چه‌ند راپۆرتێكى رۆژئاوایی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بانگه‌وازخوازى ئیسلامى عه‌مر خالید هه‌وڵده‌ات كه خیتابی ئیسلامى نوێ بكاته‌وه له‌رێگه‌ى خیتابی ئاینى ته‌له‌فزیۆنى و، ئه‌م شێوه خیتابه‌ش به‌هه‌مان شێوازى خیتابی " كریستیانه ته‌بشیریه‌كان" ناو ده‌بات.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كاسێتى وتاره‌كانى عه‌مر بووه به یه‌كێك له پرِفرۆشترین جۆره‌كانى كاسێت له ڤێرجین مێگا ستۆرز، به‌ته‌نیشت هه‌ریه‌ك له كاسێته‌كانى شارلی شابلن و بروس وێلز، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه بانگه‌وازخوازه نوێكان چه‌ند له گه‌نجان نزیكترن له‌چاو بانگه‌وازخوازه كۆنه‌كان.
به‌پێی تۆرى "بی.بی.سی" هه‌واڵی به‌ریتانى شێوازى عه‌مر خالید له بانگه‌وازی ئیسلامى به "جه‌ده‌لی"وه‌سفده‌كات، بی بی سی ده‌ڵێت كه عه‌مر "قاتێكى كاجوال" له‌به‌ر ده‌كات و زمانى میللی به‌كارده‌هێنێت له وتاره‌كانى له‌باره‌ى ئیسلام ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بانگه‌وازخوازه كۆنه‌كانه كه زمانێكى عه‌ره‌بی فه‌سیح به‌كاردێنن، هه‌ربۆیه‌ش عه‌مر رووبه‌رووى ره‌خنه‌ى توند ده‌بێته له‌لایه‌ن هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ى ئاینى، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ى بی.بی.سی.
بی.بی.سی راشیده‌گه‌یه‌نێت كه عه‌مر له ئامانجى خۆی پێكاوه‌و توانیویه‌تى له‌رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك له به‌رنامه‌كانى له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان په‌یامى خۆی به خه‌ڵێكى یه‌كجار زۆر به‌گه‌یه‌نێت كه ژماره‌كه‌ى له ژماره‌ى مزگه‌وت و هۆڵه‌كانى وتاردان زیاتره.
زیۆن وتى "ئامانج له‌و به‌رنامه‌یه پاره به‌ده‌ستخستن نیه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه وا له گه‌نجان بكه‌ین ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى كۆمه‌ڵگه بده‌ن".
له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى به‌رنامه‌كه‌ش رۆژنامه‌ى "میسری ئه‌مرۆ" ئاشكرایكرد كه بیرۆكه‌ى به‌رنامه‌كه كێبركێیه له‌نێوان چه‌ند كێبه‌ركێكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین ده‌سكه‌وت كه به چه‌ند ملیۆن دۆلار داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن پاڵپشتیكارانى به‌رن
تۆرِه هه‌واڵیه‌كه راشیده‌گه‌یه‌نێت كه عه‌مر به‌نیازه به‌رنامه‌یه‌كى تر‌ى ته‌له‌فزیۆنى به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى له به‌رنامه‌كانى پێشووى به‌ده‌ستى هێناوه، عه‌مر خالید له وته‌یه‌كدا بۆ هه‌مان ته‌له
فامه‌كه دابینكراوه كه ئه‌ونایش هه‌ریه‌ك له ملیاردێر لۆرد ئۆگر و، دۆناڵد ترامبن، ئه‌وه‌یش كه ده‌دۆرێ له‌به‌رنامه‌كه ده‌كرێته ده‌ره‌وه.