عه‌لی كه‌ریم بۆ داهێنان: كاتێك گه‌نجان نه‌توانن ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن‌و به‌رپرسیارێتی
هه‌ڵبگرن، پیره‌كان شوێنیان ده‌گرنه‌وه
راهێنه‌ر له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وسه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، عه‌لی كه‌ریم له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی داهێنان، ده‌ڵێت كاتێك گه‌نجان نه‌توانن ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن‌و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، ئه‌وا پیره‌كان شوێنیان ده‌گرنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات زۆرن ئه‌و گه‌نجانه‌ی داوای گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌زانن گۆڕانكاری بكه‌ن. له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌نجێك ئازاد بێت‌و خاوه‌ن عه‌قڵ‌و فكر‌و رۆشنبیری بێت، ئیراده‌ی كاركردنی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وكات له‌په‌ڕله‌مان بێت یاخود له‌حیزب‌و رێكخراوێك بێت سه‌ركرده‌یه. له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی موگناتیسی و شته‌كان به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه.
داهێنان: بنه‌مای كاركردنی رێكخراوی ئه‌نیستیتۆی كوردستان بۆمافه‌كانی مروڤ چییه؟ عه‌لی كه‌ریم: پێكهاته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه، كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌كادیمی‌و خه‌ڵكانێكی چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین، كه رێكخراوێكی ناحوكمی سه‌ربه‌خۆیه، له‌بواری چاودێریكردن‌و پاراستنی مافی مرۆڤ كارده‌كات. ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی زۆر و جیاجیامان، له‌كوردستان‌و عێراقیش جێبه‌جێ كردوه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مانه كارده‌كه‌ین، پرۆگرامی مافی مرۆڤ، پروگرامی میدیای ئازاد، پرۆگرامی بنیاتنانی تواناكان و گه‌نجان كه تایبه‌ته به‌دروستكردنی گه‌نجی سه‌ركرده‌و ئافره‌ت وخه‌ڵكی به‌توانا، پرۆگرامی ئه‌نیتكۆلۆشن، پڕۆگرامی په‌ره‌پێدانی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان، ئه‌م پێنج پرۆگرامه پلانی ستراتیجیمانه‌و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پرۆژه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین. به‌شێكی تر له‌پرۆگرامی ستراتیجیمان ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه‌یه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤه به‌گشتی. هه‌روه‌هابه‌شێكی تری چاودێریكردنی وردی هه‌ڵبژاردنه. داهێنان: وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كوردستان بۆمافه‌كانی مرۆڤ، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌یت وه‌كو پاڵیوراو یاخود وه‌كو عه‌لی كریم؟ عه‌لی كه‌ریم: من وه‌كو خۆم وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌نج روئیایه‌كی تایبه‌تم سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌ت‌و دین‌و كۆمه‌ڵگه هه‌یه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی به‌تواناو شاره‌زا‌و به‌لیستێكی تایبه‌ت له‌وانه‌یه(گۆڕان) بێت، یان(گۆڕان‌و په‌ره‌پێدان) بێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، رۆحی كاریشمان سیاسه‌ت به‌ئه‌خلاق، سیاسه‌ت به‌پرۆژه ده‌بێت‌و ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. داهێنان: وتت چاودێری هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له‌پرۆگراممان، چۆن چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن؟ عه‌لی كه‌ریم: كۆمه‌ڵیك كۆرسمان كردۆته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك گه‌نجمان دروستكردووه له‌شاره جیاجیاكان كه‌چۆن ده‌بن به‌سه‌ركرده، چۆن كه‌سایه‌تی خۆیان به‌هێزده‌كه‌ن‌و بڕیار ده‌ده‌ن، به‌شێكی تر ئێستا به‌رده‌وامین له‌سه‌ری هه‌م گه‌نجان هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌نگیان هیممه‌تی خۆی هه‌یه. مرۆڤ كاتێك وجودی هه‌یه كه‌ده‌نگی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه نییه گه‌نجان بچن ده‌نگبده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌نجان بچن خۆیان بپاڵێون، مه‌رج نییه ته‌نها له رێگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانه‌وه بیسه‌لمێنن كه وزه‌ی نوێن. داهێنان: ئه‌گه‌ر گه‌نجانی ته‌مه‌ن25ساڵ وه‌كو نوێنه‌ری گه‌نجان بن له په‌ڕله‌مان گۆڕانكاری دروستده‌كه‌ن؟ عه‌لی كه‌ریم: بڕوام وایه چۆن له‌ناو پیران باش و خراپ هه‌یه له‌ناو گه‌نجانیش هه‌روایه، گه‌نجمان هه‌یه ره‌نگه ته‌مه‌نی زۆر نه‌بێت، به‌ڵام توانا‌و لێهاتویی زۆر پێش ته‌مه‌نه‌كه‌ی كه‌وتووه، بۆیه ده‌توانن گۆڕانكاری نه‌وعی‌و جدیی له‌ده‌سه‌ڵات‌و سیاسه‌ت بكه‌ن، من ده‌ڵێم زۆرن ئه‌و گه‌نجانه‌ی داوای گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌زانن گۆڕانكاری بكه‌ن. داهێنان: ئه‌كه‌ر گه‌نجان بچنه ناو په‌ڕله‌مان، چۆن ده‌توانن دوور له‌ئایدۆلۆژیای حیزبی گۆڕانكاریی درووستبكه‌ن؟ عه‌لی كه‌ریم: ئه‌گه‌ر گه‌نجان بچنه ناو په‌ڕله‌مان، ره‌نگه ئه‌وه‌نده پێویستیان به‌وه هه‌بێت كه له‌ناو په‌ڕله‌ماندا كارابن‌و، له دام‌وده‌زگا ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو حكومه‌ت‌و په‌ڕله‌مان كارابن، ئه‌وه‌نده پێویستیان به‌وه نییه بێن رێكخراوی مه‌ده‌نی دروستبكه‌ن، چونكه فۆرمی كاركردنه‌كه ده‌گۆڕێت. به بڕوای من ئه‌گه‌ر گه‌نجێك ئازاد بێت‌و خاوه‌ن عه‌قڵ‌و فكر‌و رۆشنبیری بێت، ئیراده‌ی كاركردنی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وكات له‌په‌ڕله‌مان بێت یاخود له‌حیزب‌و رێكخراوێك بێت سه‌ركرده‌یه. له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی موگناتیسی و شته‌كان به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه. داهێنان: بێت وانییه گه‌نجان له قه‌یرانی نه‌بوونی هۆشیاری‌و رۆشنبیریی‌و سیاسی‌دا ده‌ژین؟ عه‌لی كه‌ریم: به‌بڕوای من زۆر گرنگه گه‌نجێكی هۆشیارو ته‌ندروستمان هه‌بێت، روئیایه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت، ده‌بێت بڕوای ته‌واومان به‌وه هه‌بێت، وه‌كو ده‌بینین سه‌ركرده گه‌وره‌كان گه‌نجانن، گه‌نجان هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئیداره ده‌كه‌ن‌و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن ، بۆیه كاتێك گه‌نجان ناتوانن ئه‌وه‌بن پیره‌كان شوێنیان ده‌گرنه‌وه. بڕوام وایه له كوردستان زۆرینه‌ی گه‌نجان ئیشكالییه‌تێكی هۆشیاری ته‌ندروستییان هه‌یه‌و له رووی فیكره‌وه هه‌ژارن. گه‌نجانی زانكۆ به‌نمونه وه‌ربگرین، یه‌كێك له‌ئیشكالێتییه‌كانیان ئه‌وه‌یه له زانست‌و پسپۆڕی جۆراوجۆرییه‌كانی هۆشیاری دابڕاون. لێره‌وه ده‌ڵێم هه‌ر كه‌سێك ئه‌و دوو سیفه‌ته‌ی تیدابێت (بوێری له‌گه‌ڵ هۆشیاری) ئه‌و كه‌سه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات. داهێنان: لیستی داخراو كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر گه‌نج دروست ناكات له‌كاتی هه‌ڵبژاردن؟ علی كه‌ریم: من لیستی كراوه به‌باشتر ده‌بینم بۆدیموكراسییه‌ت له لیستی داخراو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئیراده‌ی دیموكراسییانه‌ی گه‌نجان، تاچه‌ند له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و نیشتیمانه بگۆڕن چه‌نده ئه‌و گۆڕانه به‌ویستی ئه‌وانه، گه‌نجان به هۆشیاریانه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و به‌ده‌نگی خۆیان گۆڕانكاری دروستبكه‌ن. دواجار كۆمه‌ڵگه ناچار به‌كرانه‌وه بكات، سیاسه‌ت به‌ئه‌خلاقه‌وه گرێ بدرێته‌وه له‌كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك كه سیاسه‌ت به‌خته‌وه‌ری بۆخه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات، بگه‌ینه ئاینده‌یه‌ك كه‌تێیدا مرۆڤی كورد هه‌ستبكات كه سه‌روه‌ری وبه‌خته‌وه‌ری ده‌سته‌به‌ربووه.
|