وه‌لآمێكى بێوێنه بۆ "ی‌و كه‌یم تو می"
گۆرانى "ی‌و كه‌یم تو می" كه سامى بۆ مانگى ره‌مه‌زان ئاماده‌ى كردبوو، هه‌روه‌ها له‌رێگاى سایتى فه‌رمى سامیه‌وه ده‌توانى داونلۆدی بكه‌ى تا ئێستا 500هه‌زار جار له‌لایه‌ن هۆگرانى سامیه‌وه داونلۆد كراوه، هه‌روه‌ها له‌رێگاى سایتى یوتیوبه‌وه 650هه‌زارجار سه‌یری ئه‌و لاپه‌ره‌یه كراوه كه گۆرانیه‌كه‌ى سامى تێدایه، ئه‌مه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكى ئۆنلاینى بێوێنه داده‌نرێت.
ئه‌ستێره‌ى "فۆر شه‌باب"ی 2009
به‌م دواییه سامى یوسف وه‌ك ئه‌ستێره‌ى ساڵی 2009ی كه‌ناڵی "فۆر شه‌باب" ده‌ستنیشان كرا ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌ته‌واوى ساڵه‌كه پله‌ى یه‌كى خۆى پاراستووه، دوا تراكى سامى "ی‌و كه‌یم تو می" توانى بۆ ماوه‌ى نۆ هه‌فته‌ى له‌سه‌ریه‌ك پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له پێشبركێی هه‌فتانه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه.
هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ باندى "ئیان براون"
سامى زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ى كه بۆ چواره‌م ئه‌لبومى له‌گه‌ڵ باندى ناسراوى رۆك "ئیان براون" كاربكات هه‌روه‌ك خۆى ئاماژه‌ى بۆ كرد. واش برِیاره كه ئه‌م بانده ناسراوه له‌رووى ده‌نگیه‌وه به‌شداری له یه‌كێك له گۆرانیه‌كانى سامیدا بكه‌ن به‌ناوى "چانسێك به گه‌نجان بده‌ن"Give The Young A Chance"كه وا برِیاره یه‌كێك بێت له تراكه‌كانى ئه‌لبومه نوێيه‌ى سامى.
یه‌كێكه له 500 كاریگه‌رترینه‌كانى جیهانى ئیسلامى
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندى كه له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژی شاهانه‌ى ئیسلامى" ئه‌نجامداراوه، سامى یه‌كێكه له 500كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهانى ئیسلامى.
له‌باره‌ى سامیه‌وه ئه‌و سه‌نته‌ره نوسیویه‌تى: "سامى یوسف سوپه‌رستارى پیشه‌سازى موزیكى ئیسلامیه. ئه‌و گۆرانیبێژ و هۆنراوه نوسێكى به‌ریتانى ناسراوه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و، توانى شۆرشێك له پیشه‌سازى موزیكى ئیسلامى "نه‌شید" به‌رپا بكات. زۆربه‌ى گۆرانیه‌كانى سامى له‌سه‌ر شێوازى ئیسلامین، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه موسڵمانبی له جیهانى ئه‌مرۆ. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌وه ناسراوه كه به‌شدارێكى كاراى كاروباره خێرخوازیه‌كانه. گۆرانیه‌كانى له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه ئاره‌زوو ده‌كرێن له زۆربه‌ى ولآتانى جیهانى ئیسلامى و ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى باكور".