پسپۆڕان هه‌ندێ سیفه‌تیان له خووڕه‌وشتی ژنان دیاری كردووه‌و ئامۆژگاری لاوان ده‌كه‌ن بوونی ئه‌و سیفه‌تانه له ئافره‌تدا ترسناكن‌و هه‌ڵگرانی ئه‌و ئه‌و جۆره سیفه‌تانه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه بوونیان له ژن‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا پیاو نه‌توانیێت چێژ له ژیانی هاوسه‌رێتیی خۆی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ببینێت‌و له كۆتاییدا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان هیچیان به هیچ نه‌كردووه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن پێویسته پیاو له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا زۆر ئاگاداربێت‌و ژنی توڕه، یان ئه‌وانه‌ی كه گرێی ده‌روونییان هه‌یه هه‌ڵنه‌بژێرێت، له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی ژیانیان زۆر ئاڵۆز ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ر هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره بچوك هه‌ڵده‌ده‌نێ‌و توڕه ده‌بن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێكیش به‌و شێوه‌یه بوو چاره‌سه‌ری زۆر مه‌حاڵه.
یه‌كێكی تر له‌و سیفه‌ته ترسناكانه‌ی كه پسپۆڕان خستوویانه‌ته‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت بیه‌وێت له وردودرشتی مێرده‌كه‌ی به‌شداربێت‌و به‌دوای هه‌موو شته‌كانی بكه‌وێت بیه‌وێت بزانێت مێرده‌كه‌ی چی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازكردنی متمانه‌ی نێوان ژن‌و مێرد‌و له‌كۆتاییدا پیاو ناچار ده‌بێت په‌نا بباته به‌ر خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان له ته‌ڵاقی بدات، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و سیفه‌تانه‌ی كه پێویسته پیاوان ئاگادار بن له هاوسه‌ری ئاینده‌یاندا بوونی نه‌بێت سیفه‌تی "هه‌ڕه‌شه ئامێزییه" له ژن‌دا، چونكه ئه‌و جۆره ژنانه هه‌میشه سێكس وه‌كو چه‌كێك به‌كارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی پیاوه‌كانیانی پێ ناچار بكه‌ن هه‌موو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێـته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی قووڵی خێزانی له‌نێوان ژن‌و مێرددا، وا له پیاو ده‌كات كه به‌وپه‌ڕی خراپییه‌وه ته‌ماشای ژنه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته لاوان له هاوسه‌گیری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌شدا دوور بكه‌ونه‌وه كه سیفه‌تی دیكتاتۆرییه‌تیان تێدایه‌و به راست‌و چه‌پی خۆیاندا فه‌رمان ده‌رده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مجۆره ژنانه پیاوان ده‌خه‌نه ژێر فشارێكی زۆره‌وه‌و پیاو ناچار ده‌كه‌ن بێجگه له ئه‌نجامدان‌و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی كار له ده‌ره‌وه، هاوكات فه‌رمانه زۆره‌كانی خانمه‌كانیشیان له ماڵه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سیفه‌تێكی تری هه‌ندێك له ژنان كه به‌ڕای پسپۆڕان پێویسته پیاوان له‌كاتی بوونیی له ئافره‌تێكدا بۆ هاوسه‌گیری له‌گه‌ڵیاندا خۆیان به‌دوور بگرن، سیفه‌تی ته‌مبه‌ڵییه، واته ئه‌و ژنانه‌ی كه ئاره‌زووی جوڵه‌ی زۆریان نییه‌و نایانه‌وێت ته‌نانه‌ت له بارودۆخه ئابوورییه سه‌خته‌كانیشدا كار بكه‌ن‌و یارمه‌تی مێرده‌كانیان بده‌ن، یان ته‌نانه‌ت تاقه‌تی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی خۆشیان نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن خێزانیان له‌گه‌ڵدا پێبهێنرێت، چونكه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن‌و باری سه‌رشانی مێرده‌كانیان گران ده‌كه‌ن.
جۆره ژنانێكی تر كه به‌ڕای پسپۆرشانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كه‌ڵكی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری نایه‌ن ئه‌و ژنانه كه لایان گرنگ نییه پیاوه‌كانیان چ كاره بن یان نه‌بن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان ناپرسن‌و پرسیاریان لێ ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و مێرده‌كه‌یان كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار یان هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگیش بێت به‌دوای هه‌واڵه‌كانیاندا ناگه‌ڕێن، كه ئه‌مه‌ش له ژیانی هاوسه‌رێتیدا شتێكی ناته‌ندروسته.