ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2009 » نیسان » 29 » پێغەمبەران لە یاریە ڤیدیۆییەکان ناجەنگن
16:53:21
پێغەمبەران لە یاریە ڤیدیۆییەکان ناجەنگن
عەبدوڵڵا خۆشناو – تایبەت بە ئاى سمارت
 
لەم وێنەیە بوزا و پێغەمبەر عیسا سەلامى خواى لێ بێ دەجەنگن
---------------------------------------------------------

ئەو کۆمپانیایەکەى کە یارییەکى ڤیدیۆیی بەرهەمهێناوە کە چەند سیمبولێکى ئاینی تێدایە کە دەجەنگن تاوەکو مردن وەکو پێغەمبەران محمەمەد و عیسا مەسیح سەلامى خوایان لێبێت رایگەیاند کە ئەو ڤیدیۆیەى لە بازاەکان کشاندۆتەوە دواى نارەزایی رێکخراوى کۆنگرەى ئیسلامى.
کۆمپانیاى "مۆلینداستریا"ی ئیتاڵی لەرێی ماڵپەرەکەیەوە لەسەر تۆرى ئینتەرنێ ووتى "دواى بەیانامەیەکى نارەزایی کۆنگرەى جیهانى ئیسلامى بڕیارماندا کە یارى (فەیپ فایتر – جەنگان لەپێناو ئیمان) لەبازارەکان بکشێنینەوە"
کۆمپانیاى ناوبراو روونیشی کردەوە کە ئەم یاریەیان وەک ئامرازێک بۆ جەنگان لە دژی دەمارگیرى بەرهەم هێناوە.
ئەو کۆمپانیایە راشی گەیاند کە ئەم یاریە خۆى لە چەند کەسایەتى ئاینى وەک پێغەمبەران عیسا و محەمەد دەبینێتەوە کە لەنێوان خۆیان دەجەنگن تاوەکو مردن.
بەرپرسێکى کۆنگرەى ئیسلامیش ووتى کە ئەم یاریە جگە لە بریندارکردنى هەستى موسڵمان و کریستیانەکان هیچی تر نیە.
کۆنگرەى ئیسلامى داواشی کرد کە ئەو یاریە بەزوترین کات لە وێبسایتەکانى ئینتەرنێتیش بکشێنرێتەوە.
کۆنگرەى ئیسلامى کە بنکەکەى لەشارى جەددەى عەرەبستانى سەعودیە لە 57ووڵاتى ئەندام پێکدێت کە نوێنەرایەتى 1.3ملیار موسڵمان دەکەن.

مشاهده: 500 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2024
تستخدم تكنولوجيا uCoz