ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 28 » ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب:پێم سه‌یره كه‌سێك بیه‌وێت گۆڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بناسێت
14:26:22 ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب:پێم سه‌یره كه‌سێك بیه‌وێت گۆڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بناسێت |
(ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب ) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ڕۆشنبیری كه‌سه‌ره‌تا له‌بێزارییه‌كانی گه‌نجانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌چێته نیو ئه‌م گفتوگۆیه‌و وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی ستانده‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌داته‌وه ....
له سايتى ستانداردةوة
ستانده‌ر:گه‌نجان له‌ژیان بێزارن له‌ڕووی عیرفانیه‌وه چۆن ئه‌م بێزارییه لێكده‌ده‌یته‌وه،ئایاعیرفان چاره‌سه‌ره یان عیرفان وپێداویستیه‌كانی ژیان په‌یوه‌ندیان چۆنه ؟ ته‌حسین حمه غه‌ریب :سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره گه‌نجان بێزارن بێگومان بابه‌تی بێهوده‌یی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌رده‌می نوێ‌دا كێشاوه ، ئه‌وبێزاربوونه‌ی لای گه‌نجان هه‌یه به‌بۆچونی من ده‌رئه‌نجامه نه‌ك پێشه‌كی ،بڕیاریان نه‌داوه بێزاربن بێزاركراون شتێك هاتوه‌ته پێشه‌وه ئه‌وانی بێزاركردوه ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی گه‌نج له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌دا هه‌میشه‌به‌شی پێشه‌وه‌ی پێبڕاوه له‌هه‌موو بواره‌كاندا .له‌به‌رئه‌وه جێكه‌وته‌كانی مۆدێرنه له‌گه‌نجدا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون ، یه‌كێك له‌و جێكه‌وتانه له‌فه‌لسه‌فه‌ی بێهوده‌ییه‌وه دروست بووه وله‌گه‌نجدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه .ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه هۆكارێكی گشتییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانین بڵێین بێزاری یه‌كێكه له‌دیارده‌كانی سه‌رده‌می نوێ ، توێژی گه‌نجانیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌ن زیاتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی سه‌رده‌می نوێیدا هه‌یه وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیا هه‌تا جیهانگیری ئه‌وان له‌خه‌ڵكی دیكه زیاتر جێكه‌وتی بێزارییان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت .ئه‌مه‌وه‌لاَمێكی گشتییه ئه‌كرێ پله‌به‌ندی بكرێ ،چونكه‌هه‌موو بێزارییه‌كان بێزاری نین هه‌روه‌ك چۆن هه‌موومردنه‌كان مردن نین ،چه‌نده‌مرۆڤ هه‌بێ ئه‌وه‌نده مردنی جیاوازهه‌یه ،هه‌روه‌ك چۆن ژیانه‌كان جیاوازن ئاخریه‌ك ژیان نییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ناتوانین یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بێزارییه‌كاندا بكه‌ین ،هه‌ندێ بێزاری هه‌یه وجودییه له‌قولاَیی مرۆڤه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵ ده‌دات ، به‌لاَم هه‌ندێ بێزاری هه‌یه ئه‌كرێ چاره‌سه‌ر بكرێ ، بۆنمونه‌مامه‌ڵه‌ی ناعادیلانه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه هه‌لی كاری پێنه‌دراوه پشتگوێ خراوه ، واته‌ده‌توانین بێزارییه‌كان بكه‌ینه دووبه‌ش ، ڕه‌نگه‌به‌م ئامڕازانه‌ی سه‌رده‌می نوێ چاره‌سه‌رنه‌كرێن ده‌بێ بگوازرێنه‌وه بۆكایه‌یه‌كی دیكه ،به‌لاَم هه‌ندێ بێزاری هه‌یه قابیلی چاره‌سه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌به‌بۆچونی من بێزارییه‌كانی گه‌نجان یه‌ك جۆربێزاری نین ،كۆمه‌ڵێكیان جه‌وهه‌ری وقوڵن كۆمه‌ڵێكی دیكه‌یان له‌بابه‌تی شته‌مومكینه‌كاندایه له‌وه‌دایه چاره‌سه‌رییان بۆبدۆزینه‌وه ، وه‌ده‌كرێ مامه‌ڵه‌یان بكرێ ئه‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بینرێت بێگومان بێزارییه‌ك له‌ناوگه‌نجاندا هه‌یه ئه‌وبێزارییه خۆی بۆخۆی ئه‌گه‌ر مانایه‌ك بگه‌یه‌نێت مانای زیندوویه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت من پێم خراپ نیه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌حابه‌یه‌ك به‌پێغه‌مبه‌ری فه‌رموو من شتێكم بۆدروست بووه به‌رامبه‌ر به‌بوونی خودا ناوێرم بێلێم شه‌رم ده‌كه‌م ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی ئه‌وه خودی ئیمانه. له‌م بابه‌ته‌شدا گه‌نج ئه‌گه‌ر بێزارنه‌بێ ئه‌وه‌مردووه كاتێك دۆخێكی نه‌شیاوده‌بینێت ئه‌وهه‌ڵوێستی نه‌بێت مانای وایه‌مردوه ، دواجارئه‌میش یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی گه‌نج بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چالاكه كارلێك له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ده‌كات وه‌ده‌بێت بێزاریش بێت وه‌بێزاری مانای زیندویه‌تیه .چاره‌سه‌ری بێزارییه‌كان به‌وشێوه‌یه هه‌روه‌ك چۆن بێزارییه‌كان جۆراوجۆرن چاره‌سه‌ره‌كانیش جۆراوجۆرن ، مرۆڤ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ به‌لاَم نه‌خۆشیه‌كان جۆراوجۆرن ،ده‌رمانی هیچ نه‌خۆشیه‌ك بۆ ئه‌وی دیكه‌نابێت ،هه‌ندێ بێزاری هه‌یه وجودییه ده‌بێت به‌مامه‌ڵه‌وجودییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكرێ .بابه‌تی وجودی ئه‌وبابه‌تانه‌ن كه‌هیچ مرۆڤێك ناتوانێت بێ‌باك بێت به‌رامبه‌ریان وه‌كوعیشق ، بابه‌تیبوونی خودا ، عه‌داله‌ت بوونی حه‌قیقه‌ت ، من چیم كه‌س ناتوانێت بێ‌باك بێت به‌رامبه‌ریان ، هه‌ندێ بێزاری هه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ خولقاندویه‌تی بێگومان ده‌بێ ئه‌مه‌وه‌لاَمی فه‌لسه‌فی بده‌ینه‌وه.به‌بۆچونی من عیرفان عیرفانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی عیرفانی نه‌زه‌ری وفه‌لسه‌فی زۆر وه‌لاَمی باشی پێده‌بێت چونكه مانابه‌ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت وه‌گه‌نجه‌كان ده‌توانن زۆرله‌وكایه‌سودمه‌ندبن . به‌لاَم بێزارییه‌كی دیكه كه‌كۆمه‌ڵگا خولقاندویه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌توێژه‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگه بۆگه‌نجانیان خولقاندوه ،ئه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی وجێكه‌وته‌كانی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو خولقاندویه‌تی ئه‌مه ده‌بێت به‌پێی هۆكاره‌كه‌ی چی بوه‌ڕاستی بكه‌ینه‌وه ئینجا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش نامێنێت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی ناعه‌داله‌تیه ده‌بێ عه‌داله‌ت پراكتیك بكرێ بۆئه‌وه‌ی بێزاری نه‌مێنێت ، ئه‌گه‌ر وه‌لانراوه‌ده‌بێت چیدی وه‌لانه‌نرێت ، واته‌هۆكاره‌كه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بێزاربكرێن ، یه‌كێك له‌فه‌یله‌سوفه‌كان به‌قوتابیه‌كانی ده‌ڵێ هۆكاری ته‌لاَقدان چیه هه‌ریه‌كه‌یان شتێك ده‌ڵێت مامۆستاكه‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئێوه ووتتان ڕاسته به‌لاَم هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌لاَق زه‌واجه . له‌بابه‌تی بێزاریدا سه‌ره‌كیترین هۆكار واته‌دایكی بێزارییه‌كه چیه‌بیدۆزینه‌وه ، وه‌كو ووتم بێزاری ده‌رئه‌نجامه ئه‌ویش ڕاست ده‌كرێته‌وه ،كه‌واته‌بۆچاره‌سه‌ركردنی بێزاری نابێت ئێمه چاومان له‌سه‌ر بێزاری بێت ده‌بێ چاومان له‌سه‌ر ئه‌وپێشه‌كیه بێـت كه‌ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خولقاندوه وه‌ك مه‌ولانا ده‌فه‌رموێ "ریشه دراب "ئه‌ودره‌خته‌ی له‌وشكانیدا ده‌یبینین ئه‌وه ریشه‌ی له‌ناوئاودایه ، له‌به‌رئه‌وه به‌بۆچوونی من له‌وڕوه‌وه بێزاری وجودییه فه‌لسه‌فه‌و عیرفان وه‌لاَمیان پێیه چونكه مانا ده‌به‌خشن به‌ژیان ، له‌وبێزارییه‌ش كه‌بێزارییه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه مومكینه چاره‌سه‌ربكرێ عیرفان له‌م بواره‌شدا ده‌توانێت و مومكینه كاری خۆی بكات ، به‌چه‌ندشێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌نجێك ده‌گاته ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ی تازه ژیان مانای نه‌ماوه مه‌حاڵه زیندووببمه‌وه ئومێدی پێده‌به‌خشێت نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت عیرفان ئومێده‌و نیوه‌ی عیرفانی ئیسلامیی ئومێده ، ئێمه ئه‌ده‌ین له‌ده‌رگایه‌ك هه‌تا سه‌رێك بێته ده‌ره‌وه‌و بڵێ ئێوه‌خه‌ریكی چین له‌به‌رئه‌وه‌عیرفان ئومێد ده‌به‌خشێت به‌مرۆڤه‌كان به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ره ، ئه‌مه له‌ڕوویه‌كه‌وه له‌ڕوویه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه عیرفانه ژیانێكی به‌دیل بۆمرۆڤ ده‌خولقێنێت كاتێك من له‌ڕووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه هه‌ژارم هه‌لم له‌به‌رده‌مدانیه به‌لاَم ژیانێك بۆمن ده‌خولقێنێت كه‌به‌خته‌وه‌رم بكات جارێكی دیكه له‌دایك ببمه‌وه وه‌عیرفان جێكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌یه‌كه‌دژی بێزارین بۆنمونه عاریف هه‌میشه‌گه‌رم وگوڕه هه‌میشه گه‌نجانه‌مامه‌ڵه‌ده‌كات مه‌وله‌وی ووته‌نی باڵغ نابێت ئه‌مه‌ش دژی بێزارییه ،له‌به‌رئه‌وه‌عیرفان مرۆڤ گه‌رم ده‌كات ژیانی پڕده‌كات له‌عیشق به‌مانا ئه‌و مرۆڤه زوو ناپسێت گه‌رموگوڕه هه‌وڵی گۆڕان ده‌دات .عیرفان شتێكی ده‌ره‌كی نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بێت عیرفان شته‌ده‌ره‌كیه‌كان وه‌رده‌گێڕێت بۆشتی ناوه‌كی ،كێشه‌ی بێزاری ئه‌وه‌یه فه‌رمانه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ دێن له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدانیه هه‌ربۆیه مه‌ولانا ده‌فه‌رموێ كۆمه‌ڵێك زانسته‌كه‌یان كۆڵێكه به‌كۆڵیانه‌وه بێزاری كردوون كۆمه‌ڵێكی دیكه هه‌ن زانسته‌كه‌یان حه‌ماڵییانه به‌رزیان ده‌كاته‌وه .عیرفان ده‌توانێت ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ئه‌و ڕیجوكه‌یشنه دروست بكات له‌مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه بومامه‌ڵه‌ی ناوه‌كی . له‌به‌رئه‌وه‌له‌سه‌داسه‌د عیرفان گرفتی بێزاری چاره‌ده‌كات چونكه ده‌كرێت هه‌مووشته ده‌ره‌كییه‌كان مامه‌ڵه‌ی ناوه‌كیشیان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، ئێمه‌دووجۆر عیرفانمان هه‌یه عیرفانی فه‌توه‌تگه‌را كه‌ده‌یه‌وێت عه‌داله‌ت له‌كۆمه‌ڵگادا جێبه‌جێ بكات ,جۆری دووه‌میان عیرفانی مه‌لامه‌تگه‌رییه كه‌مرۆڤه‌كان خاكی ده‌كات .
ستانده‌ر :سه‌رسامبوون به‌ڕۆژئاوا له‌نێوگه‌نجان و ڕۆشنبیراندا به‌زه‌قی ده‌بینرێت، ئایا ده‌توانین كه‌لتووری خۆمان فڕێبده‌ین و گۆڕانیش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ین به ڕیتمێكی ئه‌وروپی ؟ ته‌حسین حمه‌غه‌ریب : به‌دڵنیاییه‌وه‌ناتوانین كه‌لتوورفڕێبده‌ین ، كۆمه‌ڵێكی زۆرله‌گه‌نجان وڕۆشنبیرانی ولاَتی ئێمه واده‌زانن ئه‌م كه‌لتووره وه‌ك كراس وایه له‌به‌ری دابكه‌نێت ،نائێمه به‌وكه‌لتووره‌ده‌ژین هه‌وای ئه‌وكه‌لتووره هه‌ڵ ده‌مژین زمانی ئه‌وكه‌لتووره به‌كارده‌هێنین ژیانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وبینابوه به‌دڵنیاییه‌وه ناكرێت .ئه‌مه‌به‌ته‌نیا كێشه‌ی ولاَتی ئێمه‌نیه له‌هه‌مووكۆمه‌ڵگا نه‌ریتیه‌كاندا بوونی هه‌یه ،كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆشنبیره‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت كه‌لتووری خۆمان بخه‌ینه كه‌ناره‌وه ڕێك له‌ئه‌وروپاوه شتێكی ئاماده‌بهێنین،كۆمه‌ڵێكی دیكه‌یان ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌وكه‌لتووره‌ی كه‌هه‌مانه ده‌ستی به‌سه‌ردابگرین وگۆڕانی تێدا نه‌كه‌ین هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵه‌ن ، چونكه ئێمه كه‌لتورێكمان هه‌یه توانای فڕێدانیمان نیه وه‌شیمانه‌ی فڕێدانیش نییه ، به‌لاَم كه‌لتووری ئێمه ڕه‌ق و زبربووه ئه‌كرێ نه‌رمی بكه‌ینه‌وه ، هه‌تابتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا بگونجێت سه‌رده‌می نوێش له‌گه‌ڵ كه‌لتووری ئێمه‌دا یه‌ك دێته‌وه .سه‌رسامبوون به‌ئه‌وروپا چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه ،فاكته‌ری یه‌كه‌م بینینی دنیای جیاوازه هه‌موومرۆڤێك كاتێك دنیایه‌كی جیاواز ده‌بینێت هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری ده‌كات بۆیه‌كه‌مجار ته‌له‌فزیۆنی مله‌وه‌نم بینی قه‌ت له‌بیرم ناچێته‌وه ، چونكه جیهانێكی جیاوازبوو، (كۆڵ ویسن ) واده‌ڵێت . هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه ئێمه خاڵین له‌ڕووی ڕۆشنبیری ونه‌زه‌رییه‌وه به‌راوردی ئه‌وروپای پێبكه‌ین جیاوازین ، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می( ئیستهلاكه ) به‌كاربردنه هه‌روه‌ك چۆن ته‌كنه‌لۆژیاو جل‌و به‌رگه‌كانمان له‌ئه‌وروپاوه بۆدێت به‌هه‌مان شێوه فیكریشمان له‌ئه‌وروپاوه‌بۆدێت له‌به‌رئه‌وه‌به‌كاربه‌رین ، چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكه‌ین ده‌بێت ئێمه توانای تیۆریزه‌كردنمان هه‌بێت وڕۆشنبیری بخوڵقێنین . ڕۆشنبیری ڕابردووی خۆمان زیندووبكه‌ینه‌وه سوودیش له‌ئه‌وروپا وه‌ربگرین ، كه‌لتوری خۆمان ته‌وزیف بكه‌ین ، ئه‌وكارانه‌ی من ده‌یانكه‌م بێجگه‌له‌وه‌ی له‌كه‌لتوورو ئه‌ده‌ب وعیرفانی كوردی شتێكی دیكه‌نین ، ده‌مه‌وێ ئێستا بژیم به‌وڕوحه‌وه سودیشم له‌ئه‌وروپا بینیوه ،یه‌كێك له‌فه‌یله‌سوفه‌كان ڕۆژئاواده‌كات به‌چوار به‌شه‌وه ، رۆژئاوای شه‌و ، رَۆژئاوای ڕۆژ ، ڕۆژئاوای گه‌نج ، ڕۆژئاوای پیر،. هه‌میشه ڕۆشنبیرانی ئێمه نیوه‌ی ئه‌و ئه‌وروپایه ده‌بینن ، ڕۆژئاوای شه‌و ئه‌بینن ڕابواردن وباڕه‌كان ، ڕۆژئاواكه‌ی ڕۆژ كه‌ئیش كردن وماندوبوون وزه‌حمه‌ت كێشانه نایبینن ، ڕۆژئاوای گه‌نج كه لای ئێمه زۆربره‌وی هه‌یه كه‌بێباكی و نه‌بوونی ئیلتیزامات وتووڕه‌بوونه ، ڕۆژئاوای پیری كه‌هه‌موولێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وڵاتی ئێمه‌دا غیابه ، ئینجا ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی دووجۆره ،یه‌كه‌میان ڕۆژئاوای قاڕی كه ڕۆژشنبیری فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانیه، دووه‌میان ڕۆشنبیری ئه‌نگلۆسه‌كسۆنیه له‌ولاَتی ئێمه‌دا یه‌كه‌میان باس ده‌كرێ ئه‌ناسرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌كی لائیكه دژه‌دینه هه‌مووخوێنه‌رێكی كورد ناوی فۆكۆی بیستووه به‌لاَم به‌سه‌دان فه‌یله‌سوفی ئه‌نگلۆسه‌كسۆنی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ڕوحانیه له‌گه‌ڵ دیندا ده‌گونجێت كه‌س ناویان نازانێت ، جۆن ڕاوڵز من یه‌كه‌م كه‌سم كه‌باسم كردبێت كه‌س ناوی " پله‌نتینجا , ولیه‌م پیئالستون "نازانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری وولاَتی ئێمه موه‌جه‌هه ئاڕاسته‌كراوه ئه‌وه‌ئه‌هێنێت كه‌ده‌سه‌لاَت پێی خۆشه‌و ڕۆشنبیره‌كانی ده‌سه‌لاَت شه‌رعیه‌تی پێده‌ده‌ن ، مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ی له‌تكردنه ،له‌تێك له‌ڕۆژئاوا به‌هه‌موو ڕۆژئاوا ده‌زانیین كه‌لتوری ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ته‌ی ئه‌وروپادا ئه‌گونجێت كه‌ڕۆژشنبیری ئه‌نگلۆسه‌كسۆنیه كه‌قسه‌كردنه له دین له روح .
ستانده‌ر : پێت وایه جیهانه‌عیرفانیه‌كه‌ی مه‌وله‌وی ونالی له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریه‌دا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت ؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : ئه‌وئه‌زموونه ئه‌زموونی نالی ومه‌وله‌وی خۆیان بووه به دڵنیاییه‌وه كه‌سێك كه‌لاسایی یه‌كێكی دیكه بكاته‌وه قه‌ت وه‌ك ئه‌ونابێت ، ئێمه ناتوانین نالی بین به‌لاَم ئه‌توانین له‌به‌رده‌م نالی‌دا چۆك دابده‌ین وله‌زه‌ت له‌نالی ببینین ، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ڕێگه‌ی ئه‌و ئاوی‌و ترشه‌هه‌مووكه‌سێك حه‌زی لێیه‌تی ، به‌كورتی وه‌كو ئه‌وه‌ی نالییه‌كان دروست بن قورسه تازه نالییه‌كی دیكه‌مان بۆدروست نابێته‌وه ، ئه‌توانین بچینه‌خزمه‌تیان ومامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین وخۆمان گه‌رم بكه‌ینه‌وه سوود له ئه‌زموونه‌كانیان وسێبه‌ری ئه‌وئه‌زموونانه به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌بێت به‌ڵێ .
ستانده‌ر : ئایا جیهانی عیرفان خه‌یاڵی ومیسالی نیه ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌رتاك زیاتر نییه وه‌ك له‌سه‌ركۆمه‌ڵگه، ده‌كرێت له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵگه‌به‌رجه‌سته بكرێت ؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : وانییه ئه‌وه‌ی واده‌زانێت عیرفان خه‌یاڵییه ئه‌وه‌به‌خه‌یاڵه‌وه سه‌یری عیرفان ده‌كات ، ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی عیرفانیه‌وه سه‌یری عیرفان بكات ده‌رئه‌نجامی خه‌یاڵی ده‌گرێ ،به‌دڵنیاییه‌وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی نه‌چوه‌ته ناویه‌وه واده‌زانێت عیرفان خه‌یاڵه ئه‌وه‌ی چووه‌ناو عیرفانه‌وه بۆی‌ده‌رئه‌كه‌وێ نه‌ك هه‌رجیهانێكی خه‌یاڵی نییه به‌ڵكو ژیانیه ، عیرفان شته‌كان ناگۆڕێت قولاَییان پێده‌به‌خشێت ، وه‌ك ئیمامی غه‌زالی ده‌فه‌رموێ زانسته‌كان ناگۆڕێت زیندوویان ده‌كاته‌وه ، مێژووی عیرفان شایه‌تی ئه‌مه‌ده‌دات كه‌عاریفه گه‌وره‌كان خه‌ڵكانێكی ئینزمامی بوون به‌ته‌عبیره فه‌لسه‌فیه‌كه هه‌موویان له‌ژیاندا بوون مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژیاندابووه گۆڕانیان له‌ناوژیاندا كردوه ، لانیكه‌م لایه‌نی رۆحی كۆمه‌ڵگه‌یان ڕاگیركردوه كه‌واقیعیترین كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه ، گۆشه‌گیری چه‌مكێكی گشتی نیه له عیرفاندا ، هیچ عاریفێك نیه به‌ته‌واوه‌تی گۆشه‌گیربێت عاریفێكم پێ شك نایه‌ت نه له‌ئیسلامدا و ته‌نانه‌ت نه له ئاینی مه‌سیحیشدا ، ڕه‌هبانیه‌ت په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه له‌ڕۆژئاوا جیهانی روح جیاوازه له‌جیهانی دنیایی ، ته‌نانه‌ت له له‌نێوكه‌لتووری ئێمه‌دا زۆربه‌ی كێشه‌سیاسییه‌كان عاریفه‌كان چاره‌سه‌ریان كردووه،كاتێك كه‌ئه‌رده‌لاَنه‌كان وبابانیه‌كان كێشه‌یان هه‌بووه شێخه نه‌قشبه‌ندییه‌كان بۆیان چاره‌سه‌ركردوون هه‌روه‌ك چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و میرنشینه‌كان مه‌لائیدریسی به‌دلیسی ڕێكیخستووه ، به‌بێ جیاكردنه‌وه هه‌مووشۆڕشه‌كانی كورد تا پێش په‌نجاكان شێخه‌كان ونه‌وه‌ی ئه‌وشێخانه‌كردوویانه زۆرترین جێكه‌وته سیاسییه‌كان ئه‌وان كردویانه ،دواجار قسه له‌ده‌ست عاریفه‌كاندا بووه ، عیرفانی ئیسلامیی به‌تایبه‌ت عیرفانی كوردی زۆر واقیعیه ،ئه‌سڵه‌ن عه‌قڵ به‌لای عاریفه‌كانه‌وه واته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی خه‌ڵك .
ستانده‌ر: باسی عه‌قڵت كرد په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵ وعیرفان، ڕۆڵی عه‌قڵ له‌جیهانی عیرفاندا چییه؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب: مه‌به‌ست له‌كام عه‌قڵه‌یه چونكه عه‌قڵه‌كان جیاوازن، مه‌به‌ست عه‌قڵی ئامڕازییه ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا هه‌یه‌و كراوه‌ته ئامڕازێك بۆدیسپلین كردن به‌سه‌ر سروشتدا كه‌زانسته‌نوێكانی دروست كردوه‌و كاریان هه‌یمه‌نه وكۆنتڕۆڵ كردنه ؟ یان مه‌به‌ست عه‌قڵی شهودییه، ئه‌وه‌ی كه "بیرتیسڤان" ناوی ئه‌نێ چاوێكه كه‌ئه‌كرێته‌وه به‌قه‌د هه‌زارچاوئه‌بینێت ، ئه‌م عه‌قڵی شهودییه ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ عیرفان وعیرفانی نه‌زه‌ریدا ده‌بێته‌وه‌به‌یه‌ك ، عه‌قڵه ئامڕازییه‌كه‌ش ئه‌واچۆن ئه‌مڕۆ ئه‌وعه‌قڵه ته‌وزیف ده‌كرێ وه‌ك "هابه‌رماس "ده‌ڵێ،. بۆكۆنترۆڵكردنی وجود ئه‌وكاته وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ بۆگه‌یشتن به‌شتێكی دیكه ، ئه‌وعه‌قڵه‌ش كاتی خۆی وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك به‌كارهاتووه بۆبه‌رزبوونه‌وه‌و عوروجكردن ، له‌به‌رئه‌وه عه‌قڵ وعیرفان دژنایه‌نه‌وه به‌یه‌ك به‌ڵكو عه‌قڵ له‌ناو عیرفاندا خه‌رق ده‌بێت ، عیرفان ده‌كاته عه‌قڵ وشتێكی دیكه،له‌به‌رئه‌وه عه‌قڵ كێشه نه‌بووه بۆعیرفانی ئیسلامیی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌وترێت ، به‌بێ عه‌قڵ عاریف هه‌رگیز مه‌عشوق ناناسێت ئامڕازی ناسینی مه‌عشوق بریتیه له‌عه‌قڵ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ عه‌قڵ به‌كێشه دابنرێ كێشه‌یه‌كی نوێیه له‌كۆندا ئه‌وكێشه‌یه نه‌بووه .
ستانده‌ر: ئایا عه‌قڵ وده‌ق دژ ناوه‌ستنه‌وه،په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عه‌قڵ وده‌ق چۆنه؟ . ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : ئه‌وه‌له‌نه‌خوێنده‌وارییه‌وه ده‌وترێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئامڕازی خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی ده‌ق دووكۆمه‌ڵ زانسته ، زانستێكیان پێیان ده‌وترێت زانسته "دیلاله‌تیه‌كان " ماناییه‌كان مانای ده‌قه‌كان ئه‌دۆزنه‌وه كه‌ئه‌ویش خۆی بۆخۆی چه‌ندین زانسته ، كۆمه‌ڵێكی دیكه‌یان تێگه‌یشتنه له‌ده‌ق جاری وا هه‌یه‌ده‌قێك خۆی مانای تێدایه به‌لاَم لێی تێناگه‌ی ئه‌مانه‌پێیان ده‌وترێت زانسته ته‌ئویلیه‌كان كه‌ئه‌ویش چوارسه‌د زانسته هیچ كام له‌و زانستانه له‌ناوڕۆشنبیری ئێمه‌دا وجودیان نییه ، كه‌سێك نابینم له‌بواری "هێرمۆنتیكا" دا پسپۆڕبێت ، . له‌ڕاستیدا سه‌رده‌می نوێ ئه‌ودوالیزمه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه‌عه‌قڵ وده‌ق دووشتی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك بن ، دوالیزمه‌ی كلاسیكی پێشتر بوونی هه‌بووه ، ئێستا عه‌قڵ ده‌قه‌و ده‌قیش عه‌قڵه ژیان خۆی بۆخۆی ده‌قه ،"ڕیكۆر" ده‌ڵێ ئێمه هه‌موومان ڕیوایه‌تین ، ئه‌وه‌ی واده‌زانێت ئه‌كرێ واز له‌ده‌ق بێنی و به‌عه‌قڵ مامه‌ڵه بكه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن چونكه وجود بۆخۆی ده‌قه ،بۆیه‌ڕۆشنبیره‌كانی دنیا به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆشنبیره‌كانی ئێمه له‌باتی ئه‌وه‌ی حوكم ده‌ركه‌ن ته‌فسیری واقیع ده‌كه‌ن ،وه‌كو ئه‌بوزه‌ید ده‌ڵێ ده‌كرێ له‌ده‌قێكه‌وه‌بگوازرێینه‌وه بۆده‌قێكی دیكه ، وازهێنان له‌ده‌ق له‌كۆمه‌ڵگه‌شه‌رقیه‌كاندا تێنه‌گه‌یشتنه، نه‌زانینه‌به‌وه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگه شه‌رقییه‌كان پێیان ده‌وترێت كۆمه‌ڵگه كیتابییه‌كان ، كه‌واته ده‌كرێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قدابكرێ نه‌ك فڕێ بدرێت ، ڕۆشنبیری هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆشنبیری كوردی بێ ئاگابێت له‌جه‌وهه‌رترین شتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان كه‌دینه، عیلمانیترین كه‌سی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده‌ی مه‌لایه‌كی كورد ئایه‌ت وحه‌دیسی له‌به‌ره ، ئێرانیه‌كیش ئه‌وه‌نده‌ی دینیه‌ك له‌عیرفانی ئێرانی‌دا شاره‌زایه ، ته‌نیا ئێمه‌ین له‌جه‌وهه‌رترین شتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌دینه هیچ ڕۆشنبیرییه‌كمان نیه ، پێم سه‌یره كه‌سێك بیه‌وێت گۆڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بناسێت ، ئه‌یه‌وێ گۆڕان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی روحی ئه‌وكۆمه‌ڵگه‌یه بناسێت كه‌دینه ، له‌به‌رئه‌وه‌نه‌خێر ئه‌ودوالیزمه‌یه ئه‌مڕۆبه‌سه‌رچووه عه‌قڵ خۆی بۆخۆی چووه‌ته‌ناوده‌قه‌وه وه‌یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌ق وعه‌قڵدا هه‌یه ، هه‌موومه‌نهه‌جیه‌تێكی سه‌رده‌می نوێ به‌ونه‌فه‌سه‌وه مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ دین ده‌كات كه‌ژیان ده‌قه ،عه‌قڵ ده‌قه وه ده‌قیش ژیان وعه‌قڵه .
ستانده‌ر: ئایائیسلامبوون كه‌ته‌سلیم بوونه نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌گومانه‌كان وعه‌قڵی مرۆڤه‌كانیش ته‌سلیم بكرێت ، واته ڕێگری له‌عه‌قڵكاری ناكات ؟ ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب : نه‌خێر دین ڕێگری له‌ڕێی عه‌قڵ ناكات به‌ڵكو مه‌یدانێكی دیكه‌ی عه‌قڵكارییه،دین جیهانێكی دیكه‌ی بۆ واقیع خوڵقاندووه كه‌ئه‌كرێ له‌وێش عه‌قڵكاری بكرێ ، ئێمه‌ئه‌گه‌ردینمان نه‌بوایه ته‌نیا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ سروشتدا بوایه كه له‌ڕواڵه‌تدا مردووه ئه‌گه‌رچی له‌باتیندا زیندووه ، ئه‌وانه‌ی واده‌زانن دین دژدێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵدا ئه‌وه نه‌دینیان ناسیوه‌و نه‌عه‌قڵ ،عه‌قڵ ڕه‌وتێكی یه‌ك لایه‌نه نییه ،ته‌نانه‌ت شته وجودییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌زۆر داخلی ئێمه‌ن به‌هۆی بوونی ئه‌وی دیكه‌وه‌یه مانا په‌یداده‌كات كه‌واته بوونی ئه‌ویتره مانا به‌ژیان ده‌به‌خشێت هه‌مووشته‌كان كاتێك ماناده‌به‌خشن كه‌ئه‌ویتر حزووری هه‌بێت ، ده‌ی دین ئه‌و ئه‌وه‌ی تره‌ی ئاماده‌كردووه ،ئه‌وه‌ی ترخودایه مه‌عشوقی ڕاسته‌قینه‌یه ، جیهان به‌بێ دین جیهانێكی بچووكه ،وه‌ك مه‌وله‌وی ده‌ڵێ ، وردیكلاَنه‌ن ده‌روازه‌وهه‌ستی ، .
ستانده‌ر: ئه‌گه‌رئیسلام ڕێگری له‌عه‌قڵ ناكات ، ئه‌ی بۆچی عه‌قڵكاری له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ئیسلامیه‌كاندا بوونی نیه ، یان بۆچی عه‌قڵ له‌نێوكۆمه‌ڵگه‌ئیسلامیه‌كاندا وه‌ستاوه ؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : له‌ڕاستیدا شارستانیه‌تی ئیسلامیی به‌ره‌و داڕمان چووه ، ئه‌توانین بڵێین ئه‌م شارستانێتییه چوارقۆناغی بڕیوه ، قۆناغی یه‌كه‌م قوناغی خۆناساندنه كه‌فوقه‌هاكان ناویان ناوه قۆناغی فتوحات ، قۆناغی دووه‌م ڕێكخستنی ئه‌وكۆمه‌ڵگایانه‌یه كه له‌وكاته‌وه چه‌ندین نه‌زه‌رییه‌ی شه‌رعی وفیكری وه‌ك موعته‌زیله ده‌ركه‌وتوون ، قۆناغی سێیه‌م بریتیه‌له‌به‌ردانی ئه‌م شارستانیه‌ته ئه‌گه‌ر ئیسلام بچوێنین به‌دره‌ختێكی به‌ردار ئه‌وا له‌م قۆناغه‌دا به‌ره‌كان ده‌ركه‌وتوون كه‌عیرفان وهونه‌رو ئه‌ده‌بی ئیسلامیی بواره‌كانی دیكه‌ی ژیانن ، له‌قۆناغی چواره‌مدا به‌داخه‌وه داڕمان ڕوویداوه ئه‌م قۆناغه روحییه به‌ره‌و شه‌كل بوون چووه . ،ئێستا له‌وقۆناغه‌دا ده‌ژین ،دواجار ده‌توانین به‌مامه‌ڵه‌ی روحی وفیكری عه‌قڵكاری بكه‌ین به‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌زموونیی كه‌زانسته نوێكان بهێنینه ناوكۆمه‌ڵگای خۆمان له‌هه‌مووكایه‌كاندا نه‌ك ته‌نیا ته‌ركیزله‌سه‌ر یه‌ك لایه‌ن بێت ، عه‌قڵ هه‌مووشتێك ناگۆڕێت چونكه عه‌قڵیش توانایه‌كی دیاری كراوی هه‌یه ، وه‌كوئه‌وه‌ی سوڵته ده‌ڵێ به‌ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وپێشه‌وه‌ده‌چێت ، سێ پۆل زانست هه‌ن ئه‌بێ له‌یه‌ك كاتدا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بن بۆئه‌وه‌ی گۆڕان دروست بكرێ ، زانسته‌ئه‌زمونییه‌كان ته‌كنه‌لۆژیاو پێداویستیه‌كانی ژیان ، زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ، كۆمه‌ڵێكی دیكه هه‌ن پێیان ده‌وترێت زانسته ڕه‌هابه‌خشه‌كان مرۆڤه‌كان ئازاد ده‌كه‌ن ، كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌رسێكیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كاڵ ده‌بنه‌وه ، زانسته ڕه‌هابه‌خشه‌كان كه‌ئایین وهونه‌ره له‌ولاَتی ئێمه‌دا هه‌رحزووریان نییه ، شه‌تب كراون ، ئه‌وه‌ی له‌قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرێ ئایین نییه ئایینێكی شێواوه ، له‌ڕۆژئاوا دین وه‌لانه‌خراوه ئیسلاَح كراوه دینێكی شێوێنراویان هه‌بوو راستیان كرده‌وه ، له‌لای ئێمه دینێكی ڕاست هه‌یه تێكی ده‌ده‌ین ، ئێمه پێویستمان به‌هه‌رسێ بواره‌كه هه‌یه وده‌بێت عه‌قڵكاریش بكه‌ین ، عه‌قڵ یه‌كێ له‌مۆتیڤه‌كانی شارستانیه‌تی ئێمه بووه ئه‌مڕۆ كزبووه ، به‌داخه‌وه ڕۆشنبیره‌كان وخوێنه‌واره ئاینیه‌كانیش زۆردژایه‌تی عه‌قڵ ده‌كه‌ن پێیان وایه عه‌قڵ بكه‌ینه پێوه‌ر ئیتر دنیا وێران ده‌كات ، واده‌زانن قسه‌ی خوا‌و قسه‌ی عه‌قڵ دووشتی جیان، نازانێت ئامڕازی گه‌یشتنی به‌گوێكردنی خوا عه‌قڵه وه‌ك ئه‌وه‌وایه چاوی خۆت ده‌ربێنیت بۆئه‌وه‌ی شتی ناشه‌رعی نه‌بینی ، ئه‌وچاوه‌ی كه كه‌مێك ناشه‌رعی پێده‌بینی هه‌رئه‌وچاوه‌یه كه‌شتی زۆرتری شه‌رعی پێده‌بینی ، ئایاده‌كرێ له‌به‌ر كه‌مێكی خراپ وازله‌زۆرێكی باش بهێنین .
ستانده‌ر: به‌ختیارعه‌لی له‌غه‌زه‌لنوسدا ده‌ڵێ عیشق بابه‌تێكی روحیه، تۆله‌دڵ وچاودا ده‌ڵێیت عیشق خودی روحه ، كام له‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه راستن ؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : نازانم له‌كوێدا وای وتووه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وتبێت ، ئه‌كاته ئه‌وه‌ی ئایا باوه‌ڕی به‌روح هه‌یه روح به‌لایه‌وه چییه ،قه‌ناعه‌تم وایه له‌دوای منه‌ویره‌كان له‌كه‌لتوری كوردیدا روح له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ ده‌بێته‌وه‌به‌یه‌ك ،هه‌ربۆیه زۆربه‌ی نوسینه‌كانی به‌ختیارعه‌لی باسی خه‌یاڵه .روح له‌شارستانیه‌تی ئیسلامیداو له‌كه‌لتووری كوردیدا زیندووكردنه‌وه‌به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، توانای ده‌ره‌كی خه‌یاڵی زیاتر ده‌كات ، له‌عیرفانی ئیسلامی‌دا وه‌هم له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا دووشتی جیاوازن ،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه ته‌وه‌هومه ، به‌بۆچونی من عیشق خودی روحه ، به‌ختیار عه‌لی و ڕۆشنبیره‌نوێكانی كورد له‌روح وبابه‌ته روحیه‌كان تێناگه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لتووری ئێمه‌ناناسن ته‌نانه‌ت ئه‌ومامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌لتووری خۆماندا ده‌یكه‌ن له‌دیدێكی ڕۆژهه‌لاَتناسه‌ئه‌وروپیه‌كانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن .ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له‌ژماره‌كانی گۆڤاری ڕه‌هه‌نددا باسی باش وخراپی ڕۆژهه‌لاَتناسی ده‌كه‌ن ، له‌سه‌رئه‌وه‌كۆكن كه‌ڕۆژهه‌لاَتناسی بۆئێمه‌ی كورد زۆربه‌سوود بووه چونكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئێمه‌سه‌رچاوه‌كانی خۆمانمان ناسیوه ،كه‌واته‌به‌چاوی ئه‌وان سه‌یری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ده‌كه‌ن ،بێگومان بابه‌تی روح تۆنابیته ئه‌ندامێك له‌وگروپه‌ی كه‌مامه‌ڵه‌ی روحی ده‌كه‌ن له‌روح تێناگه‌ی،ته‌نیاڕوكه‌شی سروته‌كانیان ده‌بینی ،بابه‌ته روحییه‌كان ده‌بێت ببیته‌به‌شێك له‌مانای ئه‌وبابه‌تانه ئینجا لێیان تێده‌گه‌ی ، به‌بۆچونی من ڕۆژئاوا نه‌یتوانیوه ببێته به‌شێك له‌بابه‌ته مه‌عنه‌وی وماناداره‌كانی ئێمه ، له‌به‌رئه‌وه‌لێی تێنه‌گه‌یشتووه ، ڕه‌هه‌ندییه‌كانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێوه‌سه‌یری ئه‌وبابه‌تانه‌ده‌كه‌ن ، نه‌یان توانیوه ده‌ركی قولاَیی ئه‌م بابه‌ته‌بكه‌ن . ستانده‌ر : خواعاشقه یان مه‌عشوقه ، ئایاخوای گه‌وره ده‌ستی له‌خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌یه؟ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب : له‌نیوه‌ی دووه‌مه‌وه‌ده‌ست پێده‌كه‌م ، به‌ڵێ خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان یه‌كێكه له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌خوا له‌به‌شی خۆی به‌شی مه‌خلوقاتی داوه ، وه‌ك چۆن ڕه‌حمی ناومرۆڤه‌كان خواله‌به‌شی خۆی به‌مرۆڤی داوه ، ئه‌وعیشقه‌ی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌یه له‌ته‌جه‌لابوونی سیفه‌تێك له‌سیفه‌ته‌مانی خوایه له‌وه‌وه بۆئێمه هاتووه ، هه‌ندێ سیفه‌تی خواهه‌یه نابێت بۆمرۆڤه‌كان بگوازرێته‌وه ،مرۆڤ ناتوانێت خالق بێت ، عیشقی ئێمه له‌عیشقی خواوه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، به‌لاَم ئایا خوا عاشقه یان مه‌عشوقه عاریفه‌كان قسه‌ی جیاوازییان له‌وباره‌وه‌هه‌یه ، ئه‌گه‌ر عاشقه ، عاشقه به‌كێ ؟ هه‌ندێ ده‌ڵێن عاشق بووه به‌خۆی ، بۆیه‌مه‌خلوقاتی دروست كردووه بۆئه‌وه‌ی ببێته ئاوێنه‌یه‌ك سه‌یری خۆی بكات ، به‌لاَم دواجار ئه‌وبابه‌ته‌یه مرۆڤ به‌روح لێی تێده‌گات ،ناچێته‌ناو تواناده‌ره‌كیه‌كانی ئێمه‌وه چونكه ده‌زگا ده‌ره‌كیه‌كانی ئێمه توانایان سنورداره .
|
مشاهده: 1049 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
بۆكس ئۆفێس | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|