سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئاوێنه
رێبین هه‌ردی
یه‌كێك له‌بیریاره‌كانی فكری دیموكراسی كه دێته سه‌ر باسكردنی رێژه‌ی به‌ژماره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وڵه‌ت لیبراڵ دیموكراسیه‌كانی رۆژئاوادا به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن، ده‌ڵێت ره‌نگه ئه‌م به‌شداریكردنه له‌بری مه‌ترسی بۆ سه‌ر دیموكراسی، به‌ڵگه‌ی به‌هێزبونی ده‌زگاكانی دیموكراسی بێت. خه‌ڵكی له‌هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناكه‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دڵنیان له‌وه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئازادی‌و مافه‌كانیان نیه. ئه‌م به‌شدارینه‌كردنه گوێپێنه‌دانه به‌لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیان هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان ده‌ربچێت، ناتوانێت یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵات‌و ئازادییه به‌ده‌زگایكراوه‌كانی هاوڵاتیان پێشێلبكات.
لێره‌وه ئه‌م بیریاره بڕوایوایه هه‌میشه له وڵاته لیبراڵ دیموكراسییه‌كاندا رێژه‌یه‌ك له به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردندا نه‌ك خاڵێكی نێگه‌تیڤ، به‌ڵكو پۆزه‌تیڤه كه سه‌قامگیری ده‌زگاكان‌و ماف‌و یاساكان ده‌سه‌لمێنێت. به‌ڵام هه‌ركاتێك له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ست به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییانه كرابێت، راده‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكی چۆته سه‌ره‌وه. وه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2002ی كۆماری فه‌ڕه‌نسادا بینیمان. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه به‌شێویه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو توندڕه‌وێكی وه‌ك جان ماری لۆپان ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ست بێنێت، زوربه‌ی ده‌سته‌بژێره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسی (له رۆشنبیران‌و ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ر‌و سینه‌ماوه، بۆ ئه‌ستێره‌كانی جیهانی وه‌رزش) خه‌ڵكیان هاندا بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ شیراك بده‌ن‌و لۆپان له‌ده‌ستگه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات رابگرن. (هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌قۆناغی دوهه‌می هه‌ڵبژاردندا رویدا: لۆپان دۆڕاندی‌و شیراك هه‌ڵبژاردنی برده‌وه). واته ته‌نانه‌ت له‌وڵاته لێبراڵ دیموكراسییه‌كانیشدا‌و له‌وكاتانه‌دا كه خه‌ڵكی هه‌ستده‌كه‌ن، نه‌چونیان بۆ هه‌ڵبژرادن ده‌شێت هێزگه‌لێكی نادیموكرات‌و دژ به ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بهێنێته سه‌ر حوكم، چالاكانه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن‌و سنورێك بۆ ته‌ماعی هێزه ناشیرین‌و توندڕه‌وه‌كان داده‌نێن.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌وه له‌و شوێن‌و وڵاتانه‌دا كه هێشتا هیچ دیموكراسییه‌كی به‌ده‌زگاییكراو نیه‌و ئازادی‌و مافی تاكه‌كان هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌ز‌و ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیدایه، هیچ شتێك هێنده‌ی به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی به‌جێناهێڵێت. هۆكانی ئه‌م به‌شدارینه‌كردنه وه‌ك له سیسته‌مه لیبراڵ دیموكراسیه‌كانی رۆژئاوادا هه‌یه، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دڵنیابون له چاره‌نوسی پارێزراوی دیموكراسی‌و مافه به‌ده‌زگایكراوه‌كان، هه‌روه‌ها ناشگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به مه‌ترسی‌و خراپی‌و ناله‌باری بارودۆخی سیاسی ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌دبینی‌و نائۆمێدییه‌ك له‌كۆی ئه‌زمونی سیاسی. خه‌ڵكی ناچن بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه بڕوایان به‌وه نیه به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردندا هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆ دروستبكات. كاتێكیش گوێیان له‌ده‌نگ‌و بیروڕایه‌كی تازه ده‌بێت، ده‌پرسن كێ ده‌ڵێت ئه‌مانه راست ده‌كه‌ن؟ كێ ده‌ڵێ راست ئه‌كه‌ن؟ كێ ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ داوای گۆڕان‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بونی داده‌په‌روه‌ری ده‌كه‌ن، راست ده‌كه‌ن‌و كه هاتنه سه‌ر حوكم له‌وانی دی باشتر ده‌بن. كێ ده‌ڵێت به‌ڵێنه‌كانیان راسته‌و له‌خراپیدا له‌و كه‌سانه‌ش تێناپه‌ڕێنن كه هه‌نوكه هه‌ن؟ ئه‌مه پرسیارێكه خه‌ڵكانێك زۆر دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یڵێنه‌وه. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌كه‌ن خه‌ڵكی ئاسایی‌و بێلایه‌ن‌و توڕه‌ن كه ئه‌زمونیان له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كان‌و بڕیار‌و مژده‌و به‌ڵێنه‌كانیدا هێنده نائومیدكه‌رانه‌و پڕ گومانه كه چیدی بڕوایان به‌هیچ كه‌سێك نه‌ماوه‌و پێشوه‌خت‌و به‌رله‌وه‌ی گوێبستی هیچ شتێك ببن، بڕیاری خۆیانداوه‌و بێ بڕوایی خۆیان نه‌ك به سیاسییه‌كان، به‌ڵكو به‌هه‌مو جۆره سیاسه‌تێك ناشارنه‌وه. بڕێكی زۆر له‌م كه‌سانه ئه‌م نائومێدی‌و بێبڕواییه ته‌رجومه ده‌كه‌ن بۆ نه‌چون بۆ ده‌نگدان‌و به‌شدارینه‌كردن له‌كۆی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا. به‌پێی یه‌كێك له‌و راپرسیارانه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به راپرسی له‌ناو گه‌نجاندا ئه‌نجامیداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چل به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن. ئه‌م گروپه نا‌ئومێد له‌گۆڕان‌و بێمتمانه‌ییان به بكه‌ره سیاسییه‌كان كه بڕوایان وایه هه‌مویان هه‌میشه یه‌ك شكڵ‌و سیمایان هه‌یه، وایان لێده‌كات هه‌ڵبژاردن به پرۆسه‌یه‌كی شكڵی بزانن‌و به‌ساته‌وه‌ختێكی گرنگی گۆڕانی ته‌ماشا نه‌كه‌ن. به‌شێكی دی هه‌مان بێ‌بڕوایی ده‌یانجوڵێنێت، به‌ڵام ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ده‌نگ به‌هیچ لیست‌و هێزێك ناده‌ن. بیرۆكه‌ی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه مادام هه‌موان وه‌ك یه‌كن‌و هێزه‌كانی دیش هه‌مان ره‌فتار‌و كردار ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه‌وابو باهه‌ر ده‌نگ بۆ هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ین‌و له‌ڕێی وه‌رقه‌ی سپییه‌وه ناڕه‌زایی خۆمان بگه‌یه‌نین. واته ئه‌م دیده هه‌مو كه‌موكوڕی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حوكمڕانانی هه‌نوكه‌ی وڵات ده‌بێنێت، ده‌زانێت شته‌كان له‌جێی خۆیدا نین‌و پێویستیان به‌گۆڕانه، ده‌زانێت نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، به‌فیڕۆدانی سه‌ره‌وت‌و سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌حیزبیكردنی فه‌زای ئیداری‌و داموده‌زگاكانی وڵات هه‌یه... به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا نا‌ئومێد له‌هه‌مو جۆره سیاسه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنێك، به‌وه‌ره‌قه‌ی سپییه‌وه به‌ره‌و سنوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕوات.
كێشه‌ی ئه‌م دو تێڕوانینه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت رادیكاڵ‌و توڕه‌و ناڕازی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام بێ ویست ده‌چێته خزمه‌ت درێژه‌دان به‌م سیسته‌مه حیزبۆكراتییه‌ی نادادپه‌روه‌ریه‌كی زۆر‌و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر‌و نابه‌رپرسیارییه‌كی زۆر‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێناوه. له‌بنه‌ڕه‌تدا پرسیاری كێ ده‌ڵێت راست ده‌كه‌ن؟ پرسیارێكی هه‌ڵه‌یه... چونكه جگه له خودا كه‌سێك نیه بتوانێت نیه‌تی شاراوه‌و نهێنی هیچ كه‌سێك بدۆزێته‌وه. یه‌كێك له‌سروته‌كانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه به‌پێی به‌رنامه‌و به‌ڵێنی راگه‌یه‌نراوی هێزه سیاسییه‌كان بڕیار له هه‌ڵبژاردنی هێزێك بده‌ین‌و به‌پێی هه‌مان شتیش ئه‌ویدیان هه‌ڵنه‌بژێرین. له‌هیچ دیموكراسییه‌كدا هه‌ڵبژاردن به‌مه‌رجی راستگۆیی سه‌د له‌سه‌دی هێزه‌كان به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵكو به خوشبینی ته‌ماشاكردنی ئه‌و به‌ڵێن‌و مژدانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هێزه سیاسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردندا به‌رزیده‌كه‌نه‌وه. دیموكراسی ئه‌وه نیه دڵنیابین ئه‌و هێزانه‌ی مژده‌ی دنیایه‌كی باشتریان داوه، دواتر كه ده‌نگیان هێنا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه قسه‌و به‌ڵێن‌و مژده‌كانیان له‌مه‌حه‌كی هه‌ڵبژاردن بده‌ین‌و تاقییانبكه‌ینه‌وه.
جه‌وهه‌ری دیموكراسی بریتییه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام. تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه بێگومان وه‌ك هه‌مو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری دنیا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌بون‌و ناڕاستی تێدایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا ریسك ده‌كات ئێمه نین كه ده‌نگ ده‌ده‌ین، به‌ڵكو ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ن كه ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ین. چونكه هه‌ر كاتێك ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی مژده‌و به‌ڵێنی جیاوازیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا داوه، له به‌ڵێنه‌كانی خۆیان لایاندا‌و جێبه‌جێیان نه‌كرد، متمانه‌ی خه‌ڵكی ده‌دۆڕێنن‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ده‌نگیان بۆ ناده‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌میشه له‌بیرمان بێت ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی ده‌وری به‌رده‌وامه‌و ئه‌م دۆخه‌ش واده‌كات هیچ هێزێك نه‌توانێت درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و خۆیدا بكات، هه‌ركاتێكیش ئه‌م درۆیه‌ی كرد، چاره‌نوسی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
كه‌وابو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌گومانه‌وه ده‌ڕواننه سیاسییه‌كان‌و به‌رنامه‌كانیان‌و بڕوا به به‌رنامه‌و به‌ڵێنه‌كانیان ناكه‌ن، تاكه رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له درۆكانیان بگرن، به‌شداریكردنه له‌هه‌ڵبژاردندا. چونكه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌توانین ئه‌و هێزانه بدۆزینه‌وه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا درۆ ده‌كه‌ن یان راست.
|