ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2010 » تشرینى یەکەم » 19 » 100 کاریگەرترین کەسایەتیەکانى ساڵی 2010
18:21:20
100 کاریگەرترین کەسایەتیەکانى ساڵی 2010


ئا: عەبدوڵڵا حەوێز


گۆڤاری "تایم" وەک نەریتێکى ساڵانە 100 کەس لە بوارە جیاوازەکانى سیاسەت و هزر و ترفیهی هەڵدەبژێرێت لەسەر ئەو بنەمایەى کە زۆرترین کاریگەریان لەسەر جیهان هەبووە لەماوەى ساڵێکدا، بۆ ساڵی 2010یش گۆڤاری "تایم" سەد کەسی وەک کاریگەرترین کەسایەتیەکانى ساڵی 2010 دەست نیشان کرد، جیاوازى لیستەکەى ئەمساڵ ئەوەیە کە بوارەکانى کردۆتە چوار ئەوانیش: سەرکردەکان و پاڵەوانان و هونەرمەندان وبیریاران.
(لویس داسیلڤا) سەرۆکى بەرازیل لەنێو سەرکردەکانى جیهان وەک کاریگەرترین سەرکردەى جیهان دەست نیشانکراوە، لەبەشێکى وتارەکەى "تایم" لەبارەى داسلڤادا هاتووە "کاتێک داسلڤا لەساڵی 2002 وەک سەرۆک هەڵبژێردرا، بەرازیل یەکێک بوو لە ناسەقامگیرترین ناوچەکانى جیهان، بەدواى هەشت ساڵ دواى سەرۆکایەتى ئەو خەریکە حاڵەتى ئاسایشی ئەم وڵاتە بەتەواوى دەگۆرێت" جیگاى ئاماژە بۆکردنە کە لەماوەى سەردەمى سەرۆکایەتى داسلڤا ئابوری بەرازیل گەشانەوەیەکى بێ وێنەى بەخۆیەوە بینیوە و، بووەتە هۆى گەشەسەندنى تەواوى سێکتەرە جیاوازەکانى ئەم وڵاتە و، ئابوری ئەو وڵاتەشی لە ئابوریەکى داتەپیو کردە یەکێک لە دە گەورەترین ئابوریەکانى جیهان.
دووەم کاریگەرترین کەس لە لیستەکەى "تایم" جەى تی وانگە کە بەرپرسی گشتى کۆمپانیاى ئەیسەری تایوانیە، وانگ لەساڵی 2005 بووە بە بەرپرسی یەکەم، ئەیسەر ئەوکاتە لە ریزبەندى بازاری پی سی لە جیهان ریزبەندی پێنجەمی هەبوو، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بووە بە دووەمى جیهان پێش دێڵ کەوتۆتە و تەنها ئێچ پی لەبەردەم ماوە، ئەمە جگە لەوەى ئەیسەر 14%ی بازاری پی سی جیهانى داپیشیوە.
ئەدمیرال مایک مۆلین وەک سێیەمى کاریگەرترینەکانى جیهان هاتووە. "تایم" ئاماژە بەوە دەکات کە مۆلین لەماوەیەکى زۆر کەم توانیویەتى سەرنجى بەرپرسانى سوپا و دەوڵەت رابکێشێت هەروەک یەکەم جەنەراڵی سوپا بووە کە بە ئاشکرا داواى کردووە کە "گەى" و "لازیبیەن"ـەکان لە سوپا کار بکەن. "تایم" ئاماژە بەوەش دەکات کە مۆلین لەماوەى چەند ساڵی رابردوو بێشومار سەردانى ئەفغانستان و پاکستانى کردووە.
باراک ئۆباماى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانیش چوارەم کاریگەترین کەسی جیهانە، "تایم" دەڵێ: کاتێک ئۆباما بووە سەرۆک هارڤارد هێشتا لە بیستەکانى تەمەنیدا، لەو کاتەوە ئۆباما چەند وتارێکى هەبوو کە سەرنجی هەردوو کۆنسێرڤاتڤ و لیبرالەکانى رادەکێشا، ئۆباما لەکاتى دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساى چاکسازى تەندروستى هەوڵێکى زۆریدا بەڵام نەیتوانى تەنها دەنگێکى کۆماریەکان بەدەست بهێنێت لەوکاتە هەمیشە لە پایتەختى سیاسی دەمایەوە تەنها بۆ ئەوەى پارتەکەى لەسەر هێڵ بپارێزێت.
رون بلووم وەک پێنجەم وەک پێنجەم کاریگەر لە "تایم" ئاماژەى بۆ کراوە، بلووم پسپۆری بانکیەو پەیوەندی پتەوى لەگەڵ هەردوو پارتەکەى ئەمریکادا هەیە، "تایم" ئاماژە بەوە دەکات کە بلووم لە دواوەى رزگارکردنى جنراڵ مۆتۆرز و کرایسلەر بووە و، توانیویەتى پلانێک دابرێژێت کە دەبێتە هۆى دابینکردنى 100هەزار هەڵی کارکردن.
یۆکیۆ هاتۆیاماى سەرۆک وەزیرانى ژاپۆنیش وەک یەکێک لە کاریگەترین سەرکردەکانى جیهان ئاماژەى بۆ کراوە، هاتۆیامای تەمەن 63ساڵ لەسەرەتادا لە پارتى پارتى لیبراڵی دیموکراتى موحافیزکار دەستى بەکاری سیاسی کردووە، دواتر لەو پارتە جیابۆتەوە و، پارتێکى سەربەخۆى دامەزراندووە کە ئەمەش بووەتە هۆى رزگارکردنى ژاپۆن لە تاک حیزبیەتى، ساڵی 2009 بە سەرکردایەتى پارتەکەى توانى دەسەڵاتى مۆنۆپۆڵکراو لەلایەن لیبراڵەکانەوە بشکێنێ و لە هەڵبژاردنەکان بباتەوە.
هەر لە بەشی سەرکردەکان دۆمۆنیک سترایس سەرۆکى سندۆقی دراوى نێودەوڵەتى و، بەدواى ئەودا نانسی پیلۆسی سەرۆک کۆنگرێسی ئەمریکى، ئینجا سارا پیلینى کاندیداى کۆماریەکان بۆ جێگری سەرۆکى ئەمریکا هاتوون، بەدواى ئەوانیش هەر لە بەشی کاریگەرترین سەرکردەکانى جیهان سەلام فەیازى سەرۆک وەزیرانى دەسەڵاتداریەتى فەڵەستینی و، جۆى کۆل سیناتۆر لەسەر ویلایەتى ئەریزۆنا هاتوون، کریستین لاجارد وەزیری دارایی فەرەنسا، ئینجا بەدواى ئەودا رەجەب تەیب ئەردۆکانى سەرۆک وەزیرانى تورکیا هاتووە، لەبارەى ئەردۆگانەوە "تایم" نوسیویەتى: "سەرۆک وەزیرانى تورکیا موسڵمانێکى مولتەزیمە، کەسێکى توندە و، کۆنە یاریزانى تۆپی پێیە، لەساڵی 1994 بووە سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبوول بەڵام بەهۆى تورەکردنى دادگاى سیکۆلاری ئەو وڵاتە بۆماوەیەک خرایە زیندانەوە، دواتر توانى بە تەکانێکى باشترەوە بێتەوە ناو سیاسەت و تەنانەت جەماوەری زیاتریش بوو، ئەو ئەندامى سێ پارتى سیاسی بووە کە بەهۆى باکگراوندە ئیسلامیەکەیانەوە داخراون، دواتر لەساڵی 2001 ئەردۆگان پارتى دادو گەشەپێدانى دروستکرد کە لایەنگری رۆژئاوایە و، گرنگیەکى زۆر بە ئابوری دەدات، لەدواى هەڵبژاردنەوەى وەک سەرۆک وەزیران بۆ جاری دووەم، ئەردۆگان زۆرجار وەک نوێنەری جیهانى ئیسلامى قسە دەکات و، بووەتە دوژمنێکى سەرسەختى ئیسرائیل" گۆڤاری "تایم" زیاتر دەڵێ : "ئەردۆگان وەک سەرۆکى تەنها وڵاتى ئیسلامی ئەندام لە ناتۆ و وڵاتێکى سیکۆلاری دیموکراسی دەتوانێ رۆڵی سەرەکى بگێرێـت لە دووبارە رێکخستنەوەى ناوچەکە". بەدواى ئەردۆگان جەنەراڵ ستان ماکریستال سەرۆکى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ئەفگانستان دێت، لەبارەى ستانەوە جەنەراڵ دەیڤد پەترایۆس بۆ "تایم" نوسیویەتى: "جەنگاوەرێکى رۆشنبیری راستەقینەیە، ئەو ئەزموون و زیرەکیەى واى لێدەکات کە زاڵ بێت بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەى کە دێتە رێگایان لە ئەفغانستان". بەدواى ئەودا مانمۆهان سینه سەرۆک وەزیرانى هیندستان هاتووە، سینه لە ماوەى نەوەدەکان وەک وەزیری دارایی و ئێستاش وەک سەرۆک وەزیران توانیویەتى رۆڵێکى بێوچان بگێرێت لە گەشەپێدانى ئابوری هیند و بەرەوپێشبردنى دیموکراسیەکەى بەشێوەیەک ئێستا هیند بووەتە مۆدێلێکى زیندوو بۆ دیموکراسی گەشەسەندوو. دواتر (بۆ شین لەى) دێت کە پێشتر وەزیری بازرگانى بووە لە حکومەتى چین و، ئێستاش سەرۆکى شارەوانى چۆنگ کوینگە لە باشوری رۆژئاواى چین، پێش ئەوەى لەى ببێتە سەرۆکى شارەوانى ئەم شارە بەدەست گەندەڵی و ناسەقامگیری دەیناڵاند بەڵام دواى دەست بەکاربوونى لەى هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى دەستپێکرد لەنێو ئەوانەى کە گومانیان لێدەکرا ئەوەبوو 300 کەسی دەستگیرکرد لەنێوشیاندا بەرپرسی پۆلیسی ئەو شارە و، هەڵمەتێکیشی دەست پێکرد بۆ قەڵاچۆکردنى گەندەڵی ئەمەش بووە هۆى خۆشویستنى لەلایەن تەواوى خەڵکى ناوچەکە و، بووەتە یەکێکیش لە بەهێزترین ئەو پاڵێوراوانەى کە ئەگەری هەیە ببنە ئەندامى بۆردى بەرێوەبردنى حکومەت کە باڵادەستترین دامەزراوەى حکومەتە. هەر لەنێو لیستى کاریگەرترین سەرکردەکان مارک کارنى سەرۆکى بانکى کەنەدا، ئینجا کارل کیهان سەرۆکى دامەزراوەى تەندروستى کاسۆلیک و، بەدوایدا شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهەیان دێت کە سەرۆکى ئیمارەتە یەکگرتووەکانى عەرەبە و فەرمانڕەواى ئەبوزەبیە، "تایم" دەڵێ: شێخ خەلیفە کەسێکى خاکیە و حەز ناکات زۆر دەرکەوێت ئەو ئەندازیاری رزگارکردنى دوبەیە لەو داتەپینەى تێی کەوت و 10 ملیار دۆلاری وەک قەرز بەو ئیمارەتەدا، هەروەک یەکێکیشە لەوانەى ڤیژنێکى دووربینی هەیە و پلانى بۆ دواى سەردەمى نەوت داناوە هەروەک دەیەوێت ئەبوزەبی بکاتە سەرچاوەى وزەى ئەلتەرناتیڤ لە جیهان ئەویش لەرێی پرۆژەى "مەسدەر". دواتر رۆبین لی پسپۆری کۆمپیوتەر لە زانکۆى ستەیت لە نیویۆرک و ئینجا سکۆت براون لە کۆتاییدا دێن.

پاڵەوانەکان
بەدواى سەرکردەکان بەشی پاڵەوانان دێت، لەوێشدا بیل کلینتۆنى سەرۆکى پێشوتری ئەمریکا وەک یەکەم ناو دەرکەوێت ئەویش بەهۆى هەوڵەکانى بۆ دوبارە بنیاتنانەوەى هایتی، هەر لەنێو پاڵەوانان میر حسێن موسەوی کاندیداى سەرۆکایەتى ئێران و سەرۆکى بەرەى ئۆپۆزسیۆن بەرچاو دەکەوێت، هەر لەنێو بەشی پاڵەوانان کە خۆى لە 25 کەسایەتى دەبینێتەوە یاریزانى هەڵبژاردەى کۆتدیڤوار و یانەى چیڵسی ئینگلیزى دیدیە درۆگبا دەبینرێت. هەر لەو لیستەدا ریم ئەلنومەیری دێت ریم کچێتى تەمەن 12ساڵانى یەمەن و، چیرۆکى بەزۆر شوکردنى ئەو کچە لەسەر ئاستى دونیا دەنگدانەوەى گەورەى هەبوو، لەگەڵ ئەوەى یەمەن بەپێچەوانەى زۆربەى وڵاتانى جیهان هیچ یاسایەکى نیە بۆ دیاریکردنى تەمەنى شوکردن، بەڵام دواى ئەوەى باوکى بەزۆر بەشوی دەدات ریم دووجار هەوڵی خۆکوشتن دەدات بۆ هۆى بەزۆربەشودانى بە پیاوێکى تەمەن 30ساڵان بەڵام سەرناگرێت دواتر پەنا دەباتە بەر باڵوێزخانەى ئەمریکا لە یەمەن و کێشە دەتەقێتەوە. زەهرا رەهناڤاردی هاوسەری میر حسێن موسەویش وەک یەکێک لە کاریگەرترین پاڵەوانەکان بونى هەیە ئەویش بەهۆى هەوڵەکانى بۆ پێدانى مافی زیاتر بە ئافرەتى ئێرانى. بەدواى ئەودا ئەکتەری بەناوبانگى چینى جیت لی دێت ئەویش بەهۆى پرۆگرەمە خێرخوازیەکانى لەسەرتاسەری جیهان. سیرینا ولیامزى خانمە یاریزانى تێنسیش وەک یەکێک لە کاریگەترین کەسایەتیە جیهانیەکان لە لیستەکەى "تایم"دا بوونى هەیە. لە کۆتاییەکانى لیستى کاریگەرترین پاڵەوانان مەلالاى جۆیا ئەندامى ئافرەتى پەرلەمانى ئەفغانستان بەرچاو دەکەوێت، ئەو ئافرەتە بە یەکێک لە کاراترین ئەو ئافرەتانە دادەنرێت کە لە بواری مافەکانى ئافرەت کاردەکەن و هیچ کاتێک لە پەرلەمان بێدەنگ نەبووە لەبەرامبەر پێشێلکردنى مافەکانى ئافرەتان.
 
هونەرمەندان
لە سەرووى لیستى کاریگەرترین هونەرمەندان خانمە گۆرانیبێژ لەیدی گاگا هاتووە، بەدواى ئەودا ئەکتەری کۆمیدی کۆنان ئۆبرەین دێت. دواتر کاسرین بیگیلۆ خانمە ئەکتەردێت. هەر لەو لیستەدا شاژنى بەرنامە زیندوەکانى تەلەفزیۆن ئۆپرا وینفری دێت، پاڵەوانى زنجیرە فیلمەکانى "Twilight" رۆبێرت پاتینسۆن وەک یەکێک لە کاریگەرترین هونەرمەندان لە لیستەکەدا هەیە. بانکسى هونەرمەندى نیگارکێشی بەناوبانگ کە تا ئێستا نازانرێ کێیە و بە وێنە دەربڕە سیاسیەکانى توانى سەرنجی هەموو جیهان رابکێشێ لەنێو لیستى ئەو کەسایەتیانە ناوى هاتووە کە زۆرترین کاریگەریان بەسەر تەواوى جیهانەوە هەبووە. پاڵەوانى فیلمى "The proposal" ساندرا بۆڵوکیش لە لیستەکەى "تایم"دا وەک کاریگەترین کەسایەتیەکانى جیهان ئاماژەى بۆ کراوە. کۆتا هونەرمەندی کاریگەر بەپێی "تایم" جەیمس کامیرۆنە دەرهێنەری فیلمى زانستى خەیالی (Avatar).
بیریاران
ئەندیازیاری عێراقی زوها حەدید وەک کاریگەترین بریاری ساڵی 2010 ئاماژەى بۆ کراوە، ئەوەیش بەهۆى ئەو نەخشەسازیە کەم وێنانەى بە باڵەخانەکانى لەندەنەوە دیارە. بەدواى ئەودا ئیلیزابیس وارین یەکێک لە دیارترین دارێژەرانى پلانى رزگارکردنى ئابوری ئەمریکا ناوى هاتووە، کە بەپێ پلانەکە پێویستە حکومەت بڕی 700ملیار دۆلار خەرج بکات بۆ رزگارکردنى سێکتەری پیشەسازى لە داتەپین. لەم لیستەدا ناوى مێژوناسی بەناوبانگ و سەرۆک وەزیرانى پێشووى سەنغافوری لی وان یوو هاتووە، هینری کیسنجەر لەبارەى یوو بۆ "تایم" نوسیویەتى: "لە ئێستادا باشترین بیریاری ستراتیجیە لە جیهاندا، هەروەک وەک راوێژ سودى بە دوو نەوە لە سەرکردەکانى ئەمریکا گەیاندووە". هەر لەو لیستەدا ستپڤ جۆبز بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاى ئەپڵ ناوى هاتووە. هەر لەم بەشەدا ئیلون ماکس پێشکەنگی دروستکردنى ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی وەک یەکێک لەوانەى زۆرترین کاریگەری بەسەر جیهانەوە هەیە.

مشاهده: 1008 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2024
تستخدم تكنولوجيا uCoz