ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » نیسان » 30 » جیهان چاوه‌ڕوانی كلاسیكۆیه
14:31:01 جیهان چاوه‌ڕوانی كلاسیكۆیه |
داهێنان
هه‌فته‌ی داهاتوو جیهان گه‌وره‌ترین یاری تۆپی پێ به خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ئه‌ویش یاری كلاسیكۆی نێوان یاری (به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵمه‌درید) زه‌نگی جه‌نگی ئه‌م دوویانه‌یه شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 3/ 5 /2009 له یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ كه تایبه‌ته به یانه‌ی ریاڵمه‌درید له سه‌عات 12ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ، به ئاماده‌بونی نزیكه‌ی زیاتر له 100 هه‌زار هانده‌ر كه 95%ی هانده‌رانی ریاڵ مه‌دریدن لێده‌درێت. له جیهانیشدا چاوه‌ڕێده‌کرێت نزیكه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار هانده‌ر ته‌ماشای ئه‌م یارییه بكه‌ن. زیاد له‌سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م دوو یانه‌یه كێبڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كامیان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ویتریان دڵی هانده‌رانی خۆش بكات‌و یاریكه‌ی لێ بباته‌وه. كاتێكیش سه‌یری مێژووی ئه‌م دوویانه‌یه ده‌كه‌یت زۆرترین سه‌روه‌رییه‌كان بۆ یانه‌ی شاهانه‌یه. چونكه له‌مێژوی یاریكردنیاندا پێكه‌وه تائێستا 205 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتریبونه‌ته‌وه، كه تیایدا ریاڵ مه‌درید 83 جار بردوویه‌تییه‌وه‌و به‌رشه‌لۆنه‌ش 79 جار بردوویه‌تییه‌وه، له 43 یاریشدا به‌رامبه‌ر بوونه . گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدا 7-0 بوه و گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی ریاڵ مه‌درید 11-1 بوه، ئه‌م دو یانه‌یه له ساڵه‌كانی 1937-1939 به هۆی جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه یارییان ئه‌نجام نه‌داوه. ریاڵ مه‌درید خاوه‌نی 31 خولی ئیسپانی و 17 جامی ئیسپانیا و 9 جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا 3 جامی كیشوه‌ره‌كان و 2 جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و 1 جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپی و 7 جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا و 1 جامی یانه‌كانی ئیسپانیایه. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی 18 نازناوی خولی ئیسپانی و 24 جامی ئیسپانیا و 6 جامی سۆپه‌ری ئیسپانی و 2 جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و 4 جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و 2 جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپی و 4 جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی جامی یانه‌كان و 2 جامی لیگا. یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه ئێستا وه‌كو شێرێك كه چاك بووبێته‌وه په‌لامار ده‌دات، ئه‌و یانه‌یه كه به‌یانه‌ی قازه سپییه‌كان ناسراوه، دوای ئه‌وه‌ی (خواندی رامۆس) بووه راهێنه‌ر ، تائێستا له خولی ئیسپانیدا جگه له‌یه‌كه‌م یاری ئه‌م راهێنه‌ره، كه به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه بوو، هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دۆڕاندووه. سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ترسیان خستووه‌ته دڵی یاریكه‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه، ئه‌م ترسه‌ش زیاتر بوو كاتێك له خولی لالیگای ئسیپانی له هه‌فته‌ی 33 دا چوار به دوو له یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی برده‌وه. به‌لاَم گرفتی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌م یانه‌یه، یاری نه‌كردنی سێ ئه‌ستێره‌یه‌تی كه ئه‌وانیش ( شنایده‌ر‌و ئاریان رۆبن) به‌هۆی پێكانه‌وه‌و (پیپی)ه. كه به هۆی ره‌فتارێكی نا وه‌رزشییه‌وه بۆ ناوه‌ی 10 یاری له یاریگاكان دوورخراوه‌ته‌وه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی هیوایه‌ك بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه یاریكردنی یاریزانانی وه‌ك (رائول‌و هیگواین‌و مارسیلۆ)یه. كه ئه‌م سێ یاریزانه له‌م یارییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌دا ئاستێكی زۆر به‌رزیان پیشانداوه، به‌تایبه‌تی هیگواین كه هه‌میشه وه‌كو فریادره‌سێك وایه بۆ ریاڵ مه‌درید‌و، یانه‌كه‌ی رزگار ده‌كات له دۆڕان. رائولیش له یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئیسپانیدا، سه‌ركرده‌ی یانه‌كه‌ی كرد‌و توانی هاتریك تۆماربكات‌و به گۆڵێَكی دیكه‌ی مارسیلۆ یارییه‌كه‌یان له یانه‌ی ئیشبیلییه برده‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ركابه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده. ئه‌م یانه‌یه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌ناوبانگی وه‌كو (میسی‌و ئیتۆ و چاڤی)ه. تا ئێستا ئاستێكی به‌رزیان نیشانداوه. ململانێی هه‌رسێ (خولی ئیسپانی‌و یانه پاڵه‌وانه‌كان‌و جامی ئیسپانیا) ده‌كات. هه‌فته‌ی داهاتووی خولی لالیگای ئیسپانی هه‌فته‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت له خولی ئیسپانی ئه‌مساڵدا. گه‌ر ریاڵ مه‌درید بتوانێت بیاته‌وه‌و جیاوازییه‌كانی له گه‌ڵ به‌رشه لۆنه‌دا بكاته یه‌ك خاڵ، ململانێكان له نێوان ئه‌م دوویانه‌یه‌دا توند ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رشه‌لۆنه بیباته‌وه، ئه‌وا ریاڵ له به ده‌ستهێنانی خولی ئه‌مساڵی لالیگا دوور ده‌خاته‌وه. له ئێستاوه هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌ن، ئایا رائول‌و هاوڕێكانی خه‌نده‌و شادی ده‌به‌خشنه‌وه یان میسی‌و هاوڕیكانی جارێكی دیكه گریان به قازه سپییه‌كان نۆش ده‌كه‌ن.
|
مشاهده: 547 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|