندروستیەى کە هاوشانى ئیسپانیایە. لەگەڵ ئەو ستانداردەى بەرزەى ژیان، ئاسایش لە شارەکانى و، کەشوهەوا هەتاوەییەى، ئوسترالیا باشترین کوالیتى ژیانى هەیە لەنێو وڵاتە مامناوەندەکاندا.

باشترین وڵاتى گەورە: ژاپۆن
 
ئەو وڵاتە داهێنانکارەى کە سوشی و نینتیندۆ و پرۆتۆکۆلی کیۆتای پێشکەش بەجیهان کرد، تەندروستترین دانیشتوانى جیهانیشی هەیە. رێژەى ناوەندى هەر پیاوێک کە لەو وڵاتە دەژیێت 82 ساڵە. رێژەى ناوەندی ئافرەتانیش نزیکەى 86 ساڵە (ئافرەتى ژاپۆنى تەمەن درێژترین ئافرەتانى جیهانن). چۆن ئەو تەمەندرێژەیەى ئەوان شیدەکرێتەوە؟ هیچ کەسێک بەتەواوى نازانێت، بەڵام واپێدەچێت تێکەڵەیەک بێت لەنێوان دەرمانى خۆپارێز و، دایت و، پەروەردەى تەندروستى و، ئەو ستانداردە بەرزەى ژیان کە لەتەمەنى پیریدا هەیانە، لەگەڵ سیستمێکى تەندروستى جیهانى. ژاپۆن هەروەها بە باشترین وڵاتى گەورە دادەنرێت لە پەروەردە و، چوارەم لە کوالێتى ژیان.
باشترین وڵاتى خاوەن کەمترین داهات: ئەلبانیا

ئەلبانیا وەک وڵاتێکى دورە پەرێز دادەنرێت و، وڵاتانى تر وەک مۆدێلێک بۆ خۆیان سەیری ناکەن، بەڵام لەراستیدا ئەم وڵاتە تازە دیموکراسیە باشترین وڵاتە لەنێو وڵاتە خاوەن کەمترین داهاتەکان. لەنێو وڵاتانى کەتەگۆریەکەى خۆى، خاوەنى باشترین سیستمى پەروەردە، تەندروستى و، کوالێتى ژیانە. نزیکەى 99 لەسەداى دانیشتوانى ئەم وڵاتە خوێندەوارن. سەرەڕاى ئەوەى دانیشتوانى لە هەژارترین وڵاتى ئەوروپی دەژیێن، رێژەى ناوەندی ژیان لەو وڵاتە 78 ساڵە، هەروەها رێژەى ناوەندی ژیانى ئافرەتانى 81 ساڵە، کە ئەمەش بە زۆر باش دادەنرێت. ئەگەر ئەوە لەبەرچاو بگرین کە رێژەى ناوەندی ژیان لە وڵاتێکى دەوڵەمەندی وەک ئەڵمانیا تەنها 79 ساڵە.

باشترین وڵات کە داهاتى تاکەکەس لەسەرووى مامناوەندەوەیە: پۆلەندا
وەک ئەندامێکى یەکێتى ئەوروپا (لەساڵی 2004 بووەتە ئەندام)، پۆڵەندا بەشێوەى خێرا داهاتووى سیستمى کۆمێنێستى بەدواى خۆیدا جێدەهێڵێت، بەرەو باشتر وەک دەردەکەوێت. وەک باشترین وڵات کە داهاتى تاکەکەسی لەسەرووى مامناوەندەوەیە، ژیانى سیاسیەکەى بە باشترین دادەنرێت لە کەتەگۆریەکەى خۆى، هەروەک وەک یەکێک لە 10 جوڵاوترین ئابوری و، پەروەردە و، تەندروستى و، کوالێتى ژیان دادەنرێت. لە ئۆگێست، پۆڵەندا چوارەم سەرۆکى بەشێوەکى دیموکراسی هەڵبژارد، شارەکانى گەورەکانى وەک کراکۆ و وارسۆ، بەشێوەکى خێرا خەریکن دەبنە شاری جوڵاو و، دەوڵەمەند.
باشترین سیستمى تەندروستى
 
داهاتى نزم: تونس، چین
داهاتى مامناوەندی: چیلی
قەبارەى بچووک: سویسرا
قەبارەى مامناوەند: ئیسپانیا، ئوسترالیا

سەرباری ئەوەى کە سیستمى پەروەردەیی تونس بەشێوەیەکى ئەوتۆ نیە، بەڵام لە سیستمى تەندروستیدا هاوشانى چین بە باشترین دادەنرێت لەنێو وڵاتە هەژارەکاندا. چیلیش وەک خاوەن باشترین سیستمى تەندروستى لەنێو وڵاتە داهات مامناوەندەکان هاتووە، هەروەها سویسرا براوەیە لەنێو وڵاتە قەبارە بچوکەکان و، هەریەک لە سوید و هۆڵەنداى بەدواى یەکدا بەزاندووە. ئیسپانیا و ئوسترالیاش بەیەکەوە وەک باشترین تەندروستى وڵاتە قەبارەى مامناوەندەکان دادەنرێن.

باشترین کوالێتى بۆ ژیان: نەرویج
سەرباری ئەو کەش و هەوا خۆش و ئەو دیمەنە دڵرفێنانەکەى کە هەیەتى هێشتاش رۆژانى یەکشەممە زۆربەى دوکانەکانى داخراون، هیچ گومانى تێدا نیە کە نەرویج باشترین کوالێتى ژیانى تێدایە. بەڵام لەگەڵ ئەمەش ئەو وڵاتە ئەسکەندەنافیە خاوەن 4.8 ملیۆن ژمارەى دانیشتوانە کاتێکى قورسی بەسەرد لە مانەوەى وەک خاوەن بەرزترین کوالێتى ژیان: بەپێی راپۆرتێکى گەشەپێدانى مرۆیی سەر بە یو ئێن بۆ پێنج ساڵی لەسەر یەک نەرویج وەک خاوەن بەرزترین کوالێتى ژیان دەستیشانکرا. نەرویجیەکان سەرباری ئەوە لە یەکێک لە یەکسانترین کۆمەڵگاکان دەژیێن لەرووى کۆمەڵایەتى و ئابوریەوە، لەگەڵ یەکێک لە تەندروسترین ژینگەکان.
باشترین کوالێتى بۆ ژیان

داهات نزم: ئۆکرانیا
داهات مامناوەند: کوبا
قەبارەى مامناوەند: ئوسترالیا
قەبارە گەورە: ئەڵمانیا

ئەڵمانیا خاوەن بەرزترین کوالێژی ژیانە لەنێو وڵاتە گەورەکان و، یەکێکیشە لە ب10 باشترینى کوالێتى ژیان لەنێو وڵاتە دەوڵەمەندەکان. دوو لە شارەکانى میونخ و بەرلین زۆربەى جارەکان لەنێو لیستى باشترین شارەکانى جیهان بۆ ژیان دێن. ئوسترالیا لەگەڵ خەڵکە بزێو و ستانداردى بەرزى ژیان تیایدا، وەک باشترین دێت لە ریزبەندی وڵاتى مامناوەندەکان. لەنێو کەتەگۆری وڵاتە داهات نزمەکانیش ئۆکرانیا لەسەروو دەردەکەوێت، هەروەها کوباش وەک بەرزترین کوالێتى ژیان لەنێو وڵاتە داهات مامناوەندەکان دێت. کوبا هەروەها ریزبەندی ژمارە سێی گرتووە لە بەرزی سیستمى پەروەردەیی لەنێو وڵاتە داهات مامناوەندەکان.

باشترین جوڵەى ئابوری: سەنگاپورا

هەڵمەخەڵیتێ بە بچوکى قەبارەى سەنگاپۆرا. ژمارەى دانیشتوانى هەندێک زیاترە لە نیوەى ژمارەى دانیشتوانى شاری نیویۆرک، بەڵام هێشتا داهاتى تاکەکەسی تێیدایە زۆر بەرزە و، یەکێکە لەو وڵاتانەى بە خێراترین ماوە لە کاریگەریەکانى قەیرانى دارایی رزگاری بوو. ئابوری ئەم دورگە بچوکە لەدرەوشانەوەدایە سوپاس بۆ کەمى رێگریەکان و نزمى تاکس کە ئەمە تەنانەت هاوکاری حکومەت دەکات بۆ هێنانى خەڵکى بەهرەمەندى بیانى. ئابوریە کراوەکەى، نزمى ئاستى گەندەڵی و، بەهێزى حکومەت و ئابوریەکەى واى کردووە بێگومان سەنگاپورا شایستەى ئەوەبێت کە تایتڵی جوڵاوترین ئابوری جیهانى پێ ببەخشرێت.

جوڵاترین ئابوریەکانى جیهان
داهات نزم: چین
داهات مامناوەند: مالیزیا
قەبارە مامناوەند: کۆریاى باشور
قەبارە گەورە: ولایەتە یەکگرتووەکان

لەگەڵ ئەوەى کە ویلایەتە یەکگرتووەکان توانى چین ببەزێنێت وەک جوڵاترین ئابوری وڵاتى گەورە، بەڵام چین لە کەتەگۆری داهاتى تاکەکەسی نزمدا بە پلەى یەکەم دێت. هەورەها سەرەراى ئەوەى کە ئابوری مالیزیا کە بەندە بە هەناردەکرد بەرەو داتەپین چوو، بەڵام هێشتا باشترینە لەنێو ئابوری وڵاتە داهات مامناوەندەکان. لەنێو وڵاتە مامناوەندەکانیش کوریاى باشور کراوەترین بازار و باشترین ژینگەى ئابوری هەیە.

باشترین ژینگەى سیاسی: سوید

لە کێبەرکێی بیلایەنترین وڵاتى جیهان، سوید یەکەمە، لە وەتەى نزیکەى دوو سەدەیە هیچ جەنگێکى ئەنجام نەداوە. هەروەها سەرەڕاى ئەوە لە 1995 چونەتە نێو یەکێتى ئەوروپا تا ئێستا دراوى یۆرۆ بەکار ناهێنێت. بەپێی راپۆرتى شەفافیەتى نێودەوڵەتى سوید خاوەن یەکێکە لە سێ شەفاترین و خاوەن کەمترین گەندەڵی لە جیهاندا. هەموو شوێنەکانى عیبادەت لە سوید بەلاى کەم هەندێک پاڵپشتى دارایی لە حکومەت وەردەگرن. بێگومان هەر ئەو ژینگە سیاسیە لەبارەشیەتى کە وا دەکات نزیکەى 80 لەسەداى دانیشتوانى دەنگ بدەن.

باشترین ژینگەى سیاسی

داهات نزم: غانا
داهات مامناوەند: پۆڵەندا
قەبارە مامناوەند: ئوسترالیا
قەبارە گەورە: ئەڵمانیا
سەرباری ئەوەى کە لەوانەیە غانا ئابوریەکى پتەوى نەبێت، بەڵام ژینگە سیاسیەکەى باشترینە لەنێو وڵاتە داهاتە تاکەکەسیە نزمەکانى جیهانى وەک هیندستان و، ئەلبانیاو مەغریب. پۆڵەنداش لە کەتەگۆری وڵاتە داهات مامناوەندەکان پلەى یەکەمى بردۆتەوە. ئوسترالیا لە زۆربەى لایەنەکان براوەیە لەوانەش ئازادی و دیموکراسیەکەى لەگەڵ رێژەى بەشداری لە دەنگدان، هەربۆیەش پلەى یەکەمى وەگرتووە لەنێو وڵاتە قەبارە مامناوەندەکان. هەروەها ئەڵمانیاش لەنێو وڵاتە گەورەکانى جیهانى بەرزترین پلەى وەرگتووە لە باشترین ژینگەى سیاسی.

مشاهده: 1031 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2024
تستخدم تكنولوجيا uCoz