"نابێت به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێن كه ئایا بیرۆكه‌یه‌ك ڕاسته یان نا، به‌ڵكو ڕه‌نگه پێویست بێت له‌بوارێكی تر و له‌ده‌ره‌وه‌دا به‌دوای بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازدا بگه‌ڕێن، به‌جۆرێك شتێك له‌نێوان دو بیرۆكه‌كه‌دا روبدات كه نه‌له‌یه‌كه‌میاندایه و نه له‌وی دیشیاندا".
جیل دۆلۆز
ئایا بیروڕای راست بونی هه‌یه؟ گه‌ر هه‌شه چۆن و له‌چ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌توانێت راستی بونی خۆی بسه‌لمێنێت؟ یه‌كێك له رێگره سه‌ره‌كییه‌كانی بیركردنه‌وه ئه‌و پێشگریمانه هه‌ڵانه‌یه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و بیروڕا و بۆچونانه هه‌مانه كه هه‌ڵگرین. ئه‌وه‌ی كه راستده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه بیروڕاكانی خۆمان به‌هه‌قیقه‌تی ره‌ها بزانین كه ده‌بێت ئه‌وانی دی هه‌مو ملكه‌چی بن، یه‌كێكه له‌و پێشگریمانه هه‌ڵانه‌ی ده‌وری ترسناكیان هه‌م له‌مێژوی بیروڕاكان و هه‌م له‌مێژوی سیاسیی‌دا بینیوه. له ئاستی بیروڕاكاندا ئه‌م پێشگریمانه‌یه به‌رهه‌مهێنی ئه‌و تێڕوانینه دۆگم و نه‌گۆڕانه بوه كه وه‌ك سیستمه‌كه‌ی برۆكست نه‌ك خۆی به‌پێی واقیع، به‌ڵكو واقیعی به‌پێی بیروڕاكانی گونجاندوه به‌جۆرێك واقیعی كلك و گوێ كردوه كه له‌گه‌ڵ پێدراوه‌كانی بیروڕادا بێنه‌وه.
به‌شێكی زۆر له بزوتنه‌وه ماركسیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌م دۆخه گه‌یشتن. به‌شێكی زۆر له هه‌ڵگرانی ئه‌م بیروڕایه جیهانی ناوچه‌یه‌كه و گرێ و ئاڵۆزیه‌كانیان به‌پێی سه‌ره‌تاكانی تیۆره داده‌ڕشت و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد. تیۆره نه‌ك واقیعی ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه واقیع بو له‌سه‌ر شكڵی تیۆره داده‌ڕێژرایه‌وه. ئه‌م دۆخه وایكردبو بڕێكی زۆر له ماركسیه‌كان به‌وردی له ناكۆكی و كێشه‌كانی ناوچه‌كه و رێگر و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تێنه‌گه‌ن كه ده‌وری كه‌م تا زۆریان له ئاڵۆزیییه‌كانی شوێنه جیاوازه‌كاندا هه‌یه.
له‌ڕوی سیاسیشه‌وه هه‌میشه خۆ به‌ڕاستزانی و ئه‌وه‌ی بڕوات به‌وه بێت جگه‌له‌خۆت هیچ كه‌سێكی دی راستناكات، ژێرخانی سه‌ره‌كی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه داخراو‌و ناشرینانه‌ی دروستكرد كه مێژوی سه‌ده‌ی بیستیان گۆڕی به مێژویه‌كی پڕ كوشتار و ململانێی خوێناوی و كوشتاری ده‌سته‌جه‌معی.
دیكتاتۆر و هێزه تۆتالیتاره‌كانی سه‌ده‌ی بیست، چ ئه‌وانه‌ی له‌ناوچون و چ ئه‌وانه‌ش كه تا هه‌نوكه ماون، ئه‌و هێزانه بون كه جگه له‌خۆیان كه‌سیان به‌ڕاست نه‌ده‌زانی و له‌سه‌ر ئه‌م ڕاست نه‌بونه‌ش هه‌مو كه‌سێكیان ره‌وانه‌ی مه‌رگ ده‌كرد كه وه‌ك ئه‌وان بیری نه‌ده‌كرده‌وه.
خاڵی گرنگ و (ڕه‌نگه ترسناكیش) لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ستی خۆ به‌ڕاستزانینه، به‌ناچار دوالیزمێك دروستده‌كات كه جیهان دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا كه هیچ ناوه‌ندێك له‌ناویاندا نییه: به‌ره‌یه‌ك كه ڕاستده‌كات و هه‌قیقه‌تی لایه، به‌ره‌یه‌كیش هه‌ڵه‌یه و نه‌ك هه‌ر ڕاست ناكات، به‌ڵكو (وه ئه‌مه‌ش خۆی ترسناكه) رێگری سه‌ره‌كیه له‌ده‌ركه‌وتنی ڕاستی و بڵاوبونه‌وه‌ی. ئه‌م دوالیزمه كاتێك ته‌رجومه ده‌بێت بۆ واقیع له‌ڕێی بزوتنه‌وه یان هێزێكی سیاسیه‌وه، ته‌رجومه ده‌بێت بۆ دوالیزمێكی ترسناك كه ئه‌ویش دوالیزمی: ژیان و مردنه. ژیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی راستیان دۆزیوه‌ته‌وه و مردنیش بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی ناڕاستن و هه‌ڵه‌ن. به‌شێك له دڕندایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌و هێزانه تۆماریانكرد كه به‌مجۆره دابه‌شكردنه‌وه ته‌ماشای دنیایان ده‌كرد و كۆی كۆمه‌ڵگایان بۆ ئه‌م دوالیزمه كورت ده‌كرده‌وه.
ترسناكی ئه‌م ئه‌زمونه كه له‌ڕوی مێژوییه‌وه ملیۆنها كه‌سی كردۆته قوربانی خۆی، راچه‌نینێكی دیموكراتی وای دروستكردوه كه زۆربه‌ی بیریارانی ناچاركردوه به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێك ته‌رخان بكه‌ن كه هه‌م له‌لایه‌ك ئه‌م دوالیزمه له‌ناو ببات و له‌لایه‌كیش دژایه‌تی ئه‌و ژێرخانه فیكریه بكات كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌م دوالیزمه. ئه‌و ژێرخانه‌ش هیچ نییه جگه له‌و بیروڕا و بۆچونه‌ی خۆی به‌ڕاست ده‌زانێت. كۆی لایه‌نگرانی فكری دیموكراتی پێشگریمانه‌ی سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌مه‌زرێنن كه زیاد له هێزێكی سیاسی و زیاد له بیروبۆچونێك هه‌بێت و چونیه‌كیش ره‌وایه‌تی بونیان هه‌بێت. دژایه‌تی پاوانكردنی ڕاستی یه‌كێكه له هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی فیكری دیموكراتی كه زیاد له بیریاریك به‌رده‌وام جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌مو هێزێكی دیموكرات ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه بكات كه تاكه بیروڕای راست بونی نییه، هه‌ر هێزێكیش به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه ده‌ست به‌ژیان و كار ده‌كات، سه‌ره‌تای ئه‌زمونێكی دیكتاتۆری داده‌مه‌زرێنێت.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه تاهه‌نوكه‌ش هۆشیاربون به‌ترسناكی خۆ به‌ڕاستزانی له نزمترین ئاستی خۆیدایه. زۆربه‌ی هێزه سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانیش جۆرێك له خۆبه‌ڕاستزانیان تێدایه كه وایكردوه نه‌ك هیچ دیالۆگ و وتوێژێك له‌نێوان هێزه‌كاندا رو نه‌دات، به‌ڵكو هه‌موان ئه‌وانی دی به‌دیدێكی دوژمنكارانه و ناحه‌زانه‌وه ته‌ماشابكه‌ن. تا هه‌نوكه‌ش دیدی سیاسی ئێمه بۆ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، دیدی كه‌سێكه كه به‌چاوی دوژمنه‌وه ته‌ماشای دنیای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه ده‌كات كه خۆی بیری تیا ده‌كاته‌وه. هه‌موان یه‌ك به دوژمنی یه‌ك ده‌زانن و له سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی یه‌كدیدا، ئه‌گه‌ری له‌ناوچونی خۆیان ده‌بینن. ته‌نانه‌ت ئه‌م دۆخه سیاسیه‌ی هه‌نوكه‌ش كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت و زیاد له‌هێزێكی سیاسی له ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌موان به‌دیدی دوژمنه‌وه ته‌ماشای هێزه‌كانی دی ده‌كه‌ن. رۆشنبیرێك بونی لیسته جیاوازه‌كانی به ئینقلابچییه‌كان له قه‌ڵه‌مدا كه ده‌یانه‌وێت ئینقلاب به‌سه‌ر ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن! به‌كارهێنانی وشه‌ی ئینقلاب بۆ دۆخی ململانێی هه‌ڵبژاردن كه دۆخی سروشتیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هێزی جیاواز له ململانێدا بن بۆ وه‌رگرتنی، ته‌نها یه‌ك شت ده‌سه‌لمێنێت، ئێمه تا هه‌نوكه‌ش دۆخی خۆ به‌ڕاستزانی و گرنگی بونی بیروڕای جیاوازمان ده‌رك نه‌كردوه.
بۆئه‌وه‌ی وڵاتێكی دیموكرات و كراوه‌مان هه‌بێت، ته‌نها یه‌ك رێگه له‌به‌رده‌ماندایه: به‌دوای بیروڕای راستدا نه‌گه‌ڕێن، به‌ڵكو به‌دوای فه‌زایه‌كدا بگه‌ڕێن كه زیاد له بیروڕایه‌كی تێدایه، چونكه ره‌نگه له‌به‌ركه‌وتنی ئه‌و بیروڕایانه‌دا بتوانین شتێك بدۆزینه‌وه كه هه‌م نزیكتره له راستی و هه‌م خۆی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته پردێك كه بیروڕا جیاوازه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یان بۆ دروستده‌كات. ئه‌و ده‌مه‌ی بیروڕاكان تێبگه‌ن بونی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی تایبه‌تی خۆیان پێویسته، هه‌ر ئه‌وكاته زیاتر و زیاتر له كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه نزیك بوینه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری چه‌ندان ئه‌گه‌ری پۆزه‌تیڤه.
-سه‌رچاوه (رۆژنامه‌ی ئاسۆ).