ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2010 » کانوونى دووەم » 28 » مۆنیكا بیلۆچی، شاجوانی ئیتاڵیا
23:41:37 مۆنیكا بیلۆچی، شاجوانی ئیتاڵیا |
ئاسۆ - ئاى سمارت
ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما هه‌ر زوو به‌راوردی ژنه ئه‌كته‌ری ناوداری ئیتاڵی (مۆنیكا بیلۆچی)یان كرد به‌و ژنه ئه‌كته‌ره شۆخ و شه‌نگانه‌ی كه پێشتر ببوونه شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له فیلمی (دراكولا برام ستور - 1992)دا گێڕاوێتی كه به‌سنگێكی ڕووته‌وه له‌ڕۆڵی ژنێكی خوێنمژدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و جوانییه له فیلمی (مالینا - 2...)دا هێنده‌ی تر هه‌موو لایه‌كی هێنایه‌جۆش. بیلۆچی یه‌كێك له‌و شاجوانانه‌ی كه به‌به‌رده‌وامی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌دره‌وشێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆری نه‌خشاسازییه‌ی كه بۆ جلوبه‌رگه‌كانی ده‌كات و ئه‌زموونێكی هه‌یه كه پێشتر خۆی نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، ڕه‌خنه‌گره‌كانی سینه‌ما له‌و بڕوایه‌دان سه‌ركه‌وتنی ژماره‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی مۆنیكا مانای زیادبوونی جوانییه‌كانێتی، مۆنیكای ته‌مه‌ن 45 ساڵان ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی (ڤنسنت كاسیل)دا درووستكردووه و خاوه‌نی دوو منداڵه.
|
مشاهده: 713 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|