رۆژنامه‌ی "جمهوریه‌تی" میسریی بڵاویكرده‌وه: " هه‌یفا وه‌هبی ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو هشیمه‌ی مێردیدا له‌میسر نیشته‌جێ بوو، ئێستا به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی مه‌رقه‌دی حه‌زره‌تی حسێن ده‌كات له‌شاری قاهیره، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانانه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌كات و په‌چه له‌به‌ر ده‌كات‌و مكیاژیش ناكات".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌یفا بۆ یه‌كه‌مجار له‌فیلمی سینه‌مایی "دكان شحاته" په‌چه‌ی له‌به‌ر كردووه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لیوم ئه‌لسابیع"ی میسریش چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه گوایه به‌شداری ده‌كات له‌زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی "الجماعه" و وتویه‌تی: " جێگه‌ی شانازیه بۆ من به‌شداری له‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌دا بكه‌م، به‌ڵام له‌ئێستادا بیر له‌به‌شداریكردن له‌درامای ته‌له‌فزیۆنیدا ناكه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زیاتر ئێستا بیر له‌گۆرانی ده‌كاته‌وه، بڕیاریشی داوه ماوه‌یه‌ك له‌نواندن دووربكه‌وێته‌وه دوای ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له‌فیلمی "دكان شحاته" بینی، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌كارێكی گه‌وره‌ترو به‌هێزتر بێته ناو سینه‌ماوه.
هه‌یفا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێنابوو كاتێك به‌جوانترین ژنی جیهان هه‌ڵبژێردرا له راپرسیه‌كی سایتی" 99TOP "، كه پێش زۆر له‌ژنه هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژه‌كانی جیهان كه‌وتبوو.