PNA–ئاى سمارت
ده‌رهێنه‌ری زنجیره فیلمی "Saw"، له رێگه‌ی فیلمه نوێكه‌ی خۆیه‌وه، شێوازێكی نوێ له ترس و دڵه‌راوكی تاقی
ده‌كاته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، "دارن لین بۆسمه‌ن"، بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "رۆژی دایك" ده‌ست نیشان كرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌و فیلمه نوێیه كۆپییه‌كی دووباره له فیلمێكی كۆنی سینه‌ما به هه‌مان ناو دروستكراوه.
كۆپی سه‌ره‌كی ئه‌و فیلمه له ساڵی (1980) به‌رهه‌م هێنراوه و له ده‌رهێنانی "چارلێز كافمه‌ن"، ئێستاش وه‌كو فیلمێكی "كڵاسیك كالت" ده‌ناسرێته‌وه.
نازناوی "كڵاسیك كالت" زیاتر به‌و فیلمانه ده‌درێت كه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گشتییان، ده‌توانن شێوازێكی نوێ له كاره سینه‌ماییه‌كان به جه‌ماوه‌ر بناسێنن و لایه‌نگری زۆر بۆ لای خۆیان رابكێشن.
چیرۆكی كۆپی كۆنه‌كه‌ی ئه‌و فیلمه، باس له ژیانی (3) ئافره‌تی لاو ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام رووداوێك كه (2) برا رۆڵی تێدا ده‌بینین، ده‌بێته هۆی ناخۆش بوونی ژیانی ئه‌و (3) ئافره‌ته، له ئاكامدا هه‌وڵی تۆله سه‌ندنه‌وه ده‌ده‌ن.
چیرۆكی كۆپی نوێی ئه‌و فیلمه‌ش كه له لایه‌ن "ئیسكات میلێن" نوسراوه‌ته‌وه، بابه‌تێكی ترسناكی ده‌رونناسانه‌یه، سه‌باره‌ت به خێزانێك كه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی له رابردوو تیایدا نیشته‌جێ بوونه، دواتر ده‌ست به ئازار دانی دراوسییه‌كان و میوانه‌كانیان پێده‌كه‌ن.
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و فیلمه "ربێكا دۆمۆرنی"یه، تیایدا رۆڵی دایك ده‌گێرێت، كه له ده‌یه‌ی هه‌شتا، یه‌كێك له ناسراوترین ئه‌كته‌ره‌كانی سینه‌ما بووه.
له روانگه‌ی "بۆسمه‌ن"ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه، كه‌سایه‌تی "ربێكا دۆمۆرنی" له‌و فیلمه‌دا سه‌ره‌تا وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی ئارام به بینه‌ر ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ری له ناوچوونی منداڵه‌كانی دێته ئاراوه، ده‌بێته مرۆڤێكی خه‌راپ و تووره، ئاماده‌یه بۆ پارێزگاری كردن له منداله‌كانی خوَی، مرۆڤیش بكۆژێت.
"دارن لین بۆسمه‌ن" رایگه‌یاند: "پێم وایه بینه‌رانی سینه‌ما پێشوازی له‌و كه‌سایه‌تییه ده‌كه‌ن كه رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و فیلمه‌دا ده‌گێرێت، له راستیدا ئه‌وه جۆرێكی نوێیه له كه‌سایه‌تی نیگه‌تیڤ له‌ناو فیلمه ترسناكه‌كان".