بورهان به‌رزنجی
وه‌ك هه‌موو مان ده‌زانین چه‌ند ڕۆژێکه جیهان به گشتی تووشی دڵه راوکێیه‌کی زۆر بوه به هۆی دۆزینه‌وه‌ی فایرۆسێکی تازه و ده‌ردێکی ترسناك به ناوی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز یان په‌تای به‌راز که ئه‌م په‌تایه له به‌رازه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه وه بۆ مرۆف ده‌گوازرێته‌وه وه له مرۆفێك بۆ مرۆفێکی تر ..سه‌ره‌تا له ووڵاتی مه‌کسیك و ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ستی پێکردوو خه‌ریکه زۆر به خێرایی هه‌موو دونیا ده‌گرێته‌وه ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م په‌تایه کوشتێنه‌ره‌و کوشنده‌یه وه ووڵاتێکی وه‌ك مه‌کسیکی هه‌ژاندوه‌و توشی شوکی کردوه وه زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان سه‌فه‌ری ووڵاتی مه‌کسیکیان ڕاگرتوه وه به ئاشکراو بێ هیچ دوو دڵیێك ده‌زانن که ئه‌م په‌تایه له به‌رازه‌وه په‌یدابوه‌و په‌یدا ئه‌بێت که‌چی دیاره ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و چه‌ند ووڵاتێکی تری به‌راز فرۆش خه‌می زه‌ره‌ری مادیانه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناوی په‌تاکه بگۆڕن بۆ نمونه ئیسرائیل پێشنیاری کردوه که ناوی بنێێن(په‌تای مه‌کسیکی)ئه‌مه‌ش هه‌مووی له پێناو که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ری مادیه‌و چونکه له دونیادا بازرگانیه‌کی زۆر ده‌کرێت به گۆشتی به‌رازه‌وه بۆ نمونه ته‌نها له به‌ریتانیا بازرگانی به به‌رازو گۆشتی به‌راز به زیاتر له 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت وه‌ك یه‌ك له خاوه‌ن کێلگه به‌رازیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م په‌تایه‌و ناوی په‌تاکه بازاڕی ئێمه‌ی کوشتوو توشی زه‌ره‌ری کردووین وه له‌گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م په‌تایه نرخی گۆشتی به‌راز به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و خه‌ڵکی نا‌وێرن بیکڕن.
وه هه‌ر له ترسی ئه‌م په‌تایه ووڵاتی مصر بڕیاری دا به له‌ناو بردنی هه‌رچی به‌راز هه‌یه له ووڵاته‌که‌ی بۆ خۆپاراستن له په‌تای به‌راز .
جا بۆیه به پێویستی ده‌زانین که کوردستانیش له هه‌وڵێکی هاو شێوه دا ئه‌م بڕیاره بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆمان بپارێزین له‌م په‌تاو نه‌گبه‌تیه وه هه‌م خه‌ڵکی نه‌جاتی بێت له‌زه‌ره‌ره کوشتوکاڵیه‌کان به هوی ئه‌م ڕه‌وه به‌رازانه‌ی که له کوردستان هه‌یه‌و وه خه‌ڵکی پێوه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ندن.
چونکه خودا نه‌کات ئێمه توش بێین به‌چی چاره‌سه‌ر ئه‌کرێین ئه‌و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکایه به‌م هه‌موو ئیمکانیه‌ته‌ی خۆیان
ناتوانن دژی بوه‌ستنه‌وه ئێمه‌ی بێ ئیمکانیه‌توو ڕه‌شوو ڕووت چیمان به‌سه‌ر دێت