ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2009 » ئایار » 4 » ڤیەننا باشترین شارى جیهانە
00:31:30
ڤیەننا باشترین شارى جیهانە

دیار – تایبەت بە ئاى سمات

ئاوى پاکى ڤیەننا، کە خەڵکى بەبێ ئەوەى بپاڵێورێت دەیخۆنەوە، هەروەها تێرمیناڵەکانى ژێر زەوى کە دواى نیوەى شەویش هەر لەکاردەکات، ئەمەش لە خەڵکى ئەو شارە دەکات کە بە دڵنیایی و ئەمانەوە لەو شارە بسورێنەوە، ئەمە سەربارى جوانى پلاندانانەکەى و سەوزی ئەو شارە کە  هاندەرە بۆ ئەوەى رابکەین لە هاوین و زستان.. هەموو ئەو کوالێتانەو چەندینى تر کەلەو شارە هەیە وای کرد کە پایەتەختى نەمسا ببێتە باشترین شارى جیهان و، چاکترینیش بۆ ژیان و کارکردن و وەبەرهێنان، بەمەش پێش 215شارى تر کەوتەوە، هەروەها شارى زیورخی سویسریشی کە 7ساڵی لەسەر یەکە بەباشترین شار دەردەچێت لەو نازناوە داڕنى، ئەم نازناوە درا بە پایتەختى نەمسا، کە ژمارەى دانیشتوانى لە ملیۆنێک زیاترە، بەپێی راپۆرتێکى سەنتەرى میرسرى یەناوبانگ کە ساڵانە بڵاوى دەکاتەوە، ئەم راپۆرتە پێشکەش بە حکومەتەکان دەکات بۆ ئەوەى ئاگادارى شارەکانى خۆیان بن و بزانن بەبەراود لەگەڵ شارەکانى تر لە چ ئاستێکدان، هەروەها بۆ زانیارى خستنە بەردەستى کۆمپانیا گەورەکانە بۆ ئەوەى بزانن لە چ شوێنێک مارەکانیان بەرەو فراوانى بەرن.
ئەم راپۆرتە لێکۆڵینەوە لە خزمەتگوزای شارە گەورەکان دەکات کە پێشکەشی دەکەن ، لەبوارەکانى ژێرخانى تەندروستى و گرنگیدان بەژینگەو ئایایش و پلان، لەگەڵ تۆرى گەیاندنى ئەو شارانە و ئاسانکارى جوڵەى گەشەتە نێودەوڵەتیەکان، لەگەڵ تێچوونى ژیانى رۆژانە لەو شارانەدا.
ڤیەننا، بەپێی ئەو راپۆرتە، دواى هەشت ساڵ لە پچرانى پەیوەندیەکانى لەگەڵ ئەو روپا بەهۆى هاتنە سەر دەستهەڵاتى پارتى ئازادى چەپی توندرەو کە لەساڵس 200ـەوە دەستهەڵاتى بەدەستەوەیە، توانى دووبارە بگەڕێتە ناو ژیانى دیموکراسی، لەگەڵ چەندیش شتى تر توانى پێش هەردوو شارى سوێدى زیوریخ و ژنێف بکەوێتەوە کە بەدواى یەک پلەکانى دووەم و سێیەمیان وەرگرت، لەپلەى چوارەمیش شارى فانکۆڤەرى کەنەدی هات و، شارى ئۆکلاندى نیوزیلەندیش پلەى پێنجەمى گرت، هەرچی شارى هۆنرلۆلۆى پایتەختى ویلایەتى هاواى ئەمریکیە توانى پلەى 29 لەسەر ئاستى جیهان بەدەست بهێنێت.

مشاهده: 636 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2024
تستخدم تكنولوجيا uCoz