ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2010 » کانوونى دووەم » 29 » فیلمى "ئاڤاتار" گه‌وره‌ترین براوه‌ى ئاهه‌نگى خه‌لآته‌كانى گۆڵدن گلۆب بوو
00:10:30 فیلمى "ئاڤاتار" گه‌وره‌ترین براوه‌ى ئاهه‌نگى خه‌لآته‌كانى گۆڵدن گلۆب بوو |
ئاى سمارت
فیلمى "ئاڤاتار" گه‌وره‌ترین براوه‌ى ئاهه‌نگى خه‌لآته‌كانى گۆڵدن گلۆب بوو
ده‌رهێنه‌ری كه‌نه‌دى جیمس كامیرون له‌گه‌ڵ فیلمه‌كه‌ى "ئاڤاتار" كه فیلمێكى خه‌یاڵی زانستیه و ته‌كنه‌لۆژیاى 3Dتێدا به‌ركارهاتووه ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه، گه‌وره‌ترین براوه‌ى ئاهه‌نگى حه‌فتاوشه‌شه‌مینى دابه‌شكردنى خه‌لآته‌كانى گۆڵدن گلۆب بوو كه له‌ناوچه‌ى بیڤرلی هیلز له رۆژئاواى كالیفۆرنیا به‌رێوه‌چوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین فیلم كه پێشبینى زیاتریان لێده‌كرا نه‌یانتوانى خه‌لآت به‌ده‌ست بهێنن به‌تایبه‌ت In the air و بریشوس.
ئه‌مه‌و جێمس كامیرۆن خه‌لآتى باشترین ده‌رهێنه‌ری وه‌رگرت، هه‌روه‌ك "ئاڤاتار" خه‌لآتى باشترین فیلمى درامى وه‌رگرت كه ئه‌مه‌ش باشترین و گرنگترین خه‌لآتى ئه‌م ڤیستڤاڵه‌یه. هه‌روه‌ك ئه‌م بۆنه‌یه قۆسترایه‌وه بۆ داواكردن له به‌شداربووان و بینه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى پاره ببه‌خشنه قوربانیانى كاره‌ساتى زه‌وى له‌رزه‌كه‌ى هایتى.
خه‌لآته‌كانى گۆڵدن گلۆب كه له كالیفۆرنیا دابه‌شده‌كرێت، به بۆنه‌یك داده‌نرێت بۆ كردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌نوسانى بیانى و، به دووه‌م گه‌وره‌ترین ڤیستڤاڵیش داده‌نرێت له‌دواى ئۆسكار كه وا بریاره له حه‌وتى مارسی ئه‌وساڵ خه‌لآته‌كانى دابه‌شبكرێت.
فیلمى "ئاڤاتار" تا ئێستا 1.6ملیار دۆلار داهاتى به‌ده‌ست هێناوه و زۆر خێرا له ژماره‌ى پێوانه‌یی نزیك ده‌بێته‌وه كه "تایتانیك" تۆماریكردووه و ، به‌هه‌مان شێوه له ده‌رهێنانى كامیرۆن خۆیه‌تى.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوسه بیانیه‌كان خه‌لآتى باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تیان بۆ 2009 به‌خشیه میریل ستریب له رۆڵی له فیلمى كۆمیدی "جولی ند جولیا" به‌مه‌ش توانى حه‌وته‌م خه‌لآتى گۆڵدن گلۆب به‌ده‌ست بهێنێت له ژیانى هونه‌ری خۆی. هه‌روه‌ها ساندرا بولوك توانى خه‌لآتى باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت له فیلمى درامى به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش له رۆڵی له فیلمى "زه بلآیند ساید"، هه‌روه‌ك كاندیدیش كرابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانى باشترین خانمه ئه‌كته‌ر له فیلمى كۆمیدی "زه پرۆپۆزه‌ڵ".
هه‌روه‌ها جیف بریدگیز خه‌لآتى باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی به‌ه‌ست هێنا به‌هۆى رۆڵی له فیلم "كره‌یزى هارت" ، هه‌روه‌ك رۆبرت داونى جۆنیۆر خه‌لآتى باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی له رۆڵی له‌فیلمى "شارلۆك هۆڵمز" به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها كریستۆف فالتز خه‌لآتى باشرین ئه‌كته‌ری له رۆڵی پاڵه‌وانى دووه‌م به‌ده‌ستهێنا له رۆڵی له‌فیلمى "ئه‌نگلۆریۆ باستردز" له ده‌رهێنانى كۆینتن تارانتینۆ كه ئه‌مه‌ش تاكه خه‌لآت بوو كه ئه‌م فیلمه به‌ده‌ستیهێنابێت.
فیلمى "ئه‌پ"كه دواترین به‌رهه‌مه‌كانى ستۆدیۆكانى بیكساره خه‌لآتى باشترین فیلمى وێنه‌ى جولآوى به‌ده‌ست هێنا و، فیلمى "هانگرفر"یش خه‌لآتى باشرین فیلمى كۆمیدی به‌ده‌ست هێنا.
|
مشاهده: 716 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|