ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئەیلوول » 26 » لیستی گرنگترین‌و جوانترین شاره‌كانی جیهان
22:58:24 لیستی گرنگترین‌و جوانترین شاره‌كانی جیهان |
ده‌نگوباس – ئاى سمارت
گۆڤارێكی به‌ریتانی تایبه‌ت به رێبه‌ری به‌كاربه‌ران به‌سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پسپۆڕ لیستێكی ئاماده‌كردووه بۆ ناوی گرنترین شاره‌كانی جیهان كه 75 شاری جیهانی له‌خۆ گرتووه‌و پێنج یه‌كه‌مین شاری سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ش شاره ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌كانن. رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له‌باره‌ی ئه‌و لیسته ئاماده‌كراوه‌وه ئاشكرایكرد ئه‌و شارانه‌ی له‌ناو لیسته‌دا ریز كراون ته‌نها به‌پێی واقیعی گه‌شتوگوزاری‌و ناوبانگه‌كه‌یان پله‌یان پینه‌دراوه، به‌ڵكو گونجاوی بۆ نیشته‌جێبوون‌و ژیان‌و ده‌ستكه‌وتنی كار پێوانه‌ی سه‌ره‌كی ریزبه‌ندییه‌كه‌ن، یان به‌شێوه‌یه‌كی روونتر بڵێین ئه‌م شارانه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و پێوانه‌یه له لیسته‌كه‌دا ریز نه‌كراون كه تا چ راده‌یه‌ك گونجاون بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی پشوو تێیاندا، به‌ڵكو هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی دانیشتوانه‌كانیانی تێدا لێك دراوه‌ته‌وه‌و له‌و دانیشتوانانه‌ش كه به‌شدارییان كردووه له ئاماده‌كردنی لیسته‌كه‌دا داواكراوه شاره‌كه‌یان به‌پێی پێوانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان بخه‌مڵێنن، بۆ نمونه وه‌كو دیمه‌ن‌و باڵه‌خانه‌كانی شاره‌كه، هونه‌ر، رۆشنبیری، بازرگانی، خواردن، خۆشی ژیان، روخساری نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌و چه‌ندین پێوانه‌ی تر. لیستی گرنگترین شاره‌كانی جیهان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ناوی گرنگترین شاره‌كانی داناوه: 1. نیۆرك / ئه‌مریكا 2. له‌نده‌ن / به‌ریتانیا 3. پاریس / فه‌ڕه‌نسا 4. به‌رلین / ئه‌ڵمانیا 5. بارشلۆنا / هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا 6. شیكاگۆ / ئه‌مریكا 7. تۆكیۆ / ژاپۆن 8. ئه‌سته‌نبول / توركیا 9. رۆما / ئیتاڵیا 10. سیدنی / ئوسترالیا
|
مشاهده: 610 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|