ئاى سمارت - تايبه ت
گۆڤاری "PC World"ی ئه‌لیكترۆنى له‌رێی چه‌ند زانایه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆ باشترین به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كانى ساڵی 2009 كردووه كه خۆى له پرۆگرام و خزمه‌تگوزارى ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى گرنگى و جۆری دیزان و چه‌ندین بنه‌ماى تر ریزبه‌ند كراون:
1- "ئه‌پ ستۆر" كه یه‌كێكه له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى "ئاى فۆن" ئه‌م ستۆره له زیاتر له دوو ملیار به‌رهه‌مى كۆمپانیاى ئه‌پڵدا بوونى هه‌یه و، ته‌نها 16 مانگه به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌م ستۆره خۆی له 85هه‌زار به‌رنامه‌ى بێ به‌رامبه‌ر (Free) یانیش زۆر هه‌رزان خۆى ده‌بێته‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كى بووه بۆ به‌رزى فرۆشی ئاى فۆن.
2- "Google Voice" كه خزمه‌تگوزاریه‌كى مۆبایلی بێ به‌رامبه‌ره تیایدا ده‌توانى به یه‌ك ژماره هه‌موو مۆبایله‌كانت به‌كار بهێنى،هه‌ر له‌رێی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ده‌توانى نامه‌ى ده‌نگى له‌رێی پۆستى ئه‌لیكترۆنیه‌وه به‌كاربهێنى.
3- نۆتبوكی ئینتل "” X25M به قه‌باره‌ى 160 گێگا بایت، كه ده‌توانى وه‌ك میمۆری فلاش به‌كاری هێنى، هه‌روه‌ك ئه‌م ئامێره له‌سه‌ر شێوازى كارتى "SSD" دروستكراوه، به‌هۆى هه‌رزانى نرخه‌كه‌یشی كه "500$"ی ئه‌مریكه بووه به‌یه‌كێك له گرنگترین به‌رهه‌مانى ساڵی 2009.
4- كامێری دیجیتاڵی "Nikon 300 S" ده‌توانى به‌هۆى ئه‌م كامێرایه وێنه و ڤیدیۆ تۆمار بكه‌ى و، نرخه‌كه‌ى "$1770”ی ئه‌مریكیه و وه‌ك باشترین كامێراى ساڵی 2009 ده‌ست نیشان كراوه.
5- خزمه‌تگوزاری "تویتر" توری كۆمه‌لآیه‌تى بێ به‌رامبه‌ر كه له‌ماوه‌ى ساڵی رابردوو سه‌ركه‌وتنێكى یه‌كجار گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا به‌هۆى ساده‌یی و ساكاری روكاره‌كه‌ى و به‌كارهێنانى ئه‌پلیكه‌یشنى API هه‌روه‌ك تویته‌ر یه‌كێك بوو له گرنگترین هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى خێرای روداوه‌كانى ئێران.
6- لاپتۆپی "دیل لاتیتیود زی 600" كه نرخه‌كه‌ى "1999$"ی ئه‌مریكیه، سوكى كێشه‌كه‌ى و بچوكى سایزه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رزى كوالێتیه‌كه‌ى هۆكاری سه‌ركه‌وتنى ئه‌م به‌رهه‌مه‌بوون.
7- ئامرازى گه‌رانى بێبه‌رامبه‌ر "مایكرۆسۆفت بینگ" ڤێرژنى نوێ "گه‌رانى لایڤ"ـه خێرایی و ساكاری روكاره‌كه‌ى بوونه هۆى ئه‌وه‌ى پێش گه‌رانى "یاهو" بكه‌وێت چه‌ند هه‌نگاوێكیش له كێبه‌ركێ كردن له‌گه‌ڵ گۆگڵ نزیك ببێته‌وه.
8- كامێراى "كانون پاوه‌ر ش‌وت ئیس ئێكس 20 ئی ئێس" به‌نرخی "350$" قه‌باره‌كه‌ى به‌قه‌ده‌ر گیرفان ده‌بێت روونیه‌كه‌ى 12X و به ته‌كنه‌لۆژیاى "سمارت ئۆتۆ" ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه و وێنه‌ى ڤیدیۆیی به روونیه‌كى زۆر به‌رز "720 پی" تۆكار ده‌كات.
9- یاری "بیتلز روك باند" نرخه‌كه‌ى "140$" و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "هارمونیكس" به‌رهه‌م هێنراوه ئه‌م یاریه فێركاری موزیكه و وات لێده‌كات بۆ كاتێكى زۆر به‌هۆى هیتفۆنه‌وه سه‌رگه‌مى ئه‌م یاریه بیت.
10- ته‌له‌فزیۆنى "سامسۆنگ ئیڵ ئین 46پی 750ی‌و" به نرخی "1670$" قه‌باره‌كه‌ى 46بۆسه‌یه، روونى شاشه‌كه‌ى 240هێرتزه، ده‌توانى به‌هۆى ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت ببه‌ستى، ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه قه‌باره‌ى 40 بۆسه‌شی هه‌یه كه وه‌شانى "ئێل ئین 40 پی 650" و نرخه‌كه‌ى "1190$".
|