ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 20 » رێبین هه‌ردی: تۆزێك شه‌رم..كێ رۆشنبیری قورمیشكراوه؟
23:29:07 رێبین هه‌ردی: تۆزێك شه‌رم..كێ رۆشنبیری قورمیشكراوه؟ |
سايتى سبه‌ی
ده‌رباره‌ی ده‌ستوور‌و هه‌ڵوێستی رۆشنبیران
چاودێرێك له كوردستانی نوێ‌دا به‌ناوی "رۆشنبیری قورمیشكراو" هێرشی كردووه‌ته سه‌ر رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ‌و دوو تۆمه‌تی سه‌ره‌كیان ده‌خاته پاڵ..یه‌كه‌میان لایه‌نگری لایه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌دڵی ئه‌م چاودێره نییه‌و مادام ئه‌مكاره‌ش ده‌كه‌ن ئیدی نه سه‌ربه‌خۆن‌و نه‌رۆشنبیرن.. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆشنبیران چاوه‌ڕێی په‌ساپۆرتی بێلایه‌نی‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و رۆشنبیر بوون له‌م برادره بكه‌ن، له راستیدا هه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌و باشترین مه‌دالیای شه‌ره‌فه كه مرۆڤ له‌م ساته‌وه‌خته ناسكه‌دا وه‌ریبگرێت.
دووه‌میان ئه‌م چاودێره ئه‌و رۆشنبیرانه تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی كه چۆن ده‌ستووریان نه‌بینیوه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مه به‌سه لای ئه‌م چاودێره بۆ ئه‌وه ده‌مبكاته ئه‌و هه‌موو رۆشنبیره زۆره‌ی وڵات كه دژی ده‌ستوور وه‌ستاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت قورمیشكراو.
هه‌ستده‌كه‌م ئه‌م برا چاودێره تواناكای بینین‌و بیركردنه‌وه‌ی كزبووه، چونكه له راستیدا پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ی راسته. مرۆڤ گه‌ر كه‌مێك عاقڵ بێت‌و بیربكاته‌وه ده‌زانێت رۆشنبیران دژی ئه‌م ده‌ستووره بوون، چونكه رێك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س ئه‌م به‌ڵگه گرنگه‌ی نه‌دیبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌غافڵگیری بیخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك‌و رێگای وتوێژی ناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بیبینین‌و تاوتوێی بكه‌ین‌و لایه‌نه باش‌و خراپه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنن، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی غافڵگیر بكه‌ن‌و بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. خۆ رۆشنبیران عه‌قڵی خۆیان نه‌كردووه‌ته كۆیله‌ی كۆمه‌ڵێك سیاسیی‌و سه‌ركرده تا به سیقه‌ی ئه‌وان چاو بنوقێنن‌و بڵێن چی جه‌نابتان ده‌فه‌رموون، هه‌ر ئه‌وه‌ش راسته. خۆ كه‌س عه‌قڵ‌و مه‌نتق‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه یه‌كجار گرنگه‌دا بكات، رێگا بدات كه كۆمه‌ڵێك سیاسی كه ئه‌زموونێكیان نییه ده‌رینه‌خستبێت چه‌ند كورت بین‌و نه‌خوێنده‌وار‌و تاریك بیرده‌كه‌نه‌وه، له‌بری خه‌ڵكی قسه‌بكه‌ن‌و ده‌ستوور بنووسن‌و بێ راوێژكردن به‌كه‌س بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه.
له راستیدا ئه‌وه‌ی جێگای شه‌رمه ئه‌وه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئاماده‌بن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ببینن‌و بێ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌وه بكه‌ن كه ئه‌م به‌ڵگه‌یه سه‌رو ململانێی حیزبیه‌و ده‌بێت، مافی سه‌ره‌كی‌و بنچینه‌یی هه‌موو هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌یه كه له‌دێڕ به دێإی ئاگادار بن‌و بۆیان شیبكرێته‌وه‌و پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئاماده بێت به بڕیاری كۆمه‌ڵێك سیاسی یه‌كسه‌ر بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش له شه‌و رۆژێكدا بدرێت كه كه‌س فریای هیچ نه‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی جێگای شه‌رمه ئه‌وه‌یه بڕیاری ده‌نگدان بۆ ده‌ستووره‌كه پێش بینینی ده‌ستووره‌كه كه‌وت‌و كه‌چی بۆ به‌دبه‌ختی كورد قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی وه‌ك ئه‌م برا چاودێره هه‌ن‌و له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ك عه‌یبێكی گه‌وره بۆ بڕیار به‌ده‌ستان ته‌ماشابكات، ده‌یكات به‌عه‌یبی رۆشنبیران.
شه‌رم ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ر له ته‌واوبوونی ده‌ستووره‌كه‌و بێ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه ببیین، بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. ده‌بوو ئه‌م برا چاودێره رووی بكردایه په‌رله‌مان‌و بیگوتایه براده‌ران چۆن ده‌بێت ئێوه كه ده‌بوو مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی نوسین‌و وتوێژكردن بن له‌سه‌ر په‌رله‌مان، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور بیبینن‌و بزانن چی تێدا نوسراوه، بڕیارده‌ده‌ن بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. ده‌بوو بپرسێت له‌كوێ‌و له چ شوێنێكی دنیادا روویداوه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێت وتوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن‌و ته‌نیا مافی ده‌نگدانیان بۆی هه‌بێت؟. ده‌بوو بپرسیت به‌چ هه‌ق‌و به چ مافێك چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ رازیكردنی لایه‌نێكی سیاسی‌و بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی رایان چیه، ده‌چن ده‌ستكاری ده‌ستوور ده‌كه‌ن‌و ده‌یگۆڕن.. ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوورمان نه‌بینیوه ده‌بوو ئه‌م برا چاودێره‌ی وا لێبكردایه به‌ده‌نگی به‌رز بڵێت راوه‌ستن، چۆن به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وا گرنگ ره‌وانه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن كه هێشتا نه‌مانبینووه‌و نه‌مانخوێندووه‌ته‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئیستا به‌ڵگه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی هوشیار ده‌ركه‌وت كه گومانی رۆشنبیران به‌ر له‌بینینی ده‌ستووره‌كه له‌جێگای خۆیدا بووه‌و ئه‌م ده‌ستووره شایه‌نی ئه‌وه نییه كه‌س ده‌نگی بۆ بدات. مادام ئه‌م برا چاودێره‌ش توانای بینیی خراپیه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره‌ی نییه‌و ناتوانێت به‌ودری گرفته‌كانی ببینێت، لاریم نییه كه‌مێك خراپیه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره‌ی بۆ شه‌رح بكه‌م:
سه‌ره‌تاترین شت كه ده‌بێ بیڵێن ئه‌وه‌یه شێوه‌ی بڕیاردان‌و نوسین‌و خستنه ده‌نگدانی ئه‌م ده‌ستووره هێنده نادیموكراتی‌و پإ له پێشێلكاریه كه خاڵێكی تێدا نییه شایه‌نی ناڕازیبوون‌و توڕه‌بوون نه‌بێت. خودی بڕیاره‌كه بریتی بوو له ئیهانه‌كردنی ده‌نگی سه‌دان رۆشنبیر‌و خوێنده‌وار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سیاسیه‌وه كه به‌ڕاستی خه‌ڵك وه‌ك ره‌عیه‌ت‌و كۆیله ته‌ماشا ده‌كه‌ن، چ هێزێك جگه له‌وانه‌ی خۆیان به‌خودا ده‌زانن‌و زه‌ڕه‌یه‌ك رێزیان بۆ هاوڵاتییانی خۆیان نییه، ده‌چێت له‌ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردندا‌و له‌وكاته‌دا كه پێویستی به ده‌نگدان‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵك هه‌یه، ده‌ستوورێك ده‌خاته راپرسیه‌وه كه چه‌ندان رۆشنبیری‌و یاساناس‌و دادوه‌ر‌و خوێدنكار‌و مامۆستا‌و ئه‌ندازیار‌و چه‌ندان گروپی دیكه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌وان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌نده بێرێزی به ده‌نگی خه‌ڵك بكه‌ن، داخۆ گه‌ر وڵاتیان بكه‌وێته ده‌ست، ده‌بێت چ بكه‌ن؟. ئه‌وان ئێستا‌و هێشتا هه‌ڵنه‌بژێراونه‌ته‌وه كه‌وتونه‌ته ته‌خوینكردن‌و به‌دوژمنكردنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌یان به‌دڵ نییه، داخۆ گه‌ر هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه چیمان لێده‌كه‌ن؟ ئه‌وان گه‌ر له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ئه‌ونده بێ منه‌ت بن له خه‌ڵك‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وا گرنگ له پشت سه‌ری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه تێپه‌ڕێنن، داخۆ گه‌ر حوكم بگرنه‌وه ده‌ست چیده‌كه‌ن؟
به‌هه‌رحاڵ ئێستا با ده‌ستبكه‌ین به باسكردنی خراپیه‌كانی هه‌م پرۆسه‌ی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور‌و هه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی. ره‌خنه‌كان دووڕویان هه‌یه..روویه‌كی ته‌كنیكی كه په‌یوه‌ندی به‌شێوازی نادیمكراتی داڕشتنی ده‌ستووره‌وه هه‌یه، روویه‌كیشی په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ده‌ستووره‌وه هه‌یه.
له رووی ته‌كنیكیه‌وه: 1- ئه‌گه‌ر وڵاتێك وڵاتی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیار‌و نه‌خۆشی سیاسی نه‌بوایه، په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی داڕشتن‌و وتوێژكردن ده‌بوو له‌سه‌ر ده‌ستوور، نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی‌و ژووره داخراوه‌كانی. 2- ئه‌گه‌ر وڵاتێك كه‌مێك رێز له هاوڵاتییان‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانه كارتۆنیه‌كه‌ی خۆی بگرێت، ئه‌و جورئه‌ته به كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده نادات له‌رێگای مساومه‌ی حیزبیه‌و بێ پرس كردن به خه‌ڵك‌و په‌رله‌مانه كارتۆنیه‌كه‌ی خۆی‌و بۆ رازیكردن‌و یاری پێكردن به هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، ده‌ستكاری ده‌ستوور بكات‌و به‌ندی لێ هه‌ڵبگرێت‌و به‌ندی لێدانێت. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی رێگاده‌دات چه‌ند سیاسی‌و سه‌ركرده‌یه‌ك بێ پرس‌و ئاگادری كه‌س ده‌ستكاری ده‌ستوور بكات، رێگاده‌دات به‌وه‌ی به ئاسانی (زۆر به‌ئاسانی) پێشێلی هه‌موو مافه‌كانی ئینسانی ئێمه‌ش بكات. ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م به‌ده‌ر له‌وه‌ی قسه له‌و ده‌ستكاریه بكه‌ین كه باشه یان خراپ. ئه‌و ده‌ستكاریه باش بێت یان خراپ، له‌گه‌ڵی بین یان دژی بین، نابێت ئه‌وه قبوڵبكرێت چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان‌و خه‌ڵك، بڕیاری ئه‌م ده‌ستكاریه بدات.
3- له‌ڕووی جێبه‌بجێ كردنه‌وه زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان مافی ده‌نگدانی بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه گرنگه نییه. جگه له ناوچه دابڕواه‌كان، ته‌نانه‌ت كورده‌كانی هه‌نده‌رانیش ناتوانن ده‌نگی بۆ بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدا جگه له لۆژیكی موئامه‌ره هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مكاره بكرێت. هیچ له دنیا ناگۆڕێت گه‌ر كه‌مێك سه‌بر بكه‌ین‌و ئه‌و رێ‌و شوێنانه بگرینه به‌ر كه وا ده‌كات ئه‌وانیش بتوانن ده‌نگبده‌ن. مه‌حرومكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان له ده‌نگدان بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه گرنگه كه په‌یوه‌ندی به‌مافی خۆیان‌و نه‌وه‌كانی داهاتوویانه‌وه هه‌یه، به هه‌موو پێودانگێك تاوانێكی بێ پاساوه. 4- له ماده‌ی (118) ئه‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه "ئه‌م ده‌ستووره‌پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگدارانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له راپرسیه‌كی گشتیدا به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت".واته هیچ رێژه‌یه‌ك دانه‌نراوه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ده‌ستووره. ده‌ستوور وه‌ك هیچ یاسایه‌كی ئاسایی نییه‌و مادام گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یی یاساییه كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاساكانی وڵات‌و پێی ده‌گوترێت دایكی یاساكان، ده‌بێت لانیكه‌م رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ده‌نگی بۆ بدات. ئه‌م ده‌ستووره ده‌بوو به جۆرێك بێت كه لانیكه‌م دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ بده‌ن، پاشان به براوه بزانرێت. به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ده‌ستوور ده‌بێت رێژه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی رازیبن، نه‌ك به زۆرینه‌یه‌كی كه‌م بییاته‌وه ئه‌م دانه‌نانی رێژه‌یه وا ده‌كات ده‌ستوورێكمان هه‌بێت كه ده‌شێت ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك به‌دڵی نه‌بێت، به زۆر به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت..له رووی عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌مه یانی كه‌رتكردنی كوردستان.
ئێستا دێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووره‌كه‌و ته‌نیا ئاماژه بۆ چه‌ند بڕگه‌ی ترسناك ده‌كه‌م كه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكیان به‌خشیووه:
1- گرنگترین خاڵێك كه پێده‌چێت چاوی ئه‌م براده‌ره چاودێره نه‌یبینێت، ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌ستووره ده‌سه‌ڵاتێكی له راده‌به‌ر‌و له‌مه‌ش ترسناكتر چاودێری نه‌كراوی به سه‌رۆكی هه‌رێم داوه. له‌م ده‌ستووره‌دا هیچ مه‌رجێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی دانه‌نراوه. لانیكه‌م ئه‌وه دانه‌نراوه كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت خیانه‌تی نه‌كردبێت، ده‌بێت پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌ست له كاری حیزبی بكێشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌مووان نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك كار بكات. 2- سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باڵای جێبه‌جێكردنه، سه‌رۆكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. ئه‌وه سه‌رۆكه پله‌ی سه‌ربازی به ئه‌فسه‌ران‌و ئاسایش ده‌دات، هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت به بڕیارێك خانه‌نشینیان بكات (ماده‌ی 65 بڕگه‌ی بیست‌و سێیه‌م) بێ ئه‌وه‌ی بۆ هیچ یه‌ك له‌م خاڵانه هیچ مه‌رج‌و پابه‌ندیه‌ك دانرا بێت. سه‌رۆكی هه‌ریم بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت كه ئیتستیقاله له حیزب بكات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی ده‌درێتی. ئه‌مه‌ش واته سبه‌ی گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ویستی ده‌توانێت هه‌موو ئه‌فسه‌ر‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌و پله‌و پایه‌یان بداتێ‌و هه‌ر كه‌سێكیش به‌دڵی به‌ڕێزیان نه‌بێت خانه‌نشین بكات. له وڵاتێكدا كه میلیشیای حیزبی هه‌یه‌و سه‌رۆك هه‌ر به‌سه‌رۆكی حیزب ده‌مێنێته‌وه، به‌خشینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به سه‌رۆك مه‌ترسیه‌كی بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بتوانێت كۆی هێزه سه‌ربازیه‌كانی وڵات كه گرنگترین‌و هه‌ستیارترین ده‌زگای‌وڵاته، به‌حیزبی بكات‌و نه‌یاره‌كانیشی خانه‌نشین بكات. 3- ترسناكترین خاڵێك كه له‌م ده‌ستووره‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه سه‌رۆك له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌رپرسیار نییه‌و په‌رله‌مان توانای لابردن‌و عه‌زلكردنی سه‌رۆكی نییه. له ماده‌ی (53) دا‌و له بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا كه تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ق هاتووه: " چاودێریكردنی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیره‌كان..."وه‌ك ده‌بینین له‌م ناوه‌دا ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم قرتاوه‌و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی نییه. ئه‌دی كێ له سه‌رۆك ده‌پرسێته‌وه؟ له‌ماده‌ی (53) بڕگه‌ی چواره‌م‌و هه‌روه‌ها ماده‌ی(62)ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رایانوابوو سه‌رۆك خیانه‌تی كردووه یان سوێندی ده‌ستووری شكاندووه، ناتوانن لایبیه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانن له دادگای ده‌ستووری شكاتی لێبكه‌ن. واته په‌رله‌مان راسته‌وخۆ ته‌نانه‌ت به دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگیش توانای لابردنی سه‌رۆكی نییه. 4- خاڵی ترسناكتر له‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به دادگای ده‌ستووریه‌وه هه‌یه. وه‌ك وتمان په‌رله‌مان ناتوانێت سه‌رۆك لابات، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانێت له دادگای ده‌ستووری شكات له سه‌رۆك بكات. ئه‌ی دادگای ده‌ستووری چییه‌و كێیه؟ جا بۆ هه‌ر كه‌سێك كه چاوی بینینی هه‌یه‌و هێشتا كه‌مێك عه‌قڵی تیا ماوه‌و نه‌بووه‌ته كوێله بخوێنێته‌وه: له ماده‌ی (92)ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا سه‌باره‌ت به دادگای ده‌ستووری دوو بڕگه داڕێژراوه. یه‌كێكیان ده‌ڵێت دادگای ده‌ستووری له حه‌وت كه‌س پێكدێت.
له‌بڕگه‌ی دووه‌میشدا به ده‌ق هاتووه: سه‌رۆكی هه‌رێم به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری ده‌پاڵێوێ.
له‌ماده‌ی (53)ی ئه‌م ده‌ستووره كه باسی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات‌و له‌بڕگه‌ی سیازده‌یه‌مدا هاتووه" په‌سه‌ندكردنی پاڵاوتنی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كامی"واته سه‌رۆك كه هه‌ر سه‌رۆكی حیزبه‌و فراكسیۆنێكی به‌هێزی له په‌رله‌ماندا هه‌بێت، زور به ئاسانی ده‌توانێت رێژه‌ی زۆرینه بۆ ئه‌و حاكمانه به‌ده‌ست بێنێت كه خۆی هه‌ڵیبژاردون، كورت‌و موخته‌سه‌ر دادگای ده‌ستووری كه تاكه مه‌رجه‌عه كه ده‌توانێت له سه‌رۆك بپرسێته‌وه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه داده‌نرێت. واته ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌بێت په‌رله‌مان شكاتی خۆی له سه‌رۆك به‌رێته به‌رده‌می، سه‌رۆك خۆی دایناون. برایان! پێمان راده‌بوێرن یان واده‌زانن ئه‌و خه‌ڵكه گێله‌و نابینێت ئێوه چ یاریه‌كی ترسناك به چاره‌نوسی وڵات ده‌كه‌ن.
له‌ولاوه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مان سه‌ندووه راسته‌وخۆ سه‌رۆك لابه‌رێت‌و ته‌نیا ده‌بێت شكات له دادگای ده‌ستووری بكات، له‌ملاشه‌وه دانانی دادگای ده‌ستووریان داوه‌ته ده‌ست سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی بێگومان كه‌سانێك دا‌نێت كه هی خۆین‌و هه‌موو ئه‌و شكاته‌نه‌ش ره‌تبكاته‌وه كه دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان لێیان كردووه.
كار به‌مه‌ش راناوه‌ستێت‌و ئه‌م دادگا ده‌ستووریه‌ش له حاڵه‌تی سه‌یركردنی شكاتی سه‌رۆكدا كه له(7) كه‌س پێكهاتووه، ده‌بێت پێنج كه‌سیان سه‌رۆك به تۆمه‌تبار بزانێت، ئه‌وسا تۆمه‌ته‌كه قبوڵده‌كرێت. له ماده‌ی (95)دا كه باسی كاره‌كانی دادگای ده‌ستووری ده‌كات، له بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا هاتووه: دادگای ده‌ستووری سه‌یری ئه‌و شكاته ده‌كات كه له سه‌رۆكی هه‌رێم یان جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندمانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه..به ده‌ق له‌م بڕگه‌یه‌دا هاتووه: بۆ تاوانباركردنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی پێویسته لانیكه‌م (5) ئه‌ندامی دادگا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن.
واته پاش ئه‌وه‌ی (5) حاكم له حه‌وت حاكم سه‌رۆكیان به‌تاونبار زانی، ئه‌وسا ده‌توانن لایببه‌ن. كورت‌و موخته‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم خودای ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌یه‌و له‌به‌رده‌م هیچ ده‌سه‌ڵاتێكدا به‌رپرسیار نییه. په‌رله‌مان ناتوانێت ته‌نانه‌ت گه‌ر خیانه‌تیشی كرد لایببات، دادگای ده‌ستووریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه داده‌نرێت‌و ته‌نیا پاش ئه‌وه‌ی (5) حاكم له (7) حاكم رازیبن، ئه‌وسا ده‌توانن لایببه‌ن. ئه‌مه ده‌ستووری دیموكراتیه، یان ده‌ستوورێك كه سه‌رۆكه‌كانمانم لێده‌كات به‌شاهه‌نشا! 5- سه‌رۆك بۆی هه‌یه حاڵه‌تی له‌ناكاو راگه‌یه‌نێت (ماده‌ی 65 بڕگه‌ی هه‌شته‌م). حاڵه‌تی له‌ناكاو واته ته‌عتیلكردنی هه‌موو رێ‌و شوێنه یاساییه‌كان‌و رێگادان به پێشێلكاری‌و ده‌ستدرێژی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و شوێن‌و پنتانه‌ی كه به‌یاسا قه‌ده‌غه‌ن. حاڵه‌تی له‌ناكاو ئه‌وه‌نده شتێكی هه‌ستیار‌و مه‌ترسیداره كه ته‌نیا ده‌بوو له‌ده‌ست په‌رله‌ماندا بێت وه‌ك له ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه، نه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه له حاڵه‌تی له‌ناكاودا هه‌موو ئازادیه‌كان له‌ژێر هه‌إه‌شه‌دان‌و دوورن له پاراستنی یاساییه‌وه. 6- له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه كه سه‌رۆك ده‌توانێت به مه‌رسومێك په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له بڕگه پێنجه‌می ماده‌ی (65)دا كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌ق هاتووه" ده‌ركردنی مه‌رسومێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه" ئه‌دی ئه‌و حاڵاتانه چیین؟. بۆ ئه‌مه ده‌بێت بچین بۆ ماده‌ی (56) كه له بڕگه‌ی دووه‌میدا هاتووه سه‌رۆكی هه‌رێم به مه‌رسومێك په‌رله‌مان له‌م حاڵه‌تانه‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه: أ- ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. واته ئه‌گه‌ر وڵات وه‌ك سه‌رده‌می په‌نجا به په‌نجا بێت..زۆر به‌شێویه‌كی ئاسایی سه‌رۆك ده‌توانێت كوتله‌كه‌ی خۆی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌په‌رله‌مان بكشێنێته‌وه‌و به‌مه‌ش په‌رله‌مان له‌كار بخات ب) ئه‌گه‌ر شه‌ست رۆژ پاش بانگهێشتكردنی بۆ كۆبوونه‌وه له‌دوای هه‌ڵبژارندا نیسایی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه ته‌واو نه‌بوو. واته سه‌رۆك كه هه‌ر سه‌رۆكی حیزبه‌و فراكسێۆنێكی به‌هێزی له‌په‌رله‌ماندا هه‌بێت، ده‌توانێت به‌هاوپه‌یمانێتی هه‌ندێك فراكسێۆنی دیش نیسابی یاسایی په‌كبخات‌و نه‌هێڵێت په‌رله‌مان كۆبێته‌وه. ج- ئه‌گه‌ر متمانه‌ی نه‌دا به سێ كابینه‌ی پێشنیازكراوی وه‌زاری جیاوازی یه‌ك له دوای یه‌ك. له‌م حاڵه‌ته‌شدا سه‌رۆك بۆی هه‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. كه‌چی براده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مه‌ی ئێمه دامانناوه سیستمی په‌رله‌مانیه. ئه‌مه چ سیستمێكی په‌رله‌مانیه كه یه‌ك حاڵه‌تی تێدا نییه په‌رله‌مان بتوانێت سه‌رۆك لابه‌رێت، دنیایه‌ك شتی تێدایه كه سه‌رۆك ده‌توانێت به ئاسانی په‌رله‌مان له‌كار بخات. تۆزێك شه‌رم!!! ده‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌رۆك دانه‌نرایه‌و هیچ ئه‌گه‌رێكی گه‌مه‌كردنیان به له‌كارخستنی ئه‌م مه‌رجه‌عه سه‌ره‌كیه‌ی وڵات، نه‌خستایه ده‌ست سه‌رۆك‌و به‌پێچه‌وانه‌وه بوایه. واته په‌رله‌مان بۆی هه‌بووایه راسته‌وخۆ سه‌رۆك لابه‌رێت، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. 7- له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ریشه‌وه ترسناكتر ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كه هێزه‌كانی رژێمی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان بانگ بكات. له‌م ده‌ستووره‌دا‌و له‌و به‌شه‌دا كه باسی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات له ماده‌ی (65) بڕگه‌ی دوازده‌یه‌مدا به ده‌ق هاتووه "رێگادان به هاتنی به‌شێك له هێزه چه‌كداریه فیدڕاڵیه‌كان بۆ كوردستان _عێڕاق له‌كاتی پێویستدا. پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له‌سه‌ر هاتنه ژوره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه".واته سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت سوپای عێراقی بانگ بكات به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م رازیبوونه‌ی په‌رله‌مان دیاریبكرێت. واته سه‌رۆك كه خۆی سه‌رۆكی حیزبێكه‌و فراكسیۆنی له په‌رله‌ماندا هه‌یه‌و چه‌ندان هاوپه‌یمانیشی هه‌یه، به ئاسانی ده‌توانێت رێژه‌یه‌كی بچووك بۆ ئه‌م بڕیاره په‌یدا بكات‌و ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات كه به‌درێژای مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردی به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌مدراوه. واته هێنانی سوپای عێراق بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر شتێك كه سه‌رۆك به مه‌ترسی ده‌زانێت. پاش ئه‌م هه‌موو خه‌بات‌و تێكۆشانه‌ی كورد، تازه به تازه ده‌یانه‌وێت خیانه‌تیش به یاسایی بكه‌ن‌و شه‌رعیه‌تی بۆ بدۆزینه‌وه. به هه‌موو پێودانگێك ئه‌م بڕگه‌یه هێنده ترسناكه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكدا بێت (به تایبه‌تی بۆ هێزه سیاسیه‌كانی ئێمه كه مێژویه‌كیان له‌وه‌رگرتنی كۆمه‌كی سوپای عێراقدا هه‌یه!!!). ده‌بوو ئه‌م بڕگه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا بێت‌و به رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانیش نه‌بێت، كه‌س نه‌توانێت ئه‌وكاره ئه‌نجامبدات. 8- سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت پرۆژه‌ی یاسا‌و بڕیار پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات (ماده‌ی 65 بڕگه‌ی یه‌كه‌م) واته سه‌رۆك خۆی ده‌توانێت یاسا دابنێت‌و گه‌ر فراكسێۆنێكی به‌هێزیشی له‌په‌رله‌ماندا هه‌بێت كه بێگومان هه‌یه‌تی، به ئاسانی بیروڕاكانی سه‌رۆك ده‌بێت به یاسای وڵات‌و ئیدی خودا‌ش ده‌زانێت سه‌رۆك چ بڕیارێك ده‌دات. 9- ده‌ركردنی مه‌رسومێك بۆ لابردنی وه‌زیر، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (ماده‌ی65 بڕگه‌ی شه‌شه‌م).واته ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌ك په‌رله‌مان توانای لابردنی وه‌زیری هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا هیچ حیسابێك بۆ په‌رله‌مان كرا بێت. خۆ ئه‌گه‌ر ریزبه‌ندیه‌كی وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو رووبدات كه سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ر به‌هه‌مان حیزب بن، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حیزبی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت، به ئاسانی‌و زۆر به‌شه‌رعی‌و یاسایی ده‌توانن ئه‌و وه‌زیره لابده‌ن كه به‌دڵی براده‌ران نییه. به‌ره به‌ره له‌م سیسته‌مه په‌رله‌مانیه كه براده‌ران دایانڕشتووه.
هه‌موو ئه‌م شتانه‌و چه‌ندان شتی دیكه به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تێبگات ئه‌م ده‌ستووره چه‌ند خراپه‌و چه‌ند به‌إۆحی دروستكردنی دیكتاتۆر نوسراوه‌و بگره رێگای خیانه‌تكردنیشی كردووه به شتێكی شه‌رعی. له راستیدا هه‌نوكه كه ده‌ستووره‌كه له سایتی په‌رله‌مان بڵاوبه‌ووه‌ته‌وه‌و خوێندمانه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆشنبیران چه‌ند وردبین بوون كه پێش ئه‌وه‌ی بیبینن به گومانه‌وه لێی بڕوانن‌و داوای راوه‌ستانی بكه‌ن‌و تكایان كرد په‌له‌ی تێدا نه‌كه‌ن.
تۆمه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌م برا چاودێره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت رۆشنبیر بێلایه‌ن بێت‌و سه‌ربه‌خۆ بێت‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نگری كه‌س نه‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆشنبیر هاوڵاتی ئه‌م وڵاته نه‌بێت‌و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ده‌نگبدات‌و یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مانه كه ئێستا‌وا خۆیان پیشانده‌ده‌ن زۆر به‌ته‌نگ بێلایه‌نی رۆشنبیره‌وه‌ن، سه‌رده‌مێك له‌شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌زار تۆمه‌تی ناشرینیان بۆ رۆشنبیران دروستده‌كرد كه بۆچی بێلایه‌نن؟ جا ته‌ماشای ئه‌م تراژیدیا له‌هه‌مان كات كۆمیدیه بكه‌ن. ئه‌و براده‌رانه كه‌ویستیان لایه‌نگری بكه‌ین، دنیامان لێ پڕ ده‌كه‌ن كه بۆچی بێلایه‌نن‌و كه پێویستیشیان به بێلایه‌نی هه‌بێت، دنیامان لێ پڕ ده‌كه‌ن كه بۆچی لایه‌نگری ده‌كه‌ین. كێشه‌ی ئه‌م براده‌رانه ئه‌وه‌یه وا ده‌زانن په‌ساپۆرتی سه‌ربه‌خۆیی‌و لایه‌نگری به‌ده‌ست ئه‌وانه‌و هه‌ركاتێك له نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌وان لاماندا ئیدی له رۆشنبیر بوون ده‌كه‌وین. راستت بوێت مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وكاته گومان له‌خۆی بكات كه كه‌سانی وه‌ك به‌ڕێزتان قسه‌ی باشی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بۆ رێگرتن له چه‌واشه‌كاری ده‌بێت هه‌ندێك سه‌ره‌تا روون بكه‌ینه‌وه:
هه‌رگیز رۆشنبیران بێلایه‌ن نه‌بوون له‌و پرسه گرنگانه‌دا كه په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نوسی وڵاته‌وه هه‌یه. رۆشنبیری بێلایه‌ن كه خۆی له‌پرسه گرنگه‌كانی وڵات وه‌رنادات‌و به‌ناوی بێلایه‌نیه‌وه خۆی له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌دوور ده‌گرێت، نه‌ك هه‌ر خیانه‌ت له ده‌وری خۆی ده‌كات، به‌ڵكو بوونیشی وه‌ك رۆشنبیر ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. هه‌ر بۆ نموونه‌و وه‌ك بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك (نه‌ك بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه ناخۆشه‌كانی رابردوو، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ رونكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان) له‌و كاته‌دا كه سوپای پاسداران هێزی ره‌وانه‌ی كۆیه كرد‌و به یارمه‌تی یه‌كێتی تۆپبارانی دیموكراتیان كرد، رۆشنبیر نه‌ده‌بوو له‌مه‌دا بێلایه‌ن بێت‌و قسه له‌و پێشیلكاریه نه‌كات‌و به توندی ئیدانه‌ی نه‌كات. هه‌رواش له‌كاتی (31) ئایدا كه قۆناغێكی ترسناكی شه‌ڕی ناوخۆ بوو، رۆشنبیر نه‌ده‌یتوانی‌و نه‌ده‌شبوو به‌ناوی بێلایه‌نیه‌وه له‌و خیانه‌ته بێده‌نگ بێت‌و بڵیت من بێلایه‌نم. كه شتی چاره‌نووسساز‌و پێشێلكاری هاته پێشێ، رۆشنبیران بێلایه‌ن نابن‌و نین. به‌ڕاستیش له‌هه‌ردوو ئه‌م رووداوانه‌دا هه‌مان ئه‌و رۆشنبیره سه‌ربه‌خۆیانه كه ئیستا داوای بێلایه‌نیان لێده‌كرێت، هاتنه ده‌نگ‌و به‌ئاشكرا‌و بێ په‌رده ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یان كرد. بگره هه‌ندێكیان كه رۆژێكیش یه‌كێتی نه‌بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی یه‌كێتیدا وه‌ك هه‌ڵوێستێك شاریان به‌جێهێشت‌و تا ئه‌ودیو سنووری ئێران دوایان كه‌وتن. ئه‌وساش هه‌ر ئه‌مجۆره ده‌نگانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م چاودێره هه‌بوون باسی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و رۆشنبیرانه سه‌ربه‌خۆ نین‌و به‌ده‌ست‌و هاندانی لایه‌ك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه.
رێك به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌سه‌وری ئه‌م چاودێره‌وه رۆشنبیران به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ فكر‌و سیاسه‌تدا هه‌یه، هه‌میشه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و به‌ئاشكراش ئه‌م هه‌ڵوێسته راده‌گه‌یه‌نن. رۆشنبیرانن ده‌توانن له رووی حیزبیه‌وه بێلایه‌ن بن‌و سه‌ر به‌هیچ حیزبێك نه‌بن، ده‌توانن حیزبی بن‌و ئه‌ندامی هێزێكی سیاسی بن، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌ك به پاڵنه‌ری حیزبی، به‌ڵكو به پاڵنه‌ری بیروإا‌و ئه‌و به‌هایانه‌ی بڕوایان پێیه‌تی وه‌رده‌گرن. هه‌ر بۆ نموونه چه‌ندان رۆشنبیری حیزبیمان هه‌بوون هه‌ڵوێستیان دژی حیزبه‌كانیان له چه‌ندان بڕیار‌و هه‌ڵوێستدا وه‌رگرتووه كه هه‌ستیانكردووه له‌گه‌ڵ بیروڕایاندا ناگونجێت. مێژووی به‌یاننامه‌كانی ناڕه‌زایی له كوردستاندا كه ئاڕاسته‌ی هێزه سیاسیه‌كان كراوه، خاڵی نییه له ئیمزای ئه‌و رۆشنبیره حیزبیانه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵوێسته دیاریكراوه‌یان قبوڵ نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك چۆن ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌وانی له حیزبی بوون نه‌خستووه، هه‌رواش ئیمزا یان لایه‌نگری رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ چ دژ چ له‌گه‌ڵ فڵان رووداوی سیاسی‌دا، نه‌یكردوون به حیزبی‌و سه‌ربه‌خۆیی لێ نه‌سه‌ندوون. هه‌ركاتێكیش رۆشنبیران چ حیزبی‌و چ غه‌یره حیزبی هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرن كه ویژدان‌و باوه‌ڕیان داوایان لێده‌كات، ئه‌وه ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نه‌دۆڕاندووه. سه‌ربه‌خۆیی رۆشنبیر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه له چ لا‌و چ رێزبه‌ندیه‌كدا راوه‌ستاوه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه تا چه‌ند بیركردنه‌وه‌ی ئازاده‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه‌و به‌هایانادا دێته‌وه كه هه‌ڵگرێتی. ئه‌و رۆشنبیره حیزبیه‌ی ده‌ڵێت بڕوام به‌دیموكراتی هه‌یه، به‌ڵام رازیده‌بێت له پشت سه‌ری ئه‌و په‌رله‌مان‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه ده‌ستوورێك دابڕێژرێت كه ته‌نیا دیكتاتۆر دروستده‌كات، نه دیموكراته‌و نه سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام ئه‌و رۆشنبیره حیزبیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ره‌نگه سه‌ر به یه‌كێتی یان پارتی یان هه‌ر حیزبێكی دیكه بێت، دژی ئه‌و شێوه نادیموكراتیه‌ی رابوه‌ستێت كه ده‌ستووریان پێ نووسی‌و رێگایان نه‌دا په‌رله‌مان وتوێژی له‌سه‌ر بكات، بۆ مساومه‌ی حیزبی‌و له رێكه‌وتنی سیاسی‌دا ده‌ستكاری بكرێت‌و به‌ندی بۆ زیادبكرێت، سه‌ربه‌خۆیه‌و هێشتا ویژدان‌و به‌هاكانی خۆی نه‌دۆڕاندووه. ئه‌وه‌شی چاوی كوێر بووه‌و نابینێت، ده‌توانێت به ئاشكرا له ئیمزاكه‌رانی دژ به‌م ده‌ستووره‌دا حیزبی‌و ناحیزبیه‌كان بدۆزێته‌وه.
رۆشنبیران ناتوانن بێلایه‌ن بن‌و بێلایه‌نیش به مانای له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه. هه‌ر ئێستا له ئێران‌دا كه كێشه‌ی نێوان موسه‌وی‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه به كێشه‌ی دوو رێزبه‌ندی‌و جیهانبینی جیاواز، چه‌ندان رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی بێلایه‌نیه‌وه بێده‌نگ نه‌بوون‌و پشتی لایه‌كیان گرتووه كه نزیكه له بیروبۆچوونه‌كانیانه‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته به مانای له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی بێت. هه‌ر ئێستا موحسنی مخڵباف كه ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگه، وازی له بێلایه‌نی هێناوه‌و خۆبه‌خشانه بووه به قسه‌كه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئاغای موسه‌وی. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی ته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆحه دیموكراتیه‌دا كه خۆی هه‌ڵگرێتی.
ئه‌و رۆشنبیره سه‌ربه‌خۆیانه‌ش كه هه‌نوكه به‌رگری له هێزی جیاواز له لیستی یه‌كگرتووی یه‌كێتی‌و پارتی ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستیان ته‌واو ته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا كه ساڵه‌های ساڵه ده‌ینوسن‌و به‌رگری لێده‌كه‌ن: بوونی وڵاتێكی فره، په‌رله‌مانێكی فره ره‌نگ كه ئۆپزسێۆنی تێدایه، دژ به‌و یه‌ك لیستیه‌ی دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان كه وڵاتی كردووه به گه‌نده‌ڵستان‌و پێشێلكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ‌و زیندانی نهێنی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری‌و سیاسی.
رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندان ساڵ به‌ر له‌م رێزبه‌ندیه سیاسیه‌ی هه‌نوكه له كوردستاندا هه‌یه، دژی ئه‌م یه‌ك لیستیه قسه‌یان كردووه‌و گوتویانه كه ئه‌م دۆخه په‌رله‌مانێكی خه‌وتوو كارتۆنی دروستده‌كات كه ته‌نیا كارێك بتوانن بیكه‌ن ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی دوو سه‌رۆكه‌كه‌و مه‌كته‌بی سیاسی دوو هێزه‌كه ده‌یده‌ن. ته‌نانه‌ت له‌پرسێكی گرنگی وه‌ك ده‌ستووریشدا كه ده‌بوو له ده‌ره‌وی ململانێی حیزبی ته‌ماشای بكرێت‌و دابڕێژرێت. ئه‌وانه جگه له‌ده‌ست به‌رزكردنه‌وه هیچ شتێكی دیان پێ ره‌وا نه‌بینرا.
لایه‌نگری له هێزی جیاواز، له فره‌یی، له په‌رله‌مانێكی راسته‌قینه كه ئۆپزسێۆنی تێدایه‌و وه‌ك رۆبۆت به‌رمه‌جه ناكرێت بۆ چه‌پڵه لێدان‌و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه، ده‌مێكه یه‌كێكه له‌و به‌ها‌و داوایانه‌ی رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ به‌رگری لێده‌كه‌ن. ئێستاش ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه كه هه‌نوكه له دروستبووندایه. ئه‌مه چ شتێكی تێدایه ناكۆك بێت به‌و بیروبۆچوونانه‌ی چه‌ندان ساڵه رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ به‌رگری لێده‌كه‌ن‌و به‌ئاشكرا‌و بێ په‌رده رایانگه‌یاندووه، چه‌ندان ساڵه داوا ده‌كه‌ین با رێكه‌وتنی ستراتیژی یه‌كێتی‌و پارتی به‌وه نه‌شكێته‌وه به‌یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن، با وڵات هه‌ڵبژاردنی له‌نێوان هێزی جیاوازدا تیدا بێت، په‌رله‌مانێك هه‌بێت زیندوو بێت‌و پڕ بێت له ململانێ، چونكه ته‌نیا ئه‌م دۆخه‌یه كه وا ده‌كات وڵاتێك هه‌بێت سیاسه‌ت تێیدا نه‌بێت به باندی مافیایی بۆ تاڵانكردن‌و پێشێلكاری مافی مرۆڤی ئێمه. ته‌نیا ئه‌م دۆخه‌یه وا ده‌كات سنوورێك بۆ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات‌و سیاسه‌ت‌و حیزبسالاری بهێنێت. ئه‌م شتانه له مێژه داوای سه‌ره‌كی رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ بوون‌و گوێیان لێ نه‌گیراوه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مإۆ به‌هۆی دروستبوونی لیستی گۆڕان‌و لیستی چوار حیزبه‌كه‌وه، ئه‌و هه‌له دروستبووه كه دۆخی یه‌ك لیستی یه‌كێتی‌و پارتی ببێته به‌شێك له مێژوو رابردووی كوردستان‌و ئه‌و نرخ‌و به‌هایه‌ی نه‌مێنێت. هه‌نوكه كه لیستی جیاواز هه‌یه، هیچ گرنگ نییه یه‌كێتی‌و پارتی ده‌بن به یه‌ك لیست یان ده‌بن به‌یه‌ك حیزب‌و له‌ناو یه‌كدا ده‌توێنه‌وه..له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئازادن‌و چ ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌نوكه هێز هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ریزبه‌ندیه سیاسیه دروستبووه‌و به‌م دروستبوونه‌ش گیانێكی كردووه‌ته‌وه به به‌ری ململانێی سیاسی له كوردستاندا. هه‌موومان هه‌ستده‌كه‌ین قۆناغی قۆرخكردنی بواری سیاسی بۆ یه‌ك لیست كۆتایی پێهاتووه‌و ئه‌م یه‌ك لیستیه چیدی رووداوێكی گرنگ نییه له بواری سیاسی‌دا. هه‌رچیه‌ك رووبدات، لیسته‌كان چه‌ند بهێنن، قۆناغی قۆرخكردنی بواری سیاسی بۆ یه‌ك لیستی یه‌كێتی‌و پارتی‌و په‌رله‌مانێكی بێ ئوپزسێۆن كۆتایی پێهات. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو رۆشنبیرێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رگری لێده‌كات. جا ئیدی كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ئۆپزسێۆن‌و كێن ئه‌وانه‌ی حوكمڕانیده‌كه‌ن، شتێكی لاوه‌كیه‌و گرنگیه‌كی ئه‌تۆی بۆ خودی خۆم نییه. ئه‌وه‌ی من‌و چه‌ندان رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆش داكۆكی لێده‌كه‌ین وڵاتێكه قۆرخكردنی سیاسی تێدا نه‌بێت، هێزی سیاسی‌و ململانێی سیاسی تێدا بێت، په‌رله‌مانێكی فره ده‌نگ‌و رای جیاوازی تێدا بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌م ساڵانه‌ی رابردوو هه‌موو په‌رله‌مان بكه‌یته چه‌پڵه لێده‌ر‌و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دوو هێزه‌كه دوور له‌چاوی خه‌ڵك‌و له ژووری داخراودا ده‌یده‌ن.
|
الفئة: بابه‌تى تر |
مشاهده: 678 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|